لە دایکبووی 1957 ی گوندی سولاوک لە بناری چیای سەفین، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە، بەهۆی باردۆخی خێزانەکەیانەوە وازی لە خوێندن هێناوە. لە ساڵی 1976 پەیوەندی بە مەفرەزە سەرەتاییەکانی دەسپێکردنەوەی خەباتی چەکداریییەوە کردووە. ساڵی 1977 لە سنووری هەرێمی 7 باڵەک ژیانی پێشمەرگایەتی دەستپێکردووە، لە 1 تشرینی یەکەمی 1979 لە شەڕێکدا لە گوندی نازەنین بە برینداری دەکەوێتە دەست هێزەکانی عێراق و ڕەوانەی دەزگای لێکۆڵێنەوەی #کەرکووک# کراوە. دوای نزیکەی مانگ و نیوێک بە لێبووردنی گشتی ئازادکراوە.
لە 1 ی تەمووزی 1980 جارێکی تر بووەتە بە پێشمەرگە و پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە و ساڵی 1981 بووە بە فەرماندەی مەفرەز و لە ساڵی 1984 بووە بە فەرماندەی کەرتی 4 ی تیپی 91 سەفین لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا 9 جار بریندار کراوە، پاش ڕاپەڕین ساڵی 1991 پلەی فەرماندەی هێزی بەدەست هێناوە، لە شەڕی ناوخۆدا لە شەوی 24-25/کانوونی یەکەمی 1994 لە گوندی ئاقوبانی بناری سەفین شەهیدبووە.