ئاڵای شۆڕش (ڕۆژنامە)
رۆژنامەیەکە، تەنها 1 ژمارەی لێدەرچووە. شاسوار جەلال(ئارام) سەرنووسەری بووە، ئەم ژمارەیە لە ئەیلوولی 1977 دەرچووە، ئەم ژمارەیە لە گوندی گۆڕبازی قەرەداغ دەرچووە. لە هەشت لاپەڕەی فولسکاب پێکدێت، بابەتەکانی بە تایپی دەستی تایپکراون و بە ڕۆنیۆ 114 دانەی لێ ڕاکێشراوە. ڕۆژنامەکە گوزارشت لەجیهانبینی مارکسیستەکانی کوردستان و تێڕوانینیان بۆ مەسەلەی ڕزگاری نیشتمانی دەکات. بابەتەکانی ژمارە 2 ی ئامادەی چاپ بوون بەڵام بە هۆی شەهیدبوونی (ئارام)ەمەوە هەرگیز نەدۆزرانەوە.