01-01-2016
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان لە زوممار تێکشکاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە ئێستادا بۆردومانی ناوچەکانی تەلەعفەر و عیلیازیە دەکەن.
- دانیشتوانی گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و رێگای سەرەکی کەرکوک- هەولێریان داخست. هۆکاری خۆپیشاندانەکەی کەرکوک، کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانییە و هاوڵاتیان داوادەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
- لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پاێزگای کەرکوک، چوار تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە.
- هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند کەریم کابان بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە راست نییە.
- بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماو سۆڵە پلەکانی گەرما لەسنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوەو کەشناسی قەزاکەش لەبارەی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هۆشداری دەدات.
- بەهۆی بەردەوامبوونی باران بۆ ماوەی زیاتر لە 24 سەعات، بەشێک لە چیای (هەیبەت سوڵتان) لە سنووری شارۆچکەی کۆیە داڕما و 2 سەعات ڕێگای سەرەکیی نێوان شارۆچکەکە و ڕانیەش داخرا.
⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronologi av hendelser