شەهید حەسەن ساڵی 1959 لە شارۆچکەی #پشدەر# لە دایک بووە.
ساڵی 1976 لەگەڵ هەڵگیرسانی #شۆڕشی نوێ# دا پەیوەندی دەکات بە شۆڕشەوە، دواتر لە ڕیزی ڕێکخستن دا زۆر لێهاتوانە کاردەکات.
ساڵی 1977 پەیوەندی دەکات بە هێزی #پێشمەرگە#وە.
ساڵی 1978 لە هەرێمی پارێزگاری بەشەشداری دەکات لە هێنانی چەک لە تورکیا و سوریاوە.
ساڵی 1984 لەبەر لێهاتوی خۆی دەکرێتە جێگر تیپی 99 ی #بیتوێن#.
ساڵی 1985 لەبەر بۆچونی جیاواز دەگوازرێتەوە بناری #قەڵاتوکان#.
ساڵی 1988 لەکاتی #شاڵاوی ئەنفال# و ڕاگواستنی گوندەکاندا لەگەڵ خێزانەکەیدا وەک دەیان فەرماندەو پێشمەرگەی تر ئاوارەی ئێران دەبێت، چەند ڕۆژێک بەر لە #ڕاپەرین# لە سنوری ئێران - پشدەر لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگە دێنە ناو خاکی #کوردستان# و بەشداری ڕاپەرین دەکات بە ئازادکردنی #کەرکووک# یشەوە.
ساڵی 1992 دەکرێتەجێگری بەتالیۆنی 19 ی مەنگوڕ و دواتریش لێپرسراوی فەوجی سادر.
ساڵی 1994 بە بریاری #مام جەلال# دەکرێتە لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی #قەڵادزێ#.
بەڵام بەداخەوە لە #31-12-1994# دوای کاروانێکی پڕ سەروەری گەیشتە کاروانی شەهیدان.[1]