168 پێشمەرگە لە رزگارکردنی شارەدێی گوڵاڵە شەهیدبوون
📊 آمار و گەپ آزمایی
لە مانگی حوزەیرانی 2014 ەوە هەتا رزگارکردنی ناحیەی گوڵاڵە لە دەست تیرۆریستانی داعش 168 پێشمەرگە شەهید بوون و ئەمڕۆ سێشەممەش مەراسیمی یادی ئه و شەهیدانە لە رێگای کۆباشی لەسەر رێگای ناحیەی سەعدییە بەڕێوە دەچێت.
خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ناحیەی گوڵاڵە بە خەندانی راگەیاند: "کاتژمێر 2:00 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی کانونی یەکەمی 2015، لە ناوچەی کۆباشی لەسەر رێگای ناحیەی سەعدییە، مەراسیمی یادی ئه و پێشمەرگە شەهیدانە بەڕێوە دەچێت کە لە شەڕی داعش لە سنووری گوڵاڵە شەهیدبوون".
وتیشی لە رۆژی 8 ی حوزەیرانی 2014 ەوە هەتا ئازادکردنی گوڵاڵە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەمی 2014دا، 168 پێشمەرگەی دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان له و سنوورەدا شەهیدبوون.
ئەوەشی خستەڕوو لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆدا کەسوکار و بنەماڵەی ئه و شەهیدانە ئامادەدەبن.
- 29-12-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)