- داعش لە گوندی عاشق، نزیک کەسکێ هێرشی کردە سەر هێزی پێشمەرگە، لە ئەنجامدا هێرشەکەیان بەخراپی شکا و پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
- وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هونەرمەند میکایل بەهۆی فیشەکی دەمانچەوە بریندار بوو.
- لە کەنارەکانی یۆنان، 45 هاوڵاتی کوردی ئێزدی نقوم بوون. مەیسەر حاجی ساڵح، قایمقامی پێشووی شەنگال لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، بەلەمێک کە 45 هاوڵاتی ئێزدی کۆچبەری دەگواستەوە، لە دەریای ئیجە، لەنێوان تورکیا و یۆناندا نقوم بووە. ڕوونیشیکردەوە، تەرمی 21 قوربانیی ئەو ڕووداوە دۆزراونەتەوە و 13 کەسی تریشیان ڕزگاریان بووە. 11کەی تریش، بێسەروشوێنن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,540 جار هاتیە دیتن