🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە کۆماری کوردستاندا 1324 1325 (1946)
ئامادەکردنی: فارووق فەرهاد
سوئید 2021 [1]
📕 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە کۆماری کوردستاندا 1324 1325 (1946)
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
👫 کەسایەتییەکان
هران دینک
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
👫 کەسایەتییەکان
موراد بەکداش
👫 کەسایەتییەکان
سەید موحسین (ئەلخەتات)
👫 کەسایەتییەکان
رەعد کوردی
📝 زیاتر لە 151 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان _حدکا لە باشووری کوردستان تیرۆر کراون | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

زیاتر لە 151 ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان _حدکا لە باشووری کوردستان تیر...
بە پێی بەڵگەنامەکانی حیزبی دێموکرات، لە باشووری کوردستان لە دوای ڕاپەرینەوە، زیاتر لە 151 ئەندامی ئەو حیزبە تیرۆر کراون
-جەنایەتی شەڕ، جەنایەت دژی مرۆڤایەتی و تێڕۆر لە تاوانەکانی نێونەتەوەیی دێنە ئەژمار و بە هۆی ئەوە کە دژ بە مافی حقوقی ئاشتی دەوەستنەوە، هەربۆیە کاریگەری
ڕاستەوخۆی داناوەتە سەر پێوەندییەکانی زۆر وڵاتی ئەم جیهانە دەگەڵ کۆماری اسلامی ایران کە گومان لە تێڕۆریستبوونی ئەو حکومەتەدا نەماوە.
ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە بەشێکە لە پرەنسیپی مافی ژیاری و ئەم ئەرکە لە سەر ئەستۆی ئەو مافناسانەیە کە ئەرکی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی جەنایەتەکانیان لە سەر شانە تا لە ڕێگەی حقوقییەوە سزایان بۆ دابین بکرێ. لە زۆر حاڵەتدا بە هۆکاری جۆراوجۆر، سەرچاوەی داد و سزادان لە ناوخۆی وڵاتی جەنایەتکار لە شەرعییەت دەکەوێ و پێویستە وەک کەیسی جددی دژ بە مرۆڤایەتی پێشکەش بە سەرچاوەیەکی بیانی جێی متمانە و ستاندارد بکرێ. هەر بۆیەشە کە ئەم سەرچاوە بیانییانە دامەزراون کە بۆشایی و لاوازی سیستەمی دادگایی ناوخۆیی وڵاتانی جەنایەتکار قەرەبوو بکرێ.
بەرگری لە ڕوودانی جەنایەتی شەڕ وجەنایەت دژی مرۆڤایەتی بەر لە هەر خاڵێک پێویستە لە چوارچێوەی پاراستنی مافی مرۆڤ پڕۆسەی خۆی تێپەڕ بکا. کردەوەگەلێکی وەک تێڕۆر کە کۆماری اسلامی ایران دەستی باڵای تێیدا هەبووە، دەچنە خانەی دەستدرێژی بۆ سەر هێماکانی بنەڕەتی ژیاری مرۆڤ و هەر وەکی لە ساڵی 1945ی زایینییەوە پێداگری لە سەر ئەم مافانە کراوە، بڕوا بە مافی ئێتنیک گرووپەکان و ڕێزلێنان لە مافی مرۆڤ لە ساڵی 1948ی زایینییەوە بوون بە بناغەی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئەو ئازادییە سیاسییانەی کە لە کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پاش 1966ی زایینییەوە ئاماژەی پێ کراوە.
فاکتەری گرنگ بۆ پێشگرتن لە دووپاتبوونەوەی جەنایەتەکان و کارەساتەکان تەنێ تۆمارکردنی ئەو جەنایەتانە وەک کەیسێکی حقوقی، کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە لە مەڕ جەنایەتەکان و دۆکیومێنتارکردنی تاوانەکانە تا سکاڵایان لە سەر تۆمار بکرێ و لە دادگایەکی بێلایەن و مرۆڤانەدا پێداچوونەوەی بکرێ.
ایران و تێڕۆر دوو ناون کە بە بینینی یەک لەوان ئەوی دیکەشیان لە مێشکی مرۆڤدا زەق دەبێتەوە و دەکارگرتنی تێڕۆر لە لایەن ایرانەوە ئەوەندە بەرچاو و بەرفراوان بووە کە گەر باس لە تێڕۆر دەکرێ، یەک لەو ناوەندانەی گومانی لە سەر دادەنرێ، وڵاتی ایرانە. دوایین هەواڵێک کە لە پێوەندی بە تێڕۆری کوردێک بڵاو بۆوە، کوشتن و توناکردنی زۆر دڵتەزێنی ئەندامێکی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ایران بە ناوی اسعد امیری زەرزا بوو.(1) هەر چەند کە تا ئێستا زۆر لایەنی کوشت و بڕی ئەو مرۆڤە پاکە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام لانی کەم بە دوای پەیوەندییەکی کە بە کادرێکی بەرزی ئەو حیزبەوەم گرت، دەرکەوت کە ناوبراو هیچ کات کێشەیەکی شەخسی دەگەڵ کەس نەبووە و لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا زۆر سەرکەوتوو بوو. هێژا گیانبەخت کاک اسعد امیر زەرزا چەند مانگ بەر لە ئێستا لە ڕێگەی تەلەفوونەوە لە لایەن کەسێکی فارسی وێژ هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو.(2)

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە زۆر سەرچاوەوە لەم دواییانەدا بڵاو بوونەوە، زۆرینەی خاڵەکان و لایەنی ڕووداوەکە، رفاندنی هێژا مولود ئافەند بۆ سەرچاوەی پێشینەدار و جێی گومانی ناوچە دەگەڕێننەوە کە کۆماری اسلامی ایرانە.(3) ئەم حکومەتە کە هەر لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە وەک فاکتەرێکی چارەسەری کێشە لە تێڕۆر کەڵکی وەرگرتووە،(4) هەرکات لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە بە نانەوەی ترس و خۆف و پێکهێنانی بنکەی کوشت و بڕ و ڕێکخستنی تیمی تێڕۆریستی، کاریگەری بخاتە سەر ناوچە و جیهان، واتە لە ڕێگەیەکی نە ژیار و ناشارستانییەوە هەوڵی داوە تا دەگەڵ پرسەکان، مافەکان و جیابیرکەرەوەکان هەڵس و کەوت بکا و بەرژەوەندی خۆی تەنێ لە نائاسایی کردنی ڕەوشی خەڵکی دیکە و پێشێلکاری ماف و مرۆڤایەتیدا پاراستووە.
مێژووی تێڕۆر لە ایراندا تەنێ بە مێژووی ڕەش و دژەمرۆڤی کۆماری اسلامی ایران کۆتایی پێ نایە. وڵاتی ایران کە دەستپێک و بناغەی مانەوە و دامەزرانی لە سەر کوشتاری فیزیکی/ڕۆحی/حقوقی و ئابووری نەتەوەکانی دیکە ساغ بووەتەوە، مێژوویەکی ناشرینی لە پێوەندی بە تێڕۆر هەیە. لە توانای ئەم مژارەدا نییە کە پێداچوونەوەیەکی مێژوویی بە سەر پێشینەی تێڕۆری ایران بکرێ، ئەگینا نموونە لە مێژووی ئەو ناوەندی دەسەڵاتە زۆر زێدەتر لە نموونەگەلێکی وەک تێڕۆڕەکانی ناسراوی امیرکبیر، ناصرالدین قاجار، آقا محمدخان قاجار، رزم آرا، سمایل ئاغای سمکۆ، تێڕۆری کەسایەتییەکانی مەنگوڕایەتی، موکریان و ئەردەڵانن. ئەو محمد رضا سوادکوهییە (پهلوی) کە وەک ئامرازێکی ڕۆژئاوا بە جێگەی باوکی کرا بە پاشای ایران و خۆشیان لە سەر دەسەڵاتیان خست، لە کاتێکدا کە خوێندەکارانی دەرەوەی وڵات بە دژی ئەو بۆچوونی خۆیان دەردەبڕی، لە ڕێگەی کاربەدەستانی خۆی (بە تایبەتی لە ئاڵمان و ئامریکا)، چەقۆکێش و بکوژی شارەزای بەکرێ دەگرت تا لە ڕێپێوانەکانی دەرەوەی وڵاتدا، نەیارانی خۆی دڵتەزێنانە لە سەر شەقامەکان شەتڵانی خوێن بکا و بە چەقۆ ئەنجن ئەنجن دەکران.
سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران کە لە شێوەی سەرکوت و دەسەڵاتداری و ڕووبەرووبوونەوە دەگەڵ پرسی نەتەوەکانی ژێردەست و جیابیرکەرەوەکان سیستەمێکی جیا لە زەمانی پاشایەتی بنبڕکراوی پێشوو نییە، لە سەرەتای دەسەڵاتداری خۆیەوە پلانی تێڕۆری وەک پڕۆژەی دەرەوەی وڵاتی خۆی(5)،(6)،(7)،(8)،(9) بەڕێوە بردووە کە کەیسی ئارژانتین نموونەیەکی ئاشنا و بەرچاو بۆ هەموو جیهانییانە. جیا لەوە کە پێشتر لە سەر کردەوەی ئەم حکومەتە پێشتر زانیاری و وێنە خستراوە بەر چاوی جەماوەر، دوایینجار کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەر کردەوە و پلانەکانی کۆماری اسلامی ایران لە دەرەوەی سنووری خۆی لێکۆڵینەوە کراوە، ڕاپۆرتێکی لڤین پرێس بوو کە تێیدا ئاماژەی بە دەستی باڵای حکومەتی ایران لە نانەوەی ئاژاوە و تێڕۆر لە خاکی عراق و باشووری کوردستان کرد.(10)

پاڵپشتی ایران لە تێڕۆریزم بە ئاستێک گەییشتووە کە کابینەی دەوڵەتی ئۆباما تەنیا یەک ئاڵتێڕناتیڤی بۆ دابین کردووە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە بە مەرجێک حکومەتی ایران دەست لە هاریکاری و یارمەتی ڕێکخراوە تێڕۆریستییەکان هەڵبگرێ و واز لە چالاکی و سەرمایەگوزاری لە پڕۆژەگەلی ئەتۆمی(11) و تێڕۆریستی بهێنێ، ئەوکات دەکرێ پێوەندییەکی ئاسایی دیپلۆماتیکیان دەگەل ئەم سیستەمە جەنایەتکار و مەترسیدارە هەبێ.(12) هەڵبەت سیاسەتی ئەورووپا لە بەرانبەر سیستەمی تێڕۆریستی کۆماری اسلامی ایران جیا لەو سیاسەتە بووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەکاری گرتووە. ئەوان بە زۆرینە بڕوایان بە تیۆری دیالۆگی ڕەخنەگرانە هەیە و لایان وایە وەک نموونەیەکی تاقیکراو وڵامی پۆزەتیڤ دەداتەوە(13) و ئەم جیاوازییەی سیاسەتی ئامریکا و ئەورووپاش دەرفەت و دەرەتانی زۆرتری بۆ ایران گونجاندووە کە تا ئێستاش لە سەر پلانە قێزەوەنە تێڕۆریستییەکانی خۆی بەردەوام بێ.
پەروەندەی تێڕۆڕی ایران بەرفراوانتر لەم باسەیە کە ڕۆژانە لە مێدیا جیهانییەکان دەخرێنە بەر باس. ئەم حکومەتە بە شێوەیەکی سیستەماتیک، تێڕۆڕی وەک ئامرازێکی سەرەکی بەرانبەر بە جیابیرکەرەوەکانی نەتەوەی کورد دەکار گرتووە. قارەمانی ڕاستبێژ و کوردیزانی نیشتمانپەروەر، هێژا کاک حسن شێوەسەڵی لە نموونەکانی هەرە بەرچاوی کردەوە قێزەوەنەکانی تێڕۆڕیستی کۆماری اسلامی ایرانە. جیا لە تێڕۆڕی گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو و گیانبەخت کاک دوکتوور صادق شەڕەفکەندی و باقی کەسە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا زۆر ئازادیخوازی سەربەخۆ و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی ئەم سیستەمە جەنایەتکارە تێڕۆڕ کراون و کوژراون. دوایین کەس هێژا کاک مولود ئافەند، سەرنووسەری گۆڤاری کورد-ئیسرائیلە کە بێ سەرو شوێن بووە و زۆرینەی سەرچاوەکان قامکی گومان دەخەنە سەر کۆماری اسلامی ایران. گەلۆ ئەم سیاسەتە تا کەی دەبێ هەر وا لە بەرانبەریدا بێ دەنگی بکرێ؟ چما خوێنی مرۆڤێکی ئازادیخواز دەبێ وا هەرزان بێ کە پرسی ڕفاندن، توناکردن و خاشەبڕکردنیان هەر وا بە بێ چارەسەری و پێداچوونەوە بمێنێتەوە؟ ئەم پرسە لە بواری حقوقییەوە شان و باڵی لایەنێکی دیکەش جیا لە سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران دەگرێتەوە؟ حیزبەکانی کوردی چلۆن دەتوانن هاریکار بن تا پێداچوونەوەیەکی حقوقی بەم کەیسانەدا بکرێ؟ سکاڵا لە مەڕ ئەم تێڕۆڕانە بە چ شێوەیەک دەبێ پێشکەش بە دادگا بکرێ؟ بە ڕاستی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بە دەستی حکومەتی ایران تێڕۆڕ کراون چەندەیە؟ کێن ئەو کەسانەی کە زانیارییان لە لایە و دەتوانن یارمەتیدەر بن؟ پرسیار زۆرن بەڵام خاڵی هەرە گرنگ لەم پێوەندییەوە زیندووکردنەوەی ئەم باس و پرسەیە و هاریکاری لایەنەکان و بە تایبەتی بنەماڵەی کەسانی تێڕۆڕکراو گەلێک پێویستە.
نها پتر لە پێنج مانگ لە بێ سەر و شوێن کردنی هێژا کاک مولود ئافەند تێدەپەڕێ.(14) بۆ ئەوە کە بە چاوێکی جددیتترەوە چاو لەم پرسە گرنگ و مەترسیدارە بکرێ، بەشێک لە ناوی ئەو کەسانەی کە بە دەستی سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران تێڕۆڕ کراون و کوژراون، دەخرێتە بەر چاو. بەو هیوایە کە لەم پێوەندییەوە چالاکییەکی ئۆرگانیک دەست پێ بکرێ و جیا لە پەرەسەندنی ئەو مەترسییە دژە مرۆڤییە، هەوڵ بدرێ تا سکاڵا بۆ هەر کام لەو کەیسانە بخرێتە بەر دادگایەکی بە واتای ووشە بێ لایەن!
تێبینی: ئەم لیستەی ژێرەوە هەموو ئەو کەسانەی لە خۆ نەگرتووە کە بە پیلانی کۆماری اسلامی ایران تێڕۆڕ کراون. ناوەکانی دیکە لە بەر دەستدا نەبووە و بەم شێوەیە نییە کە لایەنگری حیزبێکی تایبەتی یان چەمک و فاکتەرێکی تایبەت کاریگەری خستبێ سەر بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە. هەر کەس کە بتوانێ یارمەتی بەم لیستەی ژێرەوە بکا، دەتوانێ لە ڕێگەی ئەم پۆستگە(ئیمەیل)ی ژێرەوە ناو و نیشان و زانیاری لە مەڕ کەسی تێڕۆڕکراو بنێرێ تا پاش لێپرسینەوە بە لیست زیاد بکرێ.
پێویستە ئەمەش بگوترێ کە بە هۆی لێکدابڕانی هەندێک لایەنی سیاسی، لە ناو لیستەکاندا بە گشتی ئاماژە بە ناوی لایەنی پێوەندیدار کراوە. بۆ وێنە گەر ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان تێڕۆڕ کراوە، تەنیا بە ناوی حیزبی دێمۆکرات ناو بردراوە. ئەم کارەش تەنیا لە بەر بێپرەنسیپزانینی دابەشکردنی گیانبەختان کراوە، نەک لە ڕووی هۆکارێکی دیکە.
terror@kurd.no
سۆران کرباسیان
11ی 11ی 2012ی زایینی
1. عبدالڵه بیژنفر، خەڵکی مەهاباد و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 20ی 9ی 1990ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆڕ کرا و کوژرا.
2. مامە حبیب عەودە خەڵکی شاری سنە و ئەندامی کۆمەڵە بوو. لە ڕێکەوتی 5ی 6ی 1991ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆر کرا و کوژرا.
3. احمد کوردکوشی لە شاری ئەردەوێڵ لە دایک ببوو و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 22ی 8ی 1991ی زایینی لە شاری سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
4. مەلا رسول کوردی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 30ی 9ی 1991 لە گوندی بۆڵێ تێرۆر کرا و کوژرا.
5. منصور علیپور، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە هەمان رێکەوتدا لە بۆڵێ تێرۆر کرا و کوژرا.
6. جلیل جلیلی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، بە هەمان شێوە لە هەمان رێکەوت و شوێندا تێرۆر کرا و کوژرا.
7 و 8. کمال و جمال زوری، ئەندامی حیزبی دیموکرات، هەر دووکیان لە سالی 1991 لە دۆڵی شەهیدان تێرۆر کران و کوژران.
9. کمال قادرزادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات، ساڵی 1991 لە شارۆچکەی پێنجوێن تێرۆر کرا و کوژراو.
10. محمد آرام فتحی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کرماشان، لە رێکەوتی 27ی 8ی 1991 لە زڕگوێز تێرۆر کرا و کوژرا.
11. صارم فرهادی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی سنە، لە رێکەوتی 1ی 9ی 1991 لە قەڵادزێ تێرۆر کرا و کوژرا.
12 و 13 و 14. حسن حەسۆ پیرانشار و مەلا رسول گەردی و جلیل مامائی ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار کە لە رێکەوت 29ی 9ی 1991ی زایینی لە ئینزی بولی تێرۆر کران و کوژران.
15. سعید یزدانپناه، ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و خەڵکی بۆکان، لە رێکەوتی 18ی 9ی 1991 لە باشوری کوردستان تێرۆر کرا و کوژرا.
16. خالید سقزی، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە سالی 1991 تێرۆر کرا و کوژرا.
17. محمد بابایی، خەڵکی سەقز، لە سالی 1991 لە سلێمانی تێرۆر کرا و کوژرا.
18 و 19. کمال و جمال زورەی، خەڵکی سەردەشت، لە سالی 1991 لە دۆڵی شەهیدان تێرۆر کران و کوژران.
20. کمال قادرزادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە ساڵی 1991 لە پێنجوێن تێرۆر کرا و کوژرا.
21. سید محمود خدری، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی 12ی 1ی 1992 لە سلێمانی تێرۆر کرا و کوژرا.
22. خاڵە حەمە، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 12ی 1ی 1992 لە کاولۆک تێرۆر کرا و کوژرا.
23. شاپور فەیروزی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 21ی 5ی 1992 لە رانیە تێرۆر کرا و کوژرا.
24. محمد رحمانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی 2ی 6ی 1992 لە چۆمان تێرۆر کرا و کوژرا.
25 و 26 و 27 و 28. علی تاتورە خەڵکی مەریوان، هادی محمودی خەڵکی هەورامان، سالار ساعدپناه و فخرالدین مرادی خەڵکی سنە، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە 30ی 6ی 1992 لە هەڵەبجە تێرۆر کران و کوژران.
29. ابراهیم شیخی باڵدار، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە رێکەوتی 17ی 6ی 1992 لە هەولێر تێرۆر کرا و کوژرا.
30. 31 و 32. ستار جلالی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی نەوسود، لە رێکەوتی 1ی 9ی 1992 لە مام خەتیب تێرۆر کرا و کوژرا. خدر الماس خەڵکی شنۆ و محمد معروفی خەڵکی پیرانشار، لە هەمان رێکەوت و شوێندا بریندار کران (لەمەڕ مان یان نەمانیان لەوکاتدا نووسەری ئەم بابەتە هیچ زانیارییەکی لەبەر دەستدا نییە).
33 و 34 و 35 و 36 و 37. طاهر منوچهری خەلکی نەوسود، شاهرخ مرادی، انور ابراهیمی، صلاح مرادی، رشید رستمی، خەڵکی سنە و ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 12ی 11ی 1992 لە دەربەندیخان تیرۆر کران و کوژران.
38. محمد نظری، ئەندامی رەنجدەران و خەڵکی قەڵغان، لە سالی 1992 لە عەربەت تیرۆر کرا و کوژرا.
39 و 40 و 41. صیف الە و رضا و کامران سلیمانپور، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سقز، لە کەمپی باریکە و لە رێکەوتی 18ی 10ی 1992 تێرۆر کران و کوژران.
42. محمد مهربانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە رێکەوتی 18ی 10ی 1992 لە کەمپی باریکە تیرۆر کرا و کوژرا.
43 و 44. کریم و احمد گالی، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە رێکەوتی 18ی 10ی 1992 لە پێنجوێن تێرۆر کران و کوژران..
45. کامران شافعی ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 10ی 3ی 1993 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
46. امیر بایاب، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی بۆکان، لە رێکەوتی 1ی 2ی 1993 لە سلێمانی تیرۆر و بریندار کرا. لەمەڕ دەربازبوونی هیچ زانیارییەک تا بە ئێستا لەبەر دەستدا نییە.
47. جمال نامی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سنە، لە رێکەوتی 22ی 7ی 1993 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
48 و 49. سعدون عباسی، خەڵکی مهاباد و احمد فاطمی، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 11ی 5ی 1993 لە رانیە تیرۆر کران و کوژران.
50. رفیق محمدی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، لە مانگی 7ی 1993 لە زڕگوێز تیرۆر کرا و کوژرا.
51. دکتر بهرام، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لەدایکبووی شاری تەورێز، لە رێکەوتی 25ی 7ی 1993 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
52. ملا احمد درویشی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی ورمێ، لە رێکەوتی 6ی 9ی 1993 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
53. صدیق رشیدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە ریکەوتی 3ی 10ی 1993 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
54. محمود مجاهیدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە رێکەوتی 11ی 12ی 1993 لە حاجیاوا تیرۆر کرا و کوژرا.
55. محمد شیخە پور، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی 11ی 12ی 1993 لە سەنگەسەر تیرۆر کرا و کوژرا.
56. محمد بوکانی (خاڵە حەمە)، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە ساڵی 1993 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
57 و 58 و 59 و 60. حسین شماعی، عبدولا رسولزادە، رسول عوسمانی، محمد محمدپور ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە کاتی بۆردومانی مەکتەبی سیاسی لە هێلی 36، لە رێکەوتی 12ی 3ی 1993 تیرۆر کران و کوژران.
61. محمود خلخالی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 28ی 7ی 1993 لە کاتی بۆردومانی بنکەی سیاسی لە بۆڵی تیرۆر کرا و کوژرا.
62 و 63 و 64 و 65 و 66. شاهرخ مرادی، انور ابراهیمی، صلاح مرادی، رشید رستمی و طاهر منچهری، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 13ی 11ی 1993 لە ناوتاقی دەربەندیخان تیرۆر کران و کوژران.
67. مصطفی هورامان، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 12ی 1ی 1994 لە هەولێر تێرۆر کرا و کوژرا.
68. شریف رحمانی، ئەندامی حیزبی خەبات و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 12ی 1ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
69. جلال حسینی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی کانی سانان، لە رێکەوتی 15ی 3ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
70. فتاح سعیدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی ورمێ، لە رێکەوتی 2ی 4ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
71. عثمان عثمانی، ئەندامی کۆمەڵە و سەردەشت، لە رێکەوتی 10ی 9ی 1994 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
72. رشاد کریمی، اندامی کۆمەڵە و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 15ی 3ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
73 و 74. واسع و صالح جهانگیری، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە 2ی 4ی 1994 لە هەڵەبجە تیرۆر کران و کوژران.
75. علی حیدری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی شائاباد، لە رێکەوتی 23ی 4ی 1994 لە دەربەندیخان تیرۆر کرا و کوژرا.
76 و 77. امیر و عبدولا ایزدی، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 24ی 4ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
78. ابراهیم ساعدی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سنە، لە 24ی 4ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
79. احمد محمدپور، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سقز، لە رێکەوتی 12ی 6ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
80. ابوبکر سبکتین، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی شنۆ، لە رێکەوتی 16ی 6ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
81. قالە مامە گوڵە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە رێکەوتی 22ی 6ی 1994 لە ماوەت تیرۆر کرا و کوژرا.
82. کریم بال افکن، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە رێکەوتی 24ی 6ی 1994 لە پێنجوێن تیرۆر کرا و کوژرا.
83. علی اصغر الماس پور، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سنە، لە رێکەوتی 19ی 7ی 1994 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
84. ابراهیم رحمانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی کامیاران، لە 19ی 7ی 1994 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
85. احمد رومین تن، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی ورمێ، لە رێکەوتی 23ی 7ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
86. مام مراد محمد زادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی ورمێ، لە رێکەوتی 24ی 7ی 1994 لە باسڕمە تیرۆر کرا و کوژرا.
87. مراد جۆڵا، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی ورمێ، لە رێکەوتی 30ی 7ی 1994 لە دیانا بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دانییه).
88 و 89. یوسف مولودی و قادر قلندەری ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی 30ی 7ی 1994 لە دیانا بریندار کران (هیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە).
90. شیرین وطن خواه، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە رێکەوتی 10ی 10ی 1994 لە زڕگوێز بریندار کرا (لەچارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
91. احمد نادری، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی بانە، لە رێکەوتی 2ی 5ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
92. کاظم رفعتی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بناو، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
93. اسعد سلیمی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
94. بهروز ایوبی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی سنە، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
95. حسن محمدی، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی دیواندەرە، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
96. صلاح امانی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
97. شادی صالحی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
98. شیدا بانەیی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بانە، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
99. ستار قادری ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مەڕەبزان، لە رێکەوتی 5ی 7ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
100. محمد درخشان، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، له رێکەوتی‌ 20ی 7ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
101. محمدامین بایزیدی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی 21ی 7ی 1994 لە دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
102. اکبر تیموری، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کرماشان، لە رێکەوتی 4ی 8ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
103. کشتمند عباسی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کرماشان، لە رێکەوتی 4ی 8ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
104. عبدولا سوزی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، لە رێکەوتی 9ی 8ی 1994 تیرۆر کرا و کوژرا.
105. محمد رشیدی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی مەریوان، 12ی 8ی 1994 لە هەڵەبجە تیرۆز کرا و کوژرا.
106. عمر کوردە، خەڵکی بۆکان، لە رێکەوتی 22ی 9ی 1994 لە سەنگەسەر تیرۆز کرا و کوژرا.
107. مام مولود سلیم ساغلو، خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 2ی 11ی 1994 لە حاجیاوا تیرۆز کرا و کوژرا.
108. اکبر منبری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی سنە، لە رێکەوتی 2ی 11ی 1994 لە بازیان تیرۆر کرا و کوژرا.
109. حسین اوجاقی، خەڵکی سەردەشت، لە رێکەوتی 4ی 11ی 1994 لە حاجیاوا تیرۆز کرا و کوژرا.
110. خالید جیهانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە رێکەوتی 22ی 11ی 1994 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
111. حسن جت، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 25ی 11 1994 لە قەڵادزێ تیرۆر کرا و کوژرا.
112. حسن بازرگان، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە 27ی 11ی 1994 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
113. نوری مهاباد، خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 6ی 12ی 1994 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
114. محمد شیخە، خەلکی پیرانشار، لە رێکەوتی 7ی 12ی 1994 لە سەنگەسەر تیرۆر کرا و کوژرا.
115. جلال خانەخولی، خەڵکی سەردەشت، لە رێکەوتی 12ی 12ی 1994 لە قەڵادزێ تیرۆر کرا و کوژرا.
116. حمە سعید قادری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی نەوسود، لە رێکەوتی 14ی 12ی 1994 لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
117. صدیق سقزی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی 27ی 12ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
118. محمود لاویسانی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، لە رێکەوتی 28ی 12ی 1994 لە پێنجوێن تیرۆر کرا و کوژرا.
119. مراد شوکری، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە مانگی 12ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
120. امیر ایزدی و محمد محمدپور، ئەندامانی حیزبی دیموکرات، لە مانگی 12ی 1994 لە بازیان تیرۆر کران و کوژران.
121. عبدالڵه ریانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە مانگی 12ی 1994 لە داربەنکان تیرۆر کرا و کوژرا.
122. محمد کلهوری، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی مهاباد، لە مانگی 12ی 1994 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
123. خالید محمدی، خەڵکی مهاباد، لە 5ی 1ی 1995، لە شەقڵاوە تیرۆر کرا و کوژرا.
124. حیدر خسروی، خەڵکی بانە، لە 9ی 1ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
125. محمد خالق حفیدی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە 12ی 1ی 1995 لە سلێمانی بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
126. محمد نانوا، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی 12ی 1ی 1995 لە بازیان تیرۆرکرا و کوژرا.
127. حیدر عبدولا بگ، ئەندامی خبات و خەڵکی بانە، لە رێکەوتی 19ی 1ی 1995 لە دوکان تیرۆرکرا و کوژرا.
128. اسماعیل انجییری، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 9ی 2ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
129. سعدون بارزان، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بۆکان، لە رێکەوتی 7ی 2ی 1995 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
130. مام ئازەر برزین، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی، لە رێکەوتی 7ی 2ی 1995 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
131 و 132. بارزان انجینەای و مظفر محمدی ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی 21ی 2ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
133 و 134. محمد عبدوالهی وسلیمان چکردە، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی 1ی 4ی 1995 لە باسڕمە تیرۆر کران و کوژران.
135. نجم الدین شریعت پناه، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سەردەشت، لە 22ی 5ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
136 و 137. دکتور علی دبیری، خەلکی ورمێ، لە رێکەوتی 24ی 5ی 1995 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
138 و 139. عثمان کیانی و عثمان فرمان، ئەندامانی کۆمەڵە و خەڵکی مەریوان، لە رێکەوتی 2ی 6ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
140. سید عسکر حسینی، خەڵکی مەریوان، لە ریکەوتی 16ی 6ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
141. قادر فلاحی، خەڵکی شنۆ، لە رێکەوتی 8ی 7ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
142. رحیم محمودی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 16ی 7ی 1995 لە رانیە تیرۆر کرا و کوژرا.
143. فاروق محمودی، ئەندامی حیزبی دیموکرات، لە رێکەوتی 20ی 7ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
144. ناصر پیرانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 20ی 7ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
145. خسرو بایزیدی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی بۆکان، لە رێکەوتی 27ی 7ی 1995 لە رانیە بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
146. عسکر رستمی، ئەندامی دیموکرات و خەڵکی قەڵغان، لە رێکەوتی 22ی 9ی 1995 لە گوندی روست تیرۆر کرا و کوژرا.
147 و 148. مصطفی قادرزادە و حسین دەمە، ئەندامانی حیزبی دیموکرات و خەڵکی پیرانشار، لە رێکەوتی 16ی 10ی 1995 لە رانیە تیرۆر کران و کوژران.
149 و 150. سید طلب حسینی و سید مسلم حسینی، خەڵکی دیواندەرە، لە رێکەوتی 22ی 10ی 1995 لە سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
151 و 152. حسن خالقی و عزیز کریمی، خەڵکی شنۆ، لە رێکەوتی 1ی 11ی 1995 لە دیانا، بریندار کران (لە چارەنووسیان هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
153. خالق احمد نژاد، ئەندامی کۆمەڵە و خەلکی بانە، لە رێکەوتی 28ی 11ی 1995، لە دەربەندیخان، بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
154. جلیل کسروی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی تاران، لە رێکەوتی 28ی 11ی 1995 لە دەربەندیخان بریندار کرا (لە چارەنووسی هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە).
155. عمر دهستانی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی مهاباد، لە رێکەوتی 6ی 12ی 1995 لە حەریر تیرۆر کرا و کوژرا.
156. عثمان رویان، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی شنۆ، لە رێکەوتی 20ی 12ی 1995، لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
157. ابوبکر رحیمی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی نەغەدە، لە رێکەوتی 20ی 12ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
158. غفور مهدی زادە، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی نەغدە، لە رێکەوتی 21ی 12ی 1995، لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
159. علی امینی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەلکی سقز، لە رێکەوتی 21ی 12ی 1995 لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
160. صدیق عبدالهی، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سردشت، لە رێکەوتی 21ی 12ی 1995 لە کۆیە تیرۆر کرا و کوژرا.
161. محمد سوری، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سید صدیق، مانگی 12ی 1995 لە هەولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
162. حاجی عبدالە محمدی، خەڵکی سەقز، لە رێکەوتی 2ی 1ی 1996 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
163. رحمان شعبان نژاد، ئەندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی بانە، لە رێکەوتی 2ی 1ی 1996 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
164. طاهر (شاهو) روحانی، ئەندامی کۆمەڵە و خەڵکی کامیاران، لە رێکەوتی 14ی 2ی 1996 لە سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
165 و 166 و 167 و 168 و 169 و 170 و 171 و 172 و 173 و 174 و 175 و 176 و 177. فرامرز کشوری، طاهر عزیزی، عثمان رحیمی، حسن علی پور، فریق حسن زادە، جهانگیر ابراهیمی، پریزاد آبرندی، عثمان شیخانی، علی بابل و علی شاداب (هەموویان خەڵکی شنۆ بوون)، دەگەڵ حسن ابراهیم زادە و محمدامین ابراهیمی (خەڵکی پیرانشار بوون)، سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات لە بەرواری 17ی 2ی 1996 لە جیژنیکان کەوتنە بەر هێرشی تێڕۆریستانەی کۆماری اسلامی ایران. لە ناو ئەو کەسانەدا حسن علی پور، فریق حسن زادە، جهانگیر ابراهیمی، پریزاد آبرندی، محمد امین ابراهیمی، عثمان شیخانی، علی بابل، علی شاداب و عبدالکریم جلالی بریندار بوون و باقی هاوڕێیانیان کوژران.
178. کاوە حکیم زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 21ی 7ی 1996 لە ڕانیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
179. جعفر بایزیدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی شنۆ، لە ساڵی 1996 لە هەولێر بێ سەر و شوێن بوو.
180. محمد ملایی، ئەندامی خەبات و خەڵکی بانە، لە ساڵی 1996 لە قەڵادزێ کەوتە بەر هێرشی تێڕۆریستی چەکدارانی کۆماری اسلامی ایران و بریندار کرا.
181. محمد قەڵغانی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە بەرواری 18ی 7ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
182. رحیم چنگالی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
183. قادر اکلون، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە چوارقورنە تێڕۆر کرا و کوژرا.
184. علی درماهی تیلەکو، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە بەرواری 7ی 10ی 1996 لە هەڵەبجە تێڕۆر کرا و کوژرا.
185، 186، 187، 188، 189 و 190. فتح الڵه رستمی، ارشد رضایی و داریوش اسلامدوست (هەر سێکیان خەڵکی کرماشان بوون) کە دەگەڵ محمد عزیز قادری، یونس محمدپور و نەفەرێکی دیکە(؟) ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون و لە بەرواری 18ی 11ی 1996 بە زیندوویی ڕادەستی ایران کران. چەند ساڵ دوایە ئێعدامی ئەو شەش ئەندامە لە لایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ایران بە فەرمی ڕاگەیێندرا. هێژا عبدالڵه حسن زادە لەو کاتەدا لە سەر ڕادیۆی دەنگی کوردستان قسەی کرد.
دوو سەرچاوە ئەوە دەبێژن کە نەفەری شەشەم ناوی یونس پیرۆتەسوور بوو کە ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی مەهاباد بوو.
191، 192، 193، 194، 195 و 196. علی محمدی (خەڵکی بۆکان)، ناصر حیدری (خەڵکی کرماشان)، رحمان اسماعیلی (خەڵکی مەریوان)، مصطفی امین پور (خەڵکی بۆکان) و کمال زنگ بنگ (خەڵکی سنە) لە ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕان بوون کە لە ڕێکەوتی 7ی 12ی 1996 لە پیرەمەگروون دەست بە سەر کران و بە زیندوویی ڕادەستی ایران کران.
197. حسین پاییزی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە ساڵی 1996 بە دەستی چەکدارانی کۆماری اسلامی ایران تێڕۆر کرا و کوژرا.
198. جعفر عمر بێڵ، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 30ی 11ی 1996 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
199. ئامانج سوری (منداڵێکی چوار ساڵانە بوو) کە بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون. تێڕۆریستەکانی کۆماری اسلامی ایران لە بەرواری 30ی 11ی 1996 ئەو منداڵەیان تێڕۆر کرد و کوشت.
200. حامد احمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 8ی 7ی 1996 لە تانجەڕؤ تێڕۆر کرا و کوژرا.
201. عبدالڵه پیرۆت زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 19ی 1ی 1997 لە دیانا تێڕۆر کرا و کوژرا.
202. عباس بدری، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 4ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
203. عطا فیزی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، ناوبراو لە ڕێکەوتی 6ی 2ی 1996 تێڕۆر کرا و کوژرا.
204. حسین حمزەپور، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە ڕانیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
205. فریدون فرددوست، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
206. سلیم کریم زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 10ی 3ی 1997 لە کانی قرژاڵە تێڕۆر کرا و کوژرا.
207. شاباز محمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 23ی 4 1997 لە سلێمانی بزر بوو و هەر وا بێ سەر و شوێن ماوەتەوە.
208. لطیف نقشبندی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 17ی 5ی 1997 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
209. مەولان سوارە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 3ی 6ی 1997 لە ناوبەری کۆیە و سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
210 و 211. غالب علیزادە و امجد ملایی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 14ی 8ی 1997 لە سلێمانی تێرۆر کران و کوژران.
212، 213 و 214. سعید مرادی، آرمان ژەکاڵا و اسماعیل ئەمەکی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 19ی 8ی 1997 لە ناوبەری دوکان و کانی خان تێڕۆر کران و کوژران.
215. جمال نیکوجریان، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 3ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
216. منصور فتاحی. ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 8ی 12ی 1997 لە دوکان تێڕۆر کرا و کوژرا.
217. یدالڵه شیرین سخن، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 18ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
218. منصور ناصری، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 8ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
219. حسین زینتی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 20ی 12ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
220. محمد مصطفی آرشی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 12ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
221. منصور محمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 2ی 10ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
222 و 223. ابوبکر اسماعیل زادە و رفعت حسینی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات بوون، لە بەرواری 8ی 11ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کران و کوژران.
Serçawekan:
(1) Brrwane rojnamey Rudaw، Rêkewtî 09-11-2012 http://rudaw.net/kurdish/index.php/kurdistani/18202.html
Ger le dahatû da em besterey rojnamey Rûdaw kar neka، detwanin wêney arşîv-krawî lem besterey jêrewe da çaw lê bken.
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/rudaw091112.jpg
(2) Le rêgey namewe em zaniyariyanem le kadrêkî ew hîzbewe be dest geyîşto. Nameke parêzrawe.
(3) NNSROJ
(4) DANIEL BYMAN، Studies in Conflict & Terrorism; Iran، Terrorism، and Weapons of Mass Destruction، Georgetown University، ISSN: 1057-610X، page 169
(5) DANIEL BYMAN، Studies in Conflict & Terrorism; Iran، Terrorism، andWeapons of Mass Destruction، Georgetown University، ISSN: 1057-610X، pages 172-175
(6) Steven Emerson، Tehran and Terrorism، 1998 The Investigative Project، pages 2-3
(7) Shmuel Bar، Iranian Terrorist Policy and “Export of Revolution”، 2009 Interdisciplinary Center (IDC) Herzliya، pages 9-12
(8) Herweha brrwane dwayîn rapport le merr Iranî têrrorîst:
Iran’s Support For Terrorism In The Middle East، Homeland Security Digital Library، Pages 1-7
(9) Matthew Levitt، Iran’s Support for Terrorism in the Middle East، 2012 The Washington Institute for Near East Policy، pages 5-13
(10) LVINPRESS، Êtêlaat le Kurdistan، Raportî taybet، 17 10 2009
(11) Bo zaniyarî drust u nwê le merr çalakî Etomî Iran bo wêne brrwane:
The Case for Diplomatic Solutions on Iran، www.crisisaction.org.uk
Rapport u nwêtrîn zaniyari mangî pêşû
http://csis.org/publication/further-moves-toward-iranian-nuclear-weapons-breakout-capability-new-iaea-report-iran
Ger le dahatû da em besterey CSIS kar neka، detwanin wêney arşîv-krawî lem besterey jêrewe da çaw lê bken.
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/csis.jpg
(12) Jalil Roshandel with Nathan Chapman Lean، Iran، Israel، and the United States; Regime Security vs. Political Legitimacy، 2011 USA، ISBN: 978–0–313–38697–8، page 4
(13) Jalil Roshandel with Nathan Chapman Lean، Iran، Israel، and the United States; Regime Security vs. Political Legitimacy، 2011 USA، ISBN: 978–0–313–38697–8، page 21
(14) http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=2576&ID_map=23
Ger le dahatû da em besterey NNSROJ kar neka، detwanin wêney arşîv-krawî lem besterey jêrewe da çaw lê bken.
http://harikar.files.wordpress.com/2010/04/nnsroj.jpg
Têbînî: Lîstî em nawane le du serçawey şexsî w paş hellsengandnî dû lîst cê be cê kran ke pêştr le layen rojnamey Mîdîa u mallperrî Helwist bllaw bbowe. Mexabn besterî ew mjarey mallperrî Helwist nadozmewe u ger bom bnêrn spasguzar debm. Bo Rojnamey Mîdîa brrwanne: Jmarey 286، Rêkewtî 24-04-2007، laperrekanî 1 u 3. (Wêney ew du laperreyem be yekewe lkando u le jêrewe xstrawe ber çaw)

ئامادەکردنی: سۆران کەرباسیان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-11-2012
2.👁️24-04-2007
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سۆران کەرباسیان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-04-2007
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Dec 10 2015 11:52PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 4 2016 11:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,282 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.12 MB Dec 10 2015 11:52PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 یەکێتیی سپارتاکۆس چی د...
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
هران دینک
بە ئەلف و بێی ئەرمەنی Հրանդ Տինք نووسەر و روژنامەوانی بنەرەت ئەرمەنی - کوردە، لە رۆژی 15-09-1954 لە شاری مالاتیای کوردستانی باکور لە دایک بوویە، سەرنووسەری روژنامەی ئاگوسی زمان ئەرمەنیە، لە روژی 19-01-2007 لە لایەن نەژاد پەرستێکی تورک لە شاری ئیستانبول تیرۆرکرا.
هران دینک
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
موراد بەکداش
گوڕانیبێژێکی کوردە، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە 20-07-1965، لە دایکبووە، بنەماڵەکەیان لە بنچینەدا خەڵکی گوندی باوەفای سەر بە شاری مێردینە. خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانییە، لە 20-1-2000 بە ڕووداوی ئوتومبیل کۆچی دوایی کردووە.
موراد بەکداش
سەید موحسین (ئەلخەتات)
کەسایەتی بەناوبانگی شاری سلێمانی (سەید موحسین ئەلخەتات) مامۆستا و خۆشنووس (1921-1977).
ئەم کەسایەتیە بەڕێزە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی قوتابخانەکانی سلێمانی کردوە و چەندەها مناڵی سلێمانی پێگەیاندووە و خزمەتێکی زۆری شارەکەی کردوە، سینەمای گۆیژەش نمونەیەکە لە خۆشنووسیەکەی کە ساڵی 1950 نوسیوێتی وە چەندین پۆستی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە سەرەتاییەکانی سلێمانی وەرگرتوە.
سەید موحسین (ئەلخەتات)
رەعد کوردی
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی رەمەزان بانگێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پێش نوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی.
رەعد ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامی هەیە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە
رەعد کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574