لە کاتێکدا ناوچەکەمان بە بارودۆخێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێ و ئاڵۆزیەکی زۆر لە پەیوەندیە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکاندا هەیە، هێزێکی سەربازی ووڵاتی تورکیای دراوسێ پێشڕەوی کردوە بۆ قوڵاییی خاکی ووڵاتمان، ئەمەش شکاندنی عورف و یاسا نێودەوڵەتیەکانە و سوکایەتی کردنە بە شکۆمەندی نیشتیمانی کۆماری عیراق و چوونە دەرەوەیە لە نیەتی دراوسێیەتیەکی باش و پێکەوە ژیان و پێشێلکردنی ئەوەیەکە هیچ لایەک سەورەری خاکی یەکتر پێشێل ناکەن.
داواکارین لە دەسەڵات و بەرپرسانی کۆماری تورکیا دەستبەجێ ئەو هێزە بکێشنەوەو فەرمان بکەن جارێکی تر کاری لەو شێوەیەخراپە کە کاریگەری لەسەر پەیوەندی هەردوووڵاتی دراوسێ دروست دەکات دووبارە نەبێتەوە و نەبێتە زیاتر هاندانی ئاڵۆزی لە ناوچەکە.
بەپێ ی پێگەی دەستوری خۆشمان داواکارین حکومەت و سەرجەم وەزارەتە پەیوەنددارەکان و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە ڕێوشوێنی یاسایی و عورفی نێودەوڵەتی بگرنەبەر بەو شێوەیەی شکۆمەندی خاکی عیراق دەپارێزێت و دەبێتە هۆی زامنکردنی ئاسایش و ئۆقرەیی بارودۆخی سیاسی و دیبلۆماسی لەگەڵ تورکیا و دراوسێکانی تری عیراق.
سەرۆک کۆماری عیراق
05-12-2015
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,714 times