- باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (هەپەگە) لە مانگی ئابی ڕابردوودا، کوژرانی 471 سەرباز و برینداربوونی 211 سەربازی تری تورکیای لە پاش دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی تورکیا ڕاگەیاند، تەئکیدیشی لەسەر کوژرانی 42 گەرێلای حزبەکەی لە تەواوی ڕووبەڕبوونەوەکاندا لەگەڵ هێزەکانی تورکیا، ڕاگەیاند.
- هێزێکی سوپای تورکیا بە چەکی قورسەوە لە ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە، دێنە نێو هەرێمی کوردستان و ئاڵای کوردستانیانیش لە سەر تانکەکانی تورکیا بەرزکراوەتەوە.
- دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی پزیشکی لە وڵاتی ئەڵمانیا، سەرۆک مام جەلال لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
- وەزارەتی دەرەوەی عیراق بە فەرمی بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا کرد و یاداشتێکی ناڕەزایی لەبارەی هاتنی سوپای تورکیا بۆ عیراق و بەزاندنی سنوورەکانی ڕادەست کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,816 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!