چالاکترین و پڕ بەرهەمترین ڕۆژنامەوانی سەردەمی کۆماری کوردستان
کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سەید فەیزوڵڵا کوڕی سەید شوکروڵڵای پارسانیانە، 1903 لە دێی داشالووجە ی #سەقز# لە دایک بووە.
سەرنووسەر و بەڕێوەبەری بەرپرسی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردستان ی ئۆرگانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووە. پێشتر لە دائیرەی ئامار وەزیفەدار بووە.
سەید محەمەد، کاری لە 51 وتار و وەرگێڕانی دوو نامیلکەدا کردووە، یەکەمیان (الاکراد منذ بدء التاریخ الی سنة 1920) ی #ڕەفیق حیلمی#ی لە عەرەبییەوە کردووە بە فارسی (کردان از بدء تاریخ تا سال 1920) بە 30 ئەڵقە.
دوومیان (بەسەرهاتی ئاڕاڕات ئاگری) ی #ئیحسان نوری پاشا#ی لە ڕۆژنامەی کوهستان وەرگرتووە، لە فارسییەوە کردوویە بە کوردی و 25 ئەڵقەی لێ بڵاوکردووتەوە، دوا ئەڵقەی بە (ماویەتی) کۆتایی پێ هێناوە و نەچووەتەوە سەری، دوای بەراورکردنی لەگەڵ دەقێکی کرمانجیی خواروویدا دەرکەوت هەر پێنج بڕگەیەکی لێ نەکراوەتە کوردی.
لەبەر ئەوەی کوهستان ەکەیش لەبەر دستدا نەبوو، نەزانرا ئاخۆ لەوێیش هەر تەواو نەکراوە یان نا.
ئەو وتارانە، 15 ئەڵقەیانی تەرخانی ژیاننامەی زانایانی کورد کردووە. درێژەی پێ نەداوە، چونکە ئیتر خستوویەتییە گۆڤاری کوردستان.
ڕۆژی #27-02-1979# لە #سنە# کۆچی دواییی کردووە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 200,611 times
Write your comment about this item!