🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,707 | وێنە 57,436 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,083 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,654 |
👫 کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز) | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)

فایلی پەیوەندیدار 📂
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە‌ نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە‌ هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کراوە و خۆشی هەر لەسەرەتای گەنجێتیەوە تێکەڵاوی خەباتی ژێرزەمینی و ڕێکخراوەیی بووە لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستاندا و پاشان بووە بە پێشمەرگەپێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەڵبەندی دوو، لەبەرئەوەی پێشمەرگەیەکی وریا و ژیربووە، لەسەرکردایەتی کاری بێسیم و جیهازی پێ سپێردراوە تا ئەو ڕۆژەی برینداربووە، کاروان هەمیشە پێشمەرگەیەکی خۆنەویست و دڵسۆز و لە خۆبوردووە بووه، دایکیشی لە ڕەوەکەی دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 شەهید بووە‌. کاروانی جیهاز کە هاتۆتە هۆڵەندەش، ماڵی لە شاری ئەمستردام بووە، ماڵەکە وەک کاروانسەرای پێشمەرگە تازەهاتووەکان و کەسوکارەکانیانی لێ هاتووە، بە گیان و بەدڵ خزمەتی کردوون و بە پیریانەوە چووە، لە پاڵ ئەمانەشدا ئەندامێکی چالاکی (کۆمیتەی ڕێکخستنی بەنەلۆکس) ی (ی.ن.ک) بووە و ماوەیەک وەک لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی ئەمستردام و ئەرکی کارگێڕی کۆمیتە پێ سپێردراوە، هەروەها کاروانی جیهاز ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەگەڵ ڕێکخراوە کوردیەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی، ماوەیەک ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەمستردام و یانەی کوردی میدیای ئەمستردام بووە، تا گەڕانەوەی بە یەکجارەکی لە 14-03-2005 ەوە بۆ کوردستان.
کاروانی جوانەمەرگ، لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، یەکێک بوو لە شاهیدحاڵه زیندووکانی ‌بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە و یەکێ بوو لەو بەرکەوتە و شاهیدحاڵانەی کە بۆ روبەروبونەوەی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بەعلی کیمیاویی بۆ ئیدانەکردنی ئامادەی دانیشتنی دادگاکەبوو.
هەروەها کاروان یەکی بوو لەو شاهیدحاڵانەی، کە لە دادگاییکردنی گەورە بازرگانی هۆڵەندی (فرانس ڤان ئانرات)، کە پێکهاتەی چەکی کیمیاویی بەڕژێمی سەدام حسین فرۆشتبوو، لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای، پرۆسەی دادگاییکردنی فرانس ئەنرات و حوکمدانی یەکەمجار ڕۆژی 23-12-2005 بە 15 ساڵ حوکمدرا.
پاشان لە دادگاییکردنەکەی دووەمجاردا ڕۆژانی 02 و 04 و11 و 16 و 25-04-2007 و 09-05-2007 کاروانی جیهاز ئامادە بوو، کاروان لەو دادگایکردنەدا دژ بە فرانس فان ئەنرات شایەتی دا و ئەوە بوو سەرەتا زیندانی 15 ساڵ و پاشان 17 ساڵی بۆ بڕایەوە، کاروان وەک هاوڵاتیەکی هۆڵەندی بە ڕەگەز کورد و شەهیدی زیندووی چەکی کیمیاوی بە دەستی بەعس کاریگەری گەورەی لەسەربڕیاری دادگاکە هەبوو، کەبووە هۆی تاوانبارکردنی فرانس فان ئەنرات وەک بەڵگەی فرۆشیاری چەکی کۆمەڵکوژ.
بەداخەوە کاک کاروان سەرەتای ساڵی 2015 باری تەندروستی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپ تر ئەچوو، بەهۆی کاریگەریەکانی بەر‌کەوتنی بە سەختی بە چەکی کیمیاوی و بریندرابوونەکانی کاتی پێشمەرگایەتی، بۆیە بۆ چارەسەر گەڕایەوە هۆڵەندا، لە شاری لیواردن نیشتەجێ بوو، بەداخەوە ڕۆژی 26-11-2015 لە نەخۆشخانەی شاری خرۆنیگن دواماڵئاوایی لێ کردین...دروود بۆ گیانی پاکی کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | نامەیەکی یانەی کوردی میدیا لە ئەمستەردام 27-11-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 26-11-2015
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
👫 جۆری کەس😞 قوربانیی کیمیاوی
👫 جۆری کەس✌️ پێشمەرگەی دێرین
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
💓 لەژیاندا ماوە؟✖️ نەخێر
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 27 2015 3:38PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 26 2018 8:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,509 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.136 KB Nov 27 2015 3:38PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2005
2.👁️23-12-2005
3.👁️26-11-2015
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574