حسێن بابەشێخ سەرکردە. لەدایکبووی ساڵی 1941ی ناوچەی شێخانی ئێزدیایەتی، بابەشێخی باوکی یەکێک بووە لەپیاوە ئاینی و کۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکانی ئێزدییەکانی کوردستان.
لەسەرتای لاوێتییەوەو لەریزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە دەستی بەکاری سیاسی کردووە.
بەو پێیەی ئێزدییەکان چ وەک کورد و چ وەک یەزیدی هەمیشە لەسایەی ڕژێمە یەک لەدوا یەکەکانی عیراقەوە لەژێر هەڕەشەی تواندنەوەو لەناوبردندا بوون، شێخ حسێنی بابەشێخ وەک ڕۆشنبیرێکی دەڤەری شێخان لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو ڕەوشە نالەبارەی کوردانی ئێزدی بوو، هەربۆیە هەمیشە لەریزەکانی کوردایەتیدا بەرەنگاری ئەو سیاسەتە دەبووەوە.
لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و دامەزراندنی ی.ن.ک پەیوەندییکرد بەشۆڕشی نوێ و ئەندامی سەرکردایەتیی ی.ن.ک بوو.
بەهاری 1978 د. خالید و عەلی #عەلی عەسکەری# و شێخ حسێن بابە شێخ لە گەڵ نزیکەی 1000 پێشمەرگە بەرەو #هەکاری# بەڕێکەوتن، بۆ ئەوەی چەک بهێنن بۆ بوژاندنەوەی شۆڕش، ئەم هێزە دابەشکرابوون بە سەر سێ بەش دا، لە کاتێکدا کە کێشەی گەورەی ئەمان ئەوەبوو کە شۆڕشی کورد سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و گەلی کورد بە مافە ڕەوا کانی خۆی بگات، بەڵام جێی داخە لە شەوی 1978-06-19، دەکەونە بۆسەیەکەوەو پاش بەدیلگرتنیان هەریەک لە د خالید، عەلی عەسکەری و حسێن بابە شێخ، ڕۆژی #07-07-1978# بەدیلی شەهید دەکرێن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,571 times
Write your comment about this item!