ئەو کوڕەی به (قورئان) له باوکی خۆی دا.
ئەو کوڕه قوتابی بوو..
به دڵی خۆشەوه له قوتابخانه هاتەوه چوونکه پلەی 96% هێنابووباوکی زۆر به دڵخۆشيەوه پێشوازی لێ کرد و ووتی:هەر چيت دەوێ به دياری داوای بکه.. کورەکه يەکسەر ووتی سەياره باوکه ووتی : دەبێ شتێکت بۆ بێنم له سەياره بەنرختر بێت، بە مەرجێک به نمرەی زياتر له ساڵی داهاتوو دەرچی...ساڵی پاشی کوڕەکه نمرەی 98% بەدەست هێناو و به دڵێ خۆش هاتەوه و ڕووی له ژووری باوکی کرد بۆ وەرگرتنی دياريەکەی...باوکی که کارتی کوڕەکەی بينی، قورئانێکی بپێدا و ووتی ئەوه ديارييەکەته !کوڕەکه ووتی: دوای ئەو هەموو ماندوبوونه.. قورئانم پێ دەدەی... قورئانەکەی له ڕووی باوکی دا وپێش ئەوەی دەرچێته دەرەوه به باوکی ووت : ئيتر نايەمەوه ئەم ماله!، و جوێنی به باوکی دا و دەرچوو...دوای چەند مانگێک کوڕەکه پەشيمان بوو لەو کارەی کردی وگەڕايەوه ماڵەوه.. بەڵام.. باوکی مردبوو.. و ئەويش دەستی کرده قورئانەکەی دياری باوکی بۆ ئەوەی چەند ئايەتێک بخوێنێتەوه دڵی پێ ئارام بکاتەوه..کاتێ دەيکاتەوه دەبينێ قورئانەکه بريتی يه له قالبێک سويچی ئەو سەيارەی تيايه که باوکی به دياری بۆی هێنابوو... !کوڕەکه له خەفەتا تووشی ئيفليجی بوو، و لەبەر گريان قسەی پێ نەدەکرائەوان دايک و باوکتن... ئەگەر دڕکيشت پێ بدەن... پێويسته وەری بگری و سوپاسيان بکەی... چوونکه به دڵنياييەوه ئەوان خۆشی و بەرژەوەندی تۆيان دەوێ و پەله مەکه له بڕيار دان و ڕەفتار کردن بەرانبەريان، ، ، ،