12-11-2015
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 7ی بەیانی پڕۆسەی شەنگالی ئازاد یان تووڕەیی مەلیک تاوس بۆ رزگارکردنی شەنگال دەستیپێرد، هێزەکان لە هەموولایەکەوە گەمارۆی شارۆچکەکەیاندا و پێشڕویی زۆریانکرد.
- لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی روویدا، بەهۆیەوە ئاساییشێکی یەکێتی و چەند هاووڵاتییەک و چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا و رەوشی شارەکە زۆر ئاڵۆز بوو.
- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو بارانەی کوردستانی گرتۆتەوە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێرای گیرانی رێگا و بانەکان، رێگای سەدان گوندیش داخراوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان