پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,435
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ بوک و زاوا
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ بوک و زاوا

ئامۆژگاریی ئاڵتونی بۆ بوک و زاوا
نامە ئیمانییەکان 92 ئامۆژگاری ئیمانی بۆ چوونە ناو دڵی هاوسەرەکەت
1- ڕەچاوی سروشتی پێکهاتنی بکە لە ڕووەکانی لاوازی و کەم و کورتی یەوە : ئارام بگرە لەسەری و لە فەرمودەیەکدا کە ئیمامی بوخاری و موسلیم بۆ مان دەگیرینەوە :
عن أبی هریرە ڕچی الله عنه قال قال ڕسول الله صلی الله علیە وسلم:"إن المرأە خلقت من چلع لن تستقیم لک علی گریقە فإن استمتعت بها استمتعت بها وبها عوج وإن ژهبت تقیمها کسرتها وکسرها گلاقها"
بۆیە ئافرەت کە پێکهاتەو دروست کردنی بەم چەشنە بێت دەبێت دڵ ڕاگرتن و هەڵسوکەوت کردن لە گەڵی بەو پەڕی ڕێزو خۆشەویستی یەوە بێت.
2- ئارامی بۆدابین بکە : هەوڵبدە لە هەمووکات وساتەکانی ژیانی پڕ بکە لە ئارامی.
3- ناشیرینەکانی دەرمەخە: ناشیرینی پۆشاکی یان بێ‌ تامی خواردنی یاخود هەڵە لە ووتەیەکیدا یەکسەر هەڵەکە مەدە لە ڕووی هەڵەکانی بۆ کەس باس مەکە.
4- دیاری بۆ بکڕە : جاروبار و دیاری بۆ بکڕە دیارییەکان لە شوێنێک دابنێ‌ بانگی بکە بیکە بە موفاجەئە بۆی.
5- بە ڕەقی مامەڵەی لەگەڵ مەکە : نابێت بەهیچ جۆرێک لە گەڵ هاوسەرەکەت بە ڕەقی مامەڵەو هەڵسوکەوت بکەیت چونکە خوای گەورە بە ناسک و نەرم و نیانی دروستی کردووە.
6- ئەگەر ئارەزوویەکی هەبوو هانی بدە : هەوڵبدە بەشداربیت لە حەزو خولیاکانی پێی مەڵی من لە کارو باری چێشت لێنان و کشتوکاڵ و دورمان و کومپیتەر سەر دەرناکەم.
7- ڕەچاوی هەندێک کاتی بکە : بەتایەبت لەکاتێکدا لە خولێکدا بوو یان دووگیان بوو ئەوا ڕەچاوی ئەم حاڵاتەنە ی بکە.
8- ئەگەر گەرایتەوە بۆماڵەوە تەنها باسی ئیشەکانی خۆت مەکە : بەڵکو هەواڵی کارو فرمانی هاوسەرەکەت بپرسە ڕێز بۆ ماندوو بونی ئەویش دابنێ‌.
9- بەخوشترین ناو بانگی بکە : پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بە خاتوو عائیشەی ئەفەرموو عائیش ناوەکەی کورت و جوان و ناسک ئەکردەوە.
10- ناوچاوی ماچ بکە : کاتێک زانیت کارێکی کردووە یان کاتێک گەرایتەوە بۆماڵەوە ناوچاوی ماچ بکە.
11- هانی بدە : هانی هاوسەرەکەت بدە جاروبار بچێتە وانە ئاینی یەکان یان بەرنامە و چالاکییە ئیسلامییەکان.
12- ئەو داوایانەی تۆی جێ بەجێ نەکرد تۆ کارەکەکانی جێ بەجێ‌ بکە.
13- بەجوانی بانگی بکە : لەماڵەوە بە جۆرێک هەڵسوکەوت مەکە کە وەکو سەربازی بێت تۆ بەس فەرمان دەربکەیت ئەویش تەنها جێبەجێکردنی لەسەر بێت.
14- شیعرێک وەصفێکی جوان : جاروبار هەوڵبدە شعیرێک یان وەصفێکی جوانی لە وەصفی هاوسەرەکەتدا بڵێت.
15- خۆشەویستی لەگەل بکە : هەوڵ بدە جاروبار عیشوە نازێکی پڕ لە خۆشەویستی دەربڕە بە قسە بێت یان بەکردەوە بێت.
16- وەصفی جوانی بکە : کە خۆی گۆڕی موبالەغە بکە لە وەصفی جەماڵ و جوانییەکانی.
17- وەصفی کارەکانی بکە : کاتێک جێگەکانی هەڵگرت یاخوود جل و پۆشاکەکانی ڕیکخست یان گوڵ و ئینجانەکانی دانا وەصفی کارەکانی بکە.
18- وەصفی خۆشی خواردنەکانی بکە : وەصفی خۆشی خواردنەکانی بکە پێی بڵێ‌ خواردنی دەستت چەند خۆشە.
19- بێ‌ ئامادە بوونی خواردن مەخۆ : هەتا هاوسەرەکەت دێتە سەرسفرە دەست مەکە بە نان خواردن.
20- هاوکاری بکە لە کاروباری ناوماڵ : هاوکاری بکە لە کاتی ئیش و کاری ناوماڵدا بەتایبەت ئەگەر میوانداریەکتان هەبوو.
21- کاتێک خواردنێکت برد بۆ هاوڕێ‌ کانت : کاتێک هاوسەرەکەت خواردنێکی ئامادە کردوو بۆ هاوڕێ‌ کانت برد چی یان لەوەصفی خۆشی خواردنەکەیدا ووت بۆ هاوسەرەکەتی بگێڕەوە.
22- لەسەرقاڵیەکانی کەم بکەرەوە : کاتێک گەڕایتەوە ماڵەوە و هاوسەرەکەت سەرقاڵی کارێک بوو هاوکاری بکە وەکو پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەفەرمێت : (خیرکم خیرکم لاهلە)
23- لە خەرجییەکاندا : لەخەرجییە کانی ڕۆژانەدا ئەبێت وەکو یەک نەبێت لەکاتی بۆنەو جەژنەکان دەست کراوەتر بیت و هەندێک جاریش بەدەر لەبۆنەکان بۆتازەکردنەوەی ژیانی هاوبەشیتان پێویستەدەستت زیاتر بکەیتەوە.
24- هاوکاری خزمانی هاوسەرەکەت بکە : کاتێک کەسێکی نزیکی هاوسەرەکەت کەوتە ناو کێشەیەک هاوکاری بکە.
25- ڕێگری لێ‌ مەکە : هەرگیز مەبە بە ڕێگر لەبەردەم هاتووچۆو سەردانی کردنی خزمانی و سەردانی دایک و باوکی دا.
26- وەصفی بکە : وەصفی هاوسەرەکەت بکە لە بەردەم خزمەکانی دا لە کارەکانی ناوماڵی یان باش پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا.
27 - پەیوەندی باش : هەوڵبدە لەگەڵ خۆشک و براکانی دا پەیوەندیت باش بێت.
28- لەکاتی نەخۆشی دا گرنگی زیاتری پێ‌ بدە : لەکاتی نەخۆشی هاوسەرەکەت کەشێکی ئارام و تەندروستی لە ماڵەوە بۆ فەراهەم بهێنە کە چاک بوویەوە دیاری پێشکەش بکە.
29- قورئانی بەسەر دا بخوێنە : کاتێک تەندورستی باش نەبوو قورئانی پیرۆز و ڕوقییەی شەرعی یەکانی بەسەردا بخوێنە.
30 – منداڵەکان بەجۆرێک پەروەردە بکە : منداڵەکانت بەجۆرێک پەروەردە بکە کە زۆر ڕێزی دایکیان بگرن و بەقسەی بکەن.
31- بەجۆرێک ڕێک بکەون : لەسەر پەروەردەکردنی منداڵەکان هەردوکتان ڕێک بکەون کە چۆن پەروەردە بکرێن تا منداڵەکان بە شێوەیەکی تەندروست پەروەردە بکرێن.
32- منداڵەکان ببەرەدەرەوە : هەوڵ بدە جاروبار منداڵەکان ببیتە دەرەوەی ماڵەوە تا هاوسەرەکەت کەمێک پشوو بدات.
33- کاتێک سەفەرت کرد : کاتێک لێی دور بوویت بەهۆی سەفەرێکەوە کە گەرایتەوە باسی هەستی خۆتی بۆ بکە پێی بڵێ‌ کە تۆ چۆنی لە دڵی ئەودا.
34- ئەوە بزانە لێکدابڕان بۆماوەیەکی کورت پەیوەندی نێوان هاوسەران بەهێز دەکات بەڵام دابڕان بۆماوەیەکی درێژ ماڵی خۆشەویستی ئەڕوخێنێت.
35- شارەزا بوون لە خو ڕەوشت و ئاکاری ئافرەت تا بتوانیت هاوسەنگی ڕابگریت لە جۆری مامەڵە کردن لە گەڵیدا.
36- مەهێڵە ناکۆکی و کێشەی نێوانتان لەڕۆژێک زیاتر درێژە بکێشێت.
37- دوربکەرەوە لە باس کردنی ئافرەتانی تر کە لە ژیانتا بوون بۆ وێنە کەسێک دەزگیرانت بووە و یاخود هاوسەرت بووە لێک جیا بونەتەوە.
38- هەرکات بۆت ڕێکەوت باس لە خۆشەویستی خۆت بکە بۆهاوسەرەکەت.
39- دور بکەوەرەو لە ڕەخنە گرت : زۆرجار بێ‌ هۆ یاخود بۆ شتیکی بچوک ڕەخنە بگریت.
40- دوربکەوەرەوە لە گومان و دوو دڵی وئیرەیی و قسەو باسی ناحەزان : هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ ڕووداوەکان واز بێنە لە گومان.
41- ئەوەندەبەس نییە کە ئەو هاوسەرەکەت کەسێکی گونجاو بێت تا ژیانی هاوسەریت سەرکەوتوو بێت دەبێت تۆش گونجاو بیت تا ژیانی هاوسەریتان سەرکەوتوو و پڕ لە بەختەوەری بێت.
42- پاک و خاوێنی بکەرە ناونیشانی ئیمان و سەر چاوەی خۆشەویستی.
43- واز لە هەندێک شتی خۆت بهێنە تا بتوانیت درێژە بە ژیانی هاوبەشیت بدەیت خۆشی ببینی لە ژیانی هاوبەشیت.
44- پەلە مەکە لەتۆمەتبار کردنی هاوبەشی ژیانت وورد بەرەوە لە ڕووداوەکان وبەئینصافەوە بڕیار بدەو پێش ڕووداوەکان مەکەوە.
45- ئەوە بزانە کە پەیوەندی و ژیانی هاوسەری کارێکی پیرۆزە هەزارجار بیر بکەرەوە ئەنجا بڕیار بدە کارێک مەکە کە دواتر پەشیمان بیت لێی چونکە پەشیمانی سودی نییە.
46- ببە بە پێشەنگ بۆی هەوڵ بدە بەئاکاری جوانت ببیتە مامۆستا بۆ هاوسەرەکەت.
47- مەهێڵە هاوڕی و هاوسێ‌ و کەسەنزیکەکان بە کێشە کانتان بزانن هەتا بۆت ئەکرێت خۆتان چارەسەری کێشەکانتان بکەن.
48- پەلەمەکە لە ڕاست کردنەوەی ئەو خوو ڕەوشت و ئاکارانەی لە هاوسەرەکەتدا هەیەزۆرجار هەندێک ڕەوشت و ئاکار هەیە کاتی دەوێت تا کەسەکە بتوانێت وازی لێ‌ بێنێت وا مەکە هەڵە بچوکەکان گەورە بکەیت.
49- هاوسەرەکەت لەخەمەکانت دوور بخەرەوە و هەوڵبدە لەخەمەکانت بێ‌ بەشی بکە تا چارەی خەمەکەت ئەکەیت بەڵام بیرت نەچێت لە خۆشییەکاندا با هاوسەرەکەت بەشدار بێت.
50- ڕێزم و گەورەیم چەند ووشەیەکن شەیتان لە کاتی دروست بوونی ناکۆکی دەیخاتە ناو دڵی ژن و مێرد هەوڵ دەدات هەردوولا بەم ووشانە پاساو بۆ هەڵەکانیان بهێنەوە لە ئاشت بوونەوە دووریان دەخاتەوە.
51- ئیهانە کردن : هەرگیز هەوڵ مەدە هاوسەرەکەت ئیهانە بکەیت چونکە ئەو برینە وا بە ئاسانی لە دڵدا سارێژ نابێت.
52- بە جوانی هەڵس وکەوت بکە لە گەلیدا: وا بکە کە هەست بکات تۆوا لە و دەڕوانیت کە ئەو گرنگتر لە خۆی سەیر دەکەیت و تۆ هەمیشە لەهەوڵی بەختەوەری ئەو کار دەکەیت و پارێزگاری لە تەندروستی ئەو دەکەیت و هەموو هەوڵ و تێکۆشانێکت بۆ ئەوە.
53- وابکە زۆربەی کات لەگەڵی دابنیشیت و گفتو گۆ بکەن دەربارەی ئەو شتانەی دێت بە خەیاڵتدا
بە دەمو چاوی گرژو مرۆ مۆنەوە مەگەڕێرەوە، کاتێک گەرایتەوە بۆ ماڵەوە بە گرژو مۆنی دانیشتی هیچت نەوت و توڕە دیار بوویت ئەوا گومان لای هاوسەرەکەت دروست ئەبێت.
54- کارو پیشەکەت مەسەپێنە بەسەریدا : ڕەنگە تۆ مامۆستای فیزیا بیت مەرج نییە هاوسەرەکەت هەمان ئارەزووی تۆ ی هەبێت بۆ فیزیا بۆیە کارو پیشەکەت فەرز مەکە بەسەریدا.
55- لە ژیانتدا تۆ ڕاست بە هاوسەرەکەشت ڕاست و ڕێک دەبێـت لەگەڵت لە ئەسەردا هاتووە ئەفەرمێت پاک بە با خێزانەکەشت پاک بێت)ئاگاداربە هەرگیز سەیری ئافرەتانێک مەکە کە حەڵاڵ نین بۆتۆ سەیر کردن یان لە ڕێگادا بێـت یاخود لە تەلەفزیۆنەکان ئەوەش بزانەکە کەناڵە ئاسمانییەکان بونەتە سەرچاوەی کێشەی خێزانی.
56- - ئاگاداری ئیرەی هاوسەرەکەت بە : هەرگیز لای هاوسەرەکەت باسی هێنانی ژنی دووەم مەکە یاخود باسی موعجیب بوونی خۆت مەکە بە ئافرەتێکی تر چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بریندار بوونی دلی هاوسەرەکەت و هەستی خۆشەویستیی یەکەی ئەگۆڕێت بۆ گومان و دوو دڵی زۆرجار ئەم دیاردانە بەنەخۆشی لای ئافرەت دەر ئەکەوێت وەکو دروست بوونی سەر ئێشە.
57- هەڵە و کەموو کورتی یەکانی هاوسەرەکەت دەرمەخە : کاتێک هەڵەیەک لە هاوسەرەکەت دەر ئەکەوێت تۆئەو هەڵەو کەمو کورتیانە مەدە لە ڕووی بەتایبەت لەناوخەڵکیدا.
58- تۆش هەڵسوکەوتە هەڵەکانت چاک بکە ناکرێت تەنها هەلەی هاوسەرەکەت ببینی خۆت لەسەر هەلەکانت بەردەوام بیت.
59- لە پابەند بوونی هاوسەرەکەت بە پەرستشەکانی سود وە ڕبگرە پیاو تا زیاتر پا بەند بێت بە دینەکەیەوە زۆرتر خو ڕەوشتی جوانتر دەبێت.
60- خۆت بە دوور بگرە لە توڕە بوون هەمیشە لە سەرخۆ بە: توڕە بوون بناغەی تێکچوونی لانەی هاوسەرێتی یە ئاگاداربە نەکەی لەهاوسەرەکەت توڕەبیت و شەوێک بە چاوی فرمێسکاو ییەوە بخەوێـت زۆر زوو هەوڵی ئاشت بوونەوەی بدە.
61- ئەوەش بزانە توڕە بوون لە شەیتانەوە یە هەرکات تورە بوویت "اعوژ بالله من الشیگان الرجیم" بکە.
62- ئەوەشت لەبەر چاوبێت هەمیشە پەیوەندی نێوان تۆ و هاوسەرەکەت پەیوەندی یەکی پیرۆزە مەهێڵە توڕە بونێکی کاتی ئەو پەیوەندی یە تێک بدات.
63- وا لە هاوسەرەکت بکە متمانە بەخۆی زیاد بکات : وا مەکە کە هاوسەرەکەت هەمیشە لە خولگەی تۆ بخولێتەوە بواری پێ‌ بدە تا متمانە بەخۆی بکات لە کارەکان پرس و ڕای وەر بگرە و هانی بدە تا بتوانێت خۆی دروست بکات و متمانە بە خۆی بکات و بتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێـت با خاوەن ڕاوو بۆچونی خۆی بێت ئەگەر پرست پێ‌ کرد بۆکارێک و ڕاکەی ئەو پەسەند بوو پێی بڵێ‌ کە ئەو کارە لە سەر قسەی تۆ ئەکەم.
64- دەست خۆشی لێ‌ بکە : کاتێک کارێکی باشی ئەنجام دا تۆ دەست خۆشی لێ‌ بکە چونکە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەفەمرمێت (من لم یشکر الناس لم یشکر الله) ترمزی گیراویەتی یەوە.
65- برینداری مەکە: هیچ کات هاوسەرەکەت لە گەڵ کەسدا بەراورد مەکە چونکە بەو جۆرە ڕووشکێنی دەکەیت و هەستی بریندار دەکەیت.
66- هەلی سەرکەوتنی بدەرێ‌ : ئەگەر زانیت هاوسەرەکەت لە بوارێکدا ئەتوانێت بچێتە خولێکی ڕاهێنان و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت ئەوا ڕیگەی پێ‌ بدە بە مەرجێک ئەو کارە زیان لە ئاینەکەی نەدات و کارەکەی لە گەڵ شەرع گونجاو بێت هەروەها کار نەکاتە سەر ئیش و کاری ناوماڵی و پەیوەندی نێوانتان.
67- بە گرنگی یەوە گوێێ‌ لێ‌ بگرە: گوێگرتن لە هاوسەرەکەت گومانە خراپەکان لا دەڕوێنێتەوە و دور دەکەویتەوە لە درۆو وروژاندن دور دەکەوێتەوە بەڵام هەندێکجار ئافرەتانێک هەن ناتوانن واز لە قسە کردن بهێنن و یاخود زەمی خزم و کەس و کار ئەکەن بۆ ئەم حاڵەتەش دەبێت بەو پەڕی باشی ڕەفتار بکەیت‌و چارەسەری بکەیت.
68- وا بکە هاوسەرەکەت لە پاڵتا هەمیشە هەست بە ئارامی بکات : لەکاتی هەر ترس و ناڕِەحەتی یەک وابکە کە تۆ هەمیشە لەگەڵی بیت بە بوونی تۆ ئەو هەست بە ئارامی بکات.
69- جێگەی باوکی بۆ بگرەوە: زۆر ئاگاداری هاوسەرەکەت بە هیچ کات بەخیل و چروک مەبە لەگەڵی وە هیچ کات باس لە سەروەت و سامانی ماڵ باوکی مەکەو چاوی تێ‌ مەبڕە وە هیچ کاتێک شەرع ڕێگەت پێ‌ نادات دەست بەسەر ماڵ و سامانی تایبەتی بگریت هیچ کات بەخیلی پێ‌ مەبە کە دەوڵەمەندن هەرچەند ئافرەت دەوڵەمەند بێت لە لایەنی دەرونییەوە دەبێت وا نیشان بدەیت کەتۆ جێگە باوکی بۆ ئەگریتەوە.
70- ئاگاداری تێکەڵاوی یە کۆمەڵایەتییەکان بە : ئاگاداری ئەو تێکەڵاوە کۆمەڵا یەتییانە بە کە ناشەرعین چونکە زۆر جار تێکچوونی خێزان بەهۆی ئەو تێکەڵاویانەوە دروست بووە.
71- هاوسەنگی ڕابگرە : هاوسەنگی ڕابگرە لە نیوان خۆشەویستی دایکت و هاوسەرەکەت مافی هیچ لایەکیان مەخۆ هەق بە هەردوو لا بدە.
72- بەو جۆرە بە هاوسەکەت پێی خۆشە : ئەویش بەو جۆرە دەبێت لە هەموو کایەکانی ژیاندا چونکە ژنان ئەوەی پێخۆشە بۆ تۆ بۆ خۆشی هەمان شتی پێ خۆشە.
73- جارو بار پشویەک : بەرلەوەی سەرقاڵی منداڵ بەخێو کردن ڕووتان تێ بکات کاتان با هەبێت بۆ وەرگرتنی پشوو یان چوونە دەرەوە لەماڵ.
74- بەشدار بە لەگەڵی : بەشداربە لەگەڵی لەوکارانەی پیویستە بەشدار بیت ڕێز لە کەس و کارو خزمانی بگرە.
75- کات بدە بە هاوسەرەکەت : وا مەکە هەمووکاتەکانت تەنها بۆ ئیش و کار دابنێیت بەتایبەت لە پشووەکانی هەفتەد ابا کاتت هەبێت بۆ گفتووگۆو کات بەسەر بردن لە گەڵ ماڵ و منداڵدا.
76- لەماڵ دەرچویت بە دوعا دەر بچۆ : کاتێک لە ماڵ دەرچویت هەوڵ بدە بە زەردەخەنەوە بچیتە دەرەوە و داوا لە هاوسەرەکەت بکە نزای خێرت بۆ بکات کاتێکیش گەرایتەوە یەکسەر خۆت مەکە بە ماڵەوەدا بەتایبەت لە سەفەرێکی دوور بوویت پێش وادەی گەرانەوەت ئاگاداری بکەرەوە.
77- هەوڵ بدە چاو لە هەندێک هەڵەو کەم‌و کورتی بپۆشیت‌و لایەنە باشە کانی ببینە چونکە پێغەمبەرصلی الله علیە وسلم دەفەمیت (لا یفرک (أی لا یبغچ) مۆمنٌ مۆمنە إن کڕهَ منها خُلُقاً ڕچی منها ێ‌خر) موسلیم گیراویەتییەوە ".
78- گوێ‌ لە ڕەخنەی هاوسەرەکەت بگرە : بەو پەڕی دڵ سافییەوە گوێ‌ لێ‌ بگرە و ڕەخنەکانی قبوڵ بکە زۆرجار پەیامبەری ئیسلام دوردی خوای لەسەربێت پرس‌و ڕاو مشۆرەتی بە ژنان دەکرد.
79- چاک بە لەگەڵ هاوسەرەکەت: چاک بە لە گەڵ هاوسەرو منداڵەکانت پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرمێت (خیرکم خیرکم لاهلە) ترمزی گیراویەتیەوە، ئەگەر تۆ باش بیت لەگەڵ یان بێ‌ گومان ماڵ و منداڵیش باش دەبن گرژو مۆنی یەکانت بگۆڕە بە خۆشی و سەعادەت چروک مەبە پارە بۆ خۆت‌و ماڵ و منداڵت سەرف بکە بەو ئەندازەی نەچێتە خانەی زیادە مەسرەفییەوە ئەوەش بزانە دابینی کردن قوت و ژیانی ماڵ و منداڵت بەخێرو صەدەقە بۆت دەژمێرێت لای خوای باڵا دەست.
80- کارو کردەوەکانی هاوسەرەکەت بە ڕەفتاری توندو دڵ ڕەقانە چاک مەکە بەڵکو بە نەرم و نیانی هەڵەکانی ڕاست بکەرەوە.
81- دوور بکەوەرەوە لەم شێوازەی پیاهەڵدانە ئەگەر بتەوێت بە هاوسەرەکەتدا هەڵبدەیت و بڵێی "تۆ کەسێکی زۆرباشی... بەڵام چونکە ئەو هەموو پیاهەڵدانەکانی بیرئەچێتەوە کە باستکردووە تەنها بەلامەکەی بیر ئەمێنێت.
82- دوور بکەوە لەو شێوازەی کە جارێک بیبەیتەوەو لایەک بەسەر لایەکدا سەرکەوێت بەڵام ناکۆکییەکان قوڵ بکاتەوە ڕەگی پێدا کوتی بێت وەک شێوازی بەکەمزانین و گاڵتەجاڕی یان لوتبەرزی و خۆ بەزلزانین.
83- ئارام گرتن لەسەر خو ڕەوشتە ڕەسەنەکان لە ئافرەتدا وەکو ئیرەیی هەروەک پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم دەفەرمێت "دایکتان ئیرەیی گرتی" دە با ئێمەش ئەو پەیامبەرە بکەینە سەرمەشقێکی باش بۆخۆمان لە ڕەچاو کردنی بارودۆخ و ئاشنا بوون بە خوو ڕەوشتی تاکەکان و ئەوانەی کە ناتوانین زاڵ بین بەسەریدا.
84- یاری و دەست بازی : ماچ کردن و یاری کردن لەگەڵ هاوسەرەکە ت جۆرێکە لەباشترین ڕێگاکانی خۆشەویستی نەک تەنها لە کاتی سەرجێی کردن بەڵکو لە کاتیک پێکەوە سەیری تەلەفزیۆن ئەکەن یاخود هاوسەرەکەت لە چیشتخانە خەریکی چێشت لێنانە یاخود پێش ئەوەی بچیتە سەر کار و لەماڵ دەر بچیت یان هەرکاتێک بۆت گونجا.
85- چی پێ‌ خۆشەو حەز بە چی دەکات : بزانە هاوسەرەکەت چی پێخۆشە بۆی بهێنە دی یان حەز بە چی ئەکات بۆی جێبە جێ‌ بکە.
86- ووشە پڕ لە خۆشەویستی یەکان بەکار بهێنە : ڕۆژانە ئەو ووشانە بەکار بهێنە کە واتاکانی پڕن لە هەست و سۆزی خۆشەویستی بۆ وێنە خۆشەویستم. خۆشم ئەویت. هەناسەکەم. بەهۆنەری خۆی ووشەکان بەکار بهێنە.
87- لە کاتی گرفتەکان گوێی لێ‌ بگرە: هەرکات قسەی بۆ کردیت بەباشی گوێی لێ‌ بگرە بەتایبەت کاتێک کێشەو گرفتێکی هەبوو حەزی کرد تۆ بەشدار بیت لە چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە تۆ بە باشی گوێی بۆ بگرە.
88- هەمیشە خۆت جوان بکە : لە خۆ نیشاندان بەجوانی موبالەغە بکە و هەمیشە با جوان و شیک دەربکەویت.
89- وا مەکە هەست بکات پشت گوێت خستووە: با ئەو هەستە بەهیچ شێوەیەک لەلای هاوسەرەکەت دروست نەبیت کە وا بزانیت تۆ پشت گوێت خستووە بەڵکو هەمیشە وەصفی چاکی بکە کاتێک لە لای خزمانی خۆت یان خزمانی ئەو یان کاتیک ئەو ئامادەش نەبوو تۆ بە باشی باسی بکە.
90- لە کاتی تورە بوون و ناخۆشی هەوڵبدە تۆ بە قسەی خۆش و نەرم و نیانی هاوسەرەکەت ئاشت بکەرەوە بەم جۆرە ناخۆشی یەک و دڵ نارەحەتییەک لە ناودا نامێنێت.
91- داوا لە هاوسەرەکەت بکە لە نزیکت دابنیشێت‌و نزیکی بکەرەوە لە خۆت و دەست لە ملی بکە و بینوسێنە بەسنگتەوە و هەندێک جار بەتیلێکی نازی پڕلە سیحرو ڕۆمانسی سەیری بکە با پڕ بێت لە خۆشەویستی.
92- لەناو ماڵدا هەمیشە بە قسەی خۆش مامەڵەی جوان هەڵس و کەوت لەگەڵ خیزانەکەت بکە چونکە قسەی خۆش هەست و ئارەزووی لە دڵی دا زیاد دەکات پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بکە بە سەر مەشقت کە فەرمویەتی (فهلا بکرا تلا عبها و تلاعبک) بوخاری گیراویەتییەوە، ئیمامی عومەری کوری خەتاب کەبە پیاوێکی توند ناسراوە فەرمویەتی پیاو پیویستە لە ناو مال و منداڵی وەکو منداڵ هەڵس و کەوت بکات.
24-8-2015
و. زانا قەرەداغی
ئەم بابەتە 19,266 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕەوەز جەلال ئەمین )ەوە لە: 12-11-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-11-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 19,266 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.15 KB 12-11-2015 ڕەوەز جەلال ئەمینڕ.ج.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,435
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!