- شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر باشووری کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە هەندێک شوێنی هەولێر دروستبوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە. بەهەمان شێوە لە چەمچەماڵ و گەرمیانیش لافاو زیانی مادیی لێکەوتەوە.
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەڕێی خەندانەوە هۆشداریی دایە شۆفێران و هاوڵاتیان کە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ڕێگای کەلار- دەربەندیخان بەکار نەهێنن، چونکە بەهۆی لافاوەوە مەترسی زۆری لەسەرە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێنج پرد دەکەونە نێوان کەلار و دەربەندیخانەوە.
- بەهۆی لافاوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا، خنکا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,014 جار هاتیە دیتن