لافاو لە هەندێک شوێنی هەولێر دروستبوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە
- شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر باشووری کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە هەندێک شوێنی هەولێر دروستبوو و زیانی مادیی لێکەوتەوە. بەهەمان شێوە لە چەمچەماڵ و گەرمیانیش لافاو زیانی مادیی لێکەوتەوە.
- وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەڕێی خەندانەوە هۆشداریی دایە شۆفێران و هاوڵاتیان کە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگای کەلار- دەربەندیخان بەکار نەهێنن، چونکە بەهۆی لافاوەوە مەترسی زۆری لەسەرە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێنج پرد دەکەونە نێوان کەلار و دەربەندیخانەوە.
- بەهۆی لافاوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان هاوڵاتییەک لە سنووری ناحیەی سەرقەڵا، خنکا.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий