رۆژنیوز ـ شرام هەورامی
بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و توندکردنی فشارەکانی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بۆ سەر کاسبکاران وکۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنورییەکان بووەتە هۆی دروستبوونی بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەو هۆیەشەوە ئاستی بێکاری لە پارێزگای سنە بۆ 31٪ بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەست ڕۆژنیوز کەوتوون ئەوە خڕاوەتەڕوو: ماوەی چەند ڕۆژێکە جموجوڵی کاسبکارانی کورد لەناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕوی لە نزم بوونەوە کردوە بە تایبەت ئەو کاسبکارانەی کە بە وڵاغ کاری کۆڵبەریان ئەنجام دەدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری کەمبوونەوەی بازرگانی و کۆڵبەری کردن بۆ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و هاوکات زیاتر کردنی فشارەکانی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد دەگەڕێتەوە کە ڕۆژانە بەهۆی تەقەی ئەو هێز ئەمنیانەوە کاسبکارانی کورد دەبوونە قوربانی.
لە زانیارییەکانی ڕۆژنیوزدا جەخت لەوەکراوەتەوە، بەهۆی وازهێنانی ژمارەیەکی زۆری کاسبکار لەکاری کۆڵبەری و نەبوونی هیچ کارێکی دیکە بۆیان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە ناوچەکەدا بەتایبەت لە پارێزگای سنە بەشێوەیەک لە کۆی 31 پارێزگای ئێران، سنە لەپلەی شەشەمین پارێزگای ئێرانە بۆ زۆرترین ڕێژەی بێکاری تیایدا و بەو شێوەیەش ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە بۆ لە 31٪ بەرزبووەتەوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,147
Scrivi il tuo commento su questo articolo!