پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,218
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەقی وتارەکەی خاتوو دانیال میتران لە پەرلەمانی کوردستان
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەقی وتارەکەی خاتوو دانیال میتران لە پەرلەمانی کوردستان

دەقی وتارەکەی خاتوو دانیال میتران لە پەرلەمانی کوردستان
خاتوو دانیال میتران سەعات 11ی پێشنیوەرۆی 16-09-2009 وتەیەکی لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان پێشکەش کرد کە ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەیە:
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان
ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان
زۆر خۆشحاڵ و بەختەوەرم کە بەرامبەرتان قسە دەکەم، زۆر کەم بۆم هە‌ڵدەکەوێت بەرامبەر ئەنجوومەنێکی هەڵبژیردراودا قسە بکەم، بەڵام لە کوردستان هەست دەکەم کە لە وڵاتی خۆمم، ئێمە یەک خانەوادەین و بەو هەستەوە دەمەوێت چەند وشەیەکتان بۆ بڵێم.
ئێوە وەکوو نوێنەری گەل هەڵبژیردراون.
بەر لە هەموو شتێک پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هەروەها حەز دەکەم پێتان ڕابگەیەنم کە تا چ ڕادەیەک دۆست و هاوڕێیانی کورد شانازی بە ڕێکخستنی ئەم هەڵبژاردنە ئازاد و دیموکراتییە دەکەن کە لە کوردستاندا بەڕێوە چووە. زۆر خۆشحاڵم کە لە ناو پەرلەمانەکەتاندا ڕێژەی ئافرەتان زۆره،‌ بە جۆرێک کە لە ڕێژەی ئافرەتان لە ناو پەرلەمانی فەرەنسادا زیاترە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئایینی و زمانەوانییەکانی خەڵک نوێنەرانی خۆیان بە ئازادی ناردووەتە پەرلەمان.
ئەمەش فرەنگیییەکە کە نیشانەی دەوڵەمەندییە و جێگای شانازیی و سەربڵندییە بۆ پەرلەمانەکەتان‌. هەروەها هەبوونی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی نیشانەی بوونی دیموکراسییەکی پێگەیشتوو و تەندروستە. چونکه ‌دیموکراسی تەنیا هەڵبژاردنێک نیە کە جاروبار ساز دەکرێت، جا هەرچەندە ئازادیش بێت. بەڵکوو کەلتووری‌ گفتوگۆیە لە نێوان ئەو خەڵکانەی کە بیروبۆچوونی جیاوازیان هەیە، هەروەها سیستەمێکە کە باڵانسی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیش ڕادەگرێت. بۆ ئەوەی بە باشی کار بکات پێویستی بە دامەزراوی پتەو و کۆمەڵگایەکی شارستانیی چالاک و دادپەروەرییەکی سەربەخۆ و میدیای ئازاد،‌ بەڵام بەرپرس‌ هەیه.
دەبێ بڵێم لە بواری دیموکراسیدا کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاو و گرنگی بە خۆیەوە بینیوە، هێشتا یادگارییە زیندووەکانی یەکەم سەردانم بۆ کوردستان لە بیر ماون.
کاتێک لە کۆتایی نیسانی 1991 لە ڕێگەی کوردستانی ئێرانەوە هاتم بۆ بینینتان، خەڵکم له ‌سەر ڕێگاکان دەبینی کە لە ترسی ئازار و مەینەتییەکان و سوپای سەددام حوسێن، کۆچیان دەکرد و هەڵدەهاتن. نوێنەری حکوومەتی ئێران تا سەر سنوور هاوڕێیی کردم، لەوێوە بە قاچاخ سنوورم بڕی. مەسعوود بارزانی و چەندین بەرپرسی تری شۆڕشم لە حاجی ئۆ‌مەران لە نزیک دەشتێکی پڕ لە مین بینی.
وێنەکانی ئەو کۆچڕەوە زۆر شپرزەی کردم، هەروەک وێنەی خەڵکانی پاشماوەکانی ئەنفال و چەکی کیمیایی کە ئایاری 1989 لە کەمپەکانی مێردین و دیاربەکر و مووش لە کوردستانی تورکیا، بەرچاوم کەوتبوون.
ئەو وێنانە کاریگەریی زۆریان کردە سەر سیاسەت و ڕای گشتیی جیهانی و فەرەنسی و فەرەنسا ڕۆڵێکی کاریگەری لە چەسپاندنی بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووکان بینی کە بووە هۆی دامەزرانی ناوچەی دژەفڕین و پاراستنی کوردستان. ئەمەش یەکەمین جار بوو لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕیارێک دەربچێت باس لە گەلی کورد بکات، کەواتە دەتوانین بڵێین دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی دەتوانێ هەندێک جار ئاوڕێک لە مەینەتی و نەهامەتیەکانی گەلانی جیهان بداتەوە. دوای دەیان ساڵ چەوسانەوە و کارەسات کە بەسەرتان هات، نەتەوە یەکگرتووەکان توانی کورد ببینێت و ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت هەوڵی یارمەتیتان بدات.
بە بەهانەی دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی سەربەخۆ و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی وڵاتە زلهێزەکان، بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایش چەندین کەموکورتی تیادا بوو، بەڵام وێڕای ئەوەش ئەو بڕیارە بووە هۆی ئەوەی میللەتەکەتان بتوانێت بگەڕێتەوە سەر خاک و ماڵی خۆی و نەبێتە پەنابەر و ئاوارە و دەربەدەر نەبێت و هەروەها بتوانێت ئایندەی خۆی بگرێتە دەستی خۆیەوە.
سەردانی ‌تەممووزی 1992م دێتەوە یاد کاتێک لە پێکهێنانی یەکەم حکوومەتی یەکگرتووی نیشتمانیی کوردستان کە بە هەڵبژاردن هاتبووە کایەوه، ئامادە بووم‌. بەوڵاتێکی وێران و کاوڵدا تێدەپەڕیم کە چەندین ڕێکخراوی ناحکوومیی وەکوو ڕێکخراوەکەی من بە گوڕوتینەوە و بە توانایەکی زۆر کەمەوە هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی ‌ئەموڵاتە و دروستکردنەوەی قوتابخانە و ڕێگاوبان و پرد و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان دەدا. بۆ دەسپێکرنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و نەوەستانی خوێندن لە کوردستاندا، بە سەدان هەزار کتێبی قوتابخانەمان لە چاپخانەی نیشتمانیی فەرەنسی چاپ کرد و بە لۆری گەیاندمانەوە‌ کوردستان.
مامۆستایانی ئێوە بە مووچەیەکی زۆر کەم کاریان دەکرد و بە بڕوایەکی پتەو هەوڵیان دەدا منداڵانی کورد پەروەردە بکەن و داهاتووی کوردستان بنیات بنێن.
وێڕای سەپاندنی دوو سزای ئابووری لە سەر کوردستان و هەروەها دەستێوەردانی جۆراوجۆر و لەوانە دەستێوەردانی سەربازییوڵاتانی دەوروبەر و ساتە ڕەشەکانی شەڕی کورد و ‌کورد، بەڵام ئێوە توانیتانوڵاتی خۆتان ئاوەدان بکەنەوە و بە سەر هەموو کۆسپ و تەگەرەکاندا زاڵ بن و توانیتان ڕێگاوبان و فڕۆکەخانە و قوتابخانە، نەخۆشخانە و زانکۆ بنیات بنێنەوە. خۆشگوزەرانیی ئابووریی و ئازادیی و ئاسایشی ناوچەکەتان بوونەتە نموونە و خەونی کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە لە دوورەوە هەست دەکەین ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە ئێستا هەتانە‌ ناسکە. ڕاستە کە دیکتاتۆرە زاڵمەکه -‌ سەددام حوسێن - نەماوه،‌ بەڵام کێشە دەستوورییەکانتان لە گەڵ بەغدا هێشتا چارەسەر نەکراون، دراوسێیەکانتان نایانەوێت بە هێچ شیوەیەک ئایندەی عیراق بە سەقامگیری بمێنێتەوە.
به ‌کورتی کوردستان هێشتا نەبووەتە سویسرا. لە بەرامبەر ئەو هەموو گیروگرفتانەی کە چاوەڕێتان دەکات، ئێوە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیتان بە یەکڕیزیی نیشتمانی هەیە و هەروەها هەوڵی تەواو و جددی بۆ ناساندنی کێشەکەتان بە ڕای گشتیی جیهان و پتەوترکردنی زنجیرەی دۆستایەتی و هاوڕێیەتیی لەگەڵوڵاتانی جیهاندا بدەن.
یەکڕیزیی گەل تەنیا بڕیارێک نیە، بەڵکوو بە هەوڵ و تەقەلای هەموو لایەک دروست دەبێت بۆ ئەوەی خەڵک لە ناو سیستەمی سیاسیدا بڕوای پێ هەبێت، بۆ ئەمەش دەبێت سیستەمێکی دیموکراتیی ڕوون و دروست و بەهێزی‌ هەبێت. ئێوە لە تراژیدییەکاندا زۆر هاوکار و تەبا بوون، چونکە یەک چارەنووستان هەبوو. ئەگەر له سەردەمی‌ ئاشتیدا ڕێگەی لیبرالیزمێکی بەرە‌ڵا ڕەچاو بکرێت کە تیایدا نە یاسا باڵادەست بێت و نە متمانە هەبێت، ئەوسا کۆمەڵگایەکی زۆر نادادپەروەرانە دروست دەبێت کە تیایدا خەڵکێکی زۆر، زیانی بەر دەکەوێت‌. دیاردەی گەندەڵی دەبێتە هۆی تێکدانی کۆمەڵگا و سستبوونی پەیوەندییەکانی برایەتی کە هێزی هەرە گەورەی هەموو میللەتێکە.
بیستوومە‌‌ هەندێکتان پێشنیاز دەکەن کە کوردستان بکرێت بە دوبەی یان قەتەر، من گومانم هەیە لەوەی کە ئەوە ڕوانگەیەکی ڕاست بێت. بە هەرحاڵ زۆر حەیفە ئەموڵاتە که ‌خاوەنی کەلتوورێکی زۆر جوانە و‌ یەکێکە لە لانکەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، ببێتە ئیمارەتێکی نەوتیی قازانجکەر و بەکاربەر‌‌، چونکە ئەگەر شتێکی وا ببێت، خەڵکەکەتان پێناسە و کەسایەتیی خۆی لە دەست دەدات.
بەش بە حاڵی خۆم دەمەوێت کوردستان ببێتە نموونەیەک بۆ پێشکەوتنێکی درێژخایەنی دادپەروەرانە و هەرەوەزی. ئێوە شانستان هەیە‌ کە لە سەر خاکێکی بەپیت دەژین کە سەرچاوەی ئاوی هەیە. کشتوکاڵ وئاژەڵداری کە سەرچاوەی دەوڵەمەندیی هەزاران ساڵی میزۆپۆتامیا بووه، بەداخەوە‌ پێ دەچێت ئەمڕۆ پشتگوێ خرابێت‌. پشتبەخۆبەستنی خۆراکی بنەمای مانەوە و بەردەوامیی خەڵکە. ئاو سامانێکە زۆر لە نەوت گرنگترە، چونکە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ مرۆڤایەتی توانیویەتی بە بێ نەوت بژیت، بەڵام ناتوانێت بە بێ ئاو بژیت.
کێشەی کۆنترۆڵ کردن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو دەبێتە یەکێک لە کێشە هەرە ستراتیژیەکانی سەدەی 21 و هەر بۆیەشە پێویستە کوردستان ئاگاداری ئەم کێشەیە بێت و بە هەند‌ی وەربگریت.
رێکخراوی فرانس لیبرتێ ئەمڕۆ خۆی بۆ بەرەوپێشەوەبردنی بیرۆکەیەکی زۆر سادە تەرخان کردووە کە پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە، بەڵام وڵاتان و کۆمپانیا جیهانییەکان کە مافە هەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن، دژی ئەم بیرۆکەیەن. بیرۆکەکە ئەوەیە کە ئاو نابێ وەکوو کاڵایەک مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت. ئاو سەرچاوەیەکی گشتیی مرۆڤایەتییە و مەرجێکی سەرەکییە بۆ ژیان وەکوو خۆر و زەوی و هەوا کە پێکەوە ژیانی سەرزەمین پێک دێنن. مرۆڤایەتی دەبێ بە جۆرێک ڕێز لە ئاو بگریت کە تا هەتایە نەگۆڕ بێت. ئەمە جەوهەری خەباتی من و هەموو نیازپا‌کانی جیهانە.
دەزانم کە ئەم پەیامە دەگاتە گوێی خەڵکی کوردستان و حکوومەتەکەتان بەشێک دەبێت لە بزووتنەوەی جیهانی بۆ پاراستنی ئاو کە ڕێکخراوی فرانس لیبێرتێ لەم بارەیەوە دەستپێشخەر بووە و ئەمڕۆ لە هەموو کێشەورەکانی جیهان بانگەشە بۆ‌ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو دەکات.
ئێوە لە من باشتر دەزانن کە ئایندەی نەتەوەی کورد بە کوردستانی عیراقەوە پەیوەستە، ئەگەر ئێوە لە هێنانەکایە‌ی دیموکراسییەکی نموونەییدا سەربکەون، ئەمە دەبێتە ئیلهامبەخشی هەموو کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستانیش و بڕوا بە ڕای گشتیی جیهانیش دەهێنێت بەوەی کوردەکان دەتوانن کاروباری خۆیان لە چوارچێوەی سنووری دەوڵەتانی ئێستادا بەڕێوە بەر‌ن. ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانەی کێشەی کورد لە وڵاتانی دەوروبەر.
ئێستا کونسولخانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کوردستان کراونەتەوە، حکوومەتەکەتان دەتوانێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پەیوەندییان پێوە بکات. لە بەرژوەندیی حکوومەتی کوردستان و هەموو کوردێکدا دەبێت کە نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی و ناوەندی کەلتووریی چالاک و بەهێزی لە پایتەختی وڵاتە گەورەکاندا هەبێت بۆ پتەوکردنی پشتیوانیی خەڵکی بیانی بۆ کێشەکەتان و زیادکردنی ژمارەی دۆست و لایەنگرانی کوردستان.
لە ساتە دژوار و ناخۆشەکانی مێژوو‌تاندا توانیتان سوود لە هاوکاری چەندین کەسایەتیی جیهانی وەربگرن، وەکوو ئاندرێ ساخارۆف و ئێدوارد کەنەدی و نیلسۆن ماندێلا. بە هۆی هێز و بازووی ڕەوەندی کورد لە ئەورووپا، سەرکردەی چەندین وڵاتی ئەورۆپی وەکوو فرانسوا میتەران و برۆنۆ کرایسکی و ئۆلۆف پالمێ و ڕۆشنبیری بەناوبانگی وەکوو سارتەر و سیمۆن دوبۆڤوار بەرگرییان لە ئێوە کردووە، ئەمەش لە سایەی هەبوونی ئەم ڕەوەندە چالاکە بووه کە‌ لە ئەورووپا ژیاوە.
ئەم ڕەوەندە شانسێکی زۆر گەورەیە و دەوڵەمەندییەکی مرۆڤییە بۆ ئێوە، تکایە پشتگوێی مەخەن!
هەروەها بە ڕای من ئەرکی ئێوەیە کە هاوکاریەکی چالاکی کوردەکانی پارچەکانی تری کوردستان بکەن. زۆر جار ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی کوردی تورکیا بوونەتە‌ هۆی ناساندنی کێشەکەتان بە دەرەوە، خۆم یەکێکم لە شاهیدەکانی ئەو میواندارییە‌ گەرم و گوڕ و برایانەی کە کوردەکانی تورکیا و ئێران لە‌ پەنابەرانی کوردی عێراقیان کردووە. لە کامپەکانی تورکیا بینیم چۆن کوردەکان هەموویان بە یەکەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو کوردانەی لە شاڵاوەکانی ئەنفال ڕزگاریان ببوو کۆ بوونەتەوە و توانیمان هەندێکیان بەرینە‌ فەرەنسا.
ئێستا نۆرەی ئێوەیە برایەتی و هاوکاریتان بەرامبەر بە‌وان بسەلمێنن، ئەمەش لە بوارەکانی ڕۆشنبیریی و پەروەردە و میدیادا‌. ئەوان لە کاتی تەنگانەدا باشترین هاوکارتان بوون. هاوکاریکردنیان بە هەموو شێوەیەک بۆ هێشتنەوەی زمان و هونەرەکەتان و پتەوکردنی یەکڕیزیی گەلی کورد‌ تەنها گارانتییەکە بۆ سەرکەوتنتان.
بە کورتی بەو شێوەیەی کە خەڵکی ئیمارات هەڵسوکەوت لە گەڵ خەڵکی فەڵەستینی و میسریدا دەکات، ئێوە لەگەڵ براکانتان وا مەبن، بەڵکوو برایانە وەکوو کورد لە گەڵیاندا بجووڵێنەوە، هەروەکو چۆن ئەوان لە ڕۆژانی ڕەشدا نانی ڕەقیان لە گەڵتاندا بەش دەکرد.
لە ماوەی ئەو 30 ساڵەدا‌ کە دۆستایەتیی کوردم کردوە، فێری خۆشەویستیی خەڵکی ئێوە بووم، و‌ ئێستاش خۆم بە یەکێک لە ئێوە دەزانم. کیشەکەتان کێشەیەکی ڕەوایە و دابونەریتە جوانەکانتان مایەی شانازین، بۆیە بڕوام وایە ئەو ڕۆژەی کوردەکان لە نێو خۆیاندا لە یەکتر دەگەن، هەموو دونیا لە گەڵیان باش دەبێت و هاوسۆزیی لەگەڵ‌ ڕزگاربوونیان دەکات. زۆر جار بە من دەڵێن دایکی کورد، دایک هەمیشە دەیەوێت منداڵەکانی لە یەکتر تێ بگەن و لەناو خۆیاندا هاوکار و تەبا بن.
پەیامی خۆم ئاراستەی ئێوە دەکەم کە هەڵبژیردراوی گەلن و وەکوو کۆبوونەوەیەکی خێزانی دەمەوێت دڵی خۆمتان بۆ بکەمەوە و نیگەرانییەکانم لە گەڵتان بەش بکەم. خۆتان ئایندەی خۆتان بنیات دەنێن.
شانسێکی باش بۆ هەمووتان بە ئاوات دەخوازم.
بژی کوردستان!
ئەم بابەتە 7,297 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-11-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-11-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,297 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 05-11-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,218
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!