🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هونەرییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ شانۆی (لە چاوتروکانێک د
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
📕 من ئادەمم
نووسینی: ئاکۆ حسێن [1]
📕 من ئادەمم
👫 محەمەد باڵابەرز
وەرزشکار و نووسەر و خاوەن ئەرشیفێکی گەورەی وەرزشیی هەڵەبجە و پێشمەرگەی دێرین. رۆژی 08-01-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد باڵابەرز
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
نووسینی: کاروان عوسمان [1]
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
📕 ئیسماعیل نامە
ئیسماعیل نامە
ناگهان، باغبان، بیاداود، نانوماست، سنگتراش
1982 زاینی
کۆمەڵێک لە نووسەران [1]
📕 ئیسماعیل نامە
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1988 بەر لێبووردنی گ
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
👫 کاوە قادر حەسەن
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 کاوە قادر حەسەن
👫 کەسایەتییەکان
پشتیوان نوری کەریم
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد سەعید
👫 کەسایەتییەکان
فەتاح کاویان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17-01-1987
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی عەبۆل
📖 کوردەکانی خوراسان (کوردخانە) هێمای پارێزەری فەرهەنگ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

کوردەکانی خوراسان (کوردخانە) هێمای پارێزەری فەرهەنگ
نووسینی: شەریف فەلاح

لە سەرەتای سەدەی شانزیەمی زایینی ئیمپراتۆری شیعە مەزهەبی سەفەویان، وەک رکابەرێک لە بەرانبەر ئیمپراتۆری سوننە مەزهەبی عوسمانیدا خۆی دەرخست و بە مەبەستی سەپاندن و هەژمۆنیی ئایدۆلۆژیا و مەزهەبی شیعە و چەند هۆیەکی دیکە، لەگەڵی کەوتە ململانێیەوە.
زێدی و نیشتمانی کورد لەم گێروکێشەیەدا کەوتە بەر پەلامار و ئیدیعای هەردوو ئیمپراتۆرەکەوە. لە ساڵی 1514ی زایینی، لە ناوچەی “چالدێران” کە ئێستە ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای ورمێیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێهەڵچوونێکی توند و خوێناوی لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆییەدا رووی دا کە بە “شەڕی چالدێران” ناسراوە، لەو شەڕەدا ئیمپراتۆری عوسمانی بەسەر ئێراندا سەرکەوت. لە ئەنجامدا نەتەوە و نیشتمانی کورد لەلایەن ئەو زلهێزەی ناوچەوە لێک ترازا و دابەش کرا و بەشێکی کەوتە بەر ئیمپراتۆری عوسمانی و ئەو بەشەکەی دیکەشی بە ئیمپراتۆریی سەفەوی بڕا.
ئێڵ و عەشیرە و هۆزە کوردەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی شاعەباسی سەفەوی ساڵی 1598ی زایینی، یان بەپێی سەرچاوەکانی دیکە 1602ی زایینی (لە ناوچەکانی نێوان رۆژئاوای گۆلی ورمێ‌ و دەوروبەری گۆلی وان و باشووری رووباری ئەرەس بۆ ناوچەی خوراسان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران دوور خرانەوە و کۆچێنران).
دکتۆر “کەلیموڵلا تەوەحودی” کە بە باوکی مێژووی کورەکانی خوراسان ناسراوە، لە کتێبە بەنرخەکەی “حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان”دا دەنووسێ‌ : “ئەو پەنجا هەزار ماڵباتە کورد لە ئێڵی گەورەی 1ـ زەعفەرانلوو 2ـ شادلوو 3ـقەراچورلوو و بەشێکیشیان لە هۆزی جەلالی و عەشیرەی گەورەی شکاک بوون کە بەڕای ئەو مێژوونووسە هۆکاری ئەو هەڵکەندن و کۆچاندنەش بەتەواوەتی سیاسی بوو. هۆز و عەشیرە کوردەکان نێردرانە خوراسان هەتا لەلایەک لە بەرانبەر هێرشە بەردەوام و یەک لەدوای یەکەکانی “ئۆزبەک”ەکاندا بەرگری لە پارێزگای خوراسان بکەن و لەلایەکی دیکەشەوە جیاکردنەوەی و لێکترازانی کوردەکان لە یەکتر دەبووە هۆی لاوازیی هێزیان لە کوردستان کە ئەوکات ویست و داخوازییەکان جێگەی رەزامەندی و بە ویستی شاعەباس نەبووە.
کوردە دوورخراوەکان بۆ خوراسان بەهۆی ئازایەتی و بەهێزی و شارەزایی لە شەڕدا، توانیان هێرشبەرە ئۆزبەکەکان لە ناوچەکانی خوراسان دوور بخەنەوە و ئەو ناوچانەش کە داگیر کرابوون، کۆنترۆڵ بکەنەوە. کوردە دوورخراوەکان بۆ خوراسان پاش ئەو دەسکەوتانە لەوێ‌ وەک سامان و نیشتمانی هەقیقی و مافی سەرەکیی خۆیان و بە رەزامەندی و هاندانی شاعەباسی سەفەوی نیشتەجێ‌ بوون و لە بەرانبەر پاراستنی ئەو ناوچە سنوورییانەدا لەدانی باج و سەرانە بەری کران.
ناوچەیەکیان هاوشێوەی خۆبەڕێوەبەری پێکەوە نا.
لەڕاستیدا کوردە دوور خراوەکان لەژێر ناوی پارێزەری شەرەف و کەرامەتی سنوورەکانی ئێران بۆ هەمیشە لە خوراسان نیشتەجێ‌ بوون و لە زێد و وار و کلتووری هەزار ساڵەی خۆیان دابڕان و ئەو شوێنەی کە کوردی خوراسانی لی َدەژین لە هەندێ‌ سەرچاوەدا بە کوردخانە ناسراوە.
کوردخانە دەکەوێتە کوێی خوراسانەوە؟
خوراسان ناوچەیەکی گەورە و پانوبەرینە. نزیکەی هەموو سنوری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەگرێتەوە، واتە لەلای ڕۆژهەڵات، لە سنووری تورکمەنستان لە باکورەوە، بە درێژایی سنووری ئەفغانستان دادەکشێت، تا بۆ سنووری پاکستان درێژ دەبێتەوە. لە ڕۆژئاواش، بیابانی گەورە و قاتوقڕی (لووت)، لە هەرێمەکانی دیکەی ناوەڕاستی ئێرانی دادەبڕێت. هەرێمەکە کراوەتە سێ ئوستان: باکوری خوراسان، خوراسانی رەزەوی و خوراسانی باشوور.
کوردەکان بە زۆری لەوپەڕی باکوور، لە پارێزگای باکووری خوراسان، لە چەند شار و شارۆچکەیەک و دێهاتی تایبەت بەخۆیان دەژین. کوردەکان بۆخۆیان ژمارەی خۆیان بە پتر لە 2 ملیۆن کەس دەخەمڵێنن.
کوردخانە:
کوردانی ئەو دەڤەرە، لە 22 هۆزی گەورە و 122 بنەماڵەی بچووکتر پێکهاتوون و ئەوان بە خاک و وڵاتی خۆیان دەڵێن (کوردخانە). ڕووبەری گشتیی خاکی کوردان، یان کوردخانە، بریتیە لە 64.144، شەست و چوار هەزار و سەت و چل و چوار کیلۆمەتری چوارگۆشە. بۆ ئەوەی لە گەورەیی و پان و پۆڕی ئەو خاکە بگەین با لەگەڵ ڕووبەری چەند وڵاتێکی ناسراوی دنیا، بەراوردی بکەین. ڕووبەری قەتەر 11 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ڕووبەری تەیمووری ڕۆژهەڵات 14 هەزار و 600 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. هەروەک سلۆڤێنیا 20 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.
ئیسرائیل 21 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەلبانیا 29 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەرمەنستان 29 هەزار و 800 کیلۆمەتری چوارگۆشە. بەلجیکا 31 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. مۆلداڤیا 34 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. تایوان 36 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. سویسرا 41 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. هۆڵەندا 42 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. دانیمارک 43 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. کورواتیا 57 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. وەک دەردەکەوێت، هەموو ئەو دەوڵەتە ناسراوانەی سەرەوە، هەروەک زۆری دیکەش، بە ڕووبەر لە کوردخانە بچووکترن.
جگە لە کوردخانە، ژمارەیەکی زۆر کوردی ناوچەکە، بۆ ئیش و کار، یان هۆکاری دیکە لە دەرەوەی کوردخانە و لە شارە گەورەکانی خوراسان دەژین. وەک مەشهەد، نیشابوور و سەبزەوار. هەندێک سەرچاوە تەنیا ژمارەی کوردانی دانیشتووی (مەشهەد)، بە 400 هەزار کەس دەخەمڵێنن. دیارە زۆری دیش، بەهۆی خوێندن و کارەوە پەڕیوەی شارەکانی دیکە ئێران، وەکوو تاران بوون.
ئەگەر پێناسەی تۆپۆگرافیای کوردخانە بکەین، ئەوا دەڵێین ناوچەیەکی شاخاویی بە پیتە. دوو ڕووباری تێدایە. ئاست و ڕێژەی باران بارین، لە ناوچەکە بەرزە. کشتوکاڵ بە ڕێژەیەکی بەرز دەکرێت. لە هەردوو ناوچەکانی قووچان و ڕاز، نەوت و گاز بە بڕێکی کەم دۆزراونەتەوە.
کوردانی خوراسان، هەروەک کوردانی ناو کوردستان، خاوەنی سامانێکی گەورە و دەوڵەمەندی فۆلکلۆرین. ئەوان دابونەریت و فۆلکلۆری خۆیان، بە شێوەی جۆراوجۆر و، نەوە دوای نەوە، تا ئەمڕۆ پاراستووە. تا سەرەتای سەدەی بیستەمیش، کوردانی ناوچەکە بەگشتی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، (شوانکارەیی) بوون. ئێستە لەوێش وەک هەر شوێنێکی دیکە کار و پیشەی جۆراوجۆر سەریانهەڵداوە. لە شارەکانیشیاندا بەتایبەت قووچان و شیروانە، هەروەها بجنورد، ئەسفەرایین و تا ڕادەیەک شارەکانی دیکش، کار و پیشەی باوی شاری و فەرمانبەری لە دەزگاکانی دەوڵەت، شانبەشانی دووکانداری و بازرگانی، باوە. گەورەترین شارەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: قووچان، بجنوورد، ئەسفەراین، چناران، فارووج، باجگیران، دەرەگەز، کەلات، لایین، مانە و سملقان، راز و رادکان، کە زۆرینە یان نزیک بە زۆرینەی گوند و لادێییەکانی سەر بەو شارانەش هاووڵاتییانی کوردن کە زۆربەیان سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.
بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە 60% لە سەدی کوردانی ئەوێ، هێشتا لادێ نشینن و، کاری ئاژەڵداری و جوتیاری دەکەن. 35% لە سەدی دانیشتوانیش، لە شارەکان نیشتەجێن. هەروەک 5%یان، هێشتا بە ژیانی کۆچەری، یان ڕەوەندی دەژین و کوێستان و گەرمیان دەکەن. ئەم شێوە ژیانە سەرەتاییەی کوردان، لە لادێ و ئاژەڵداری، یان ڕەوەندی و کوێستان و گەرمێن کردن، هۆکاری سەرەکیی پاراستنی زمان و دابونەریتی دیکە وەک جلوبەرگ و خواردن و ئاواز و گۆرانی و داستان و لاوکەکانیان بووە.
گرنگترین رووبار لەو ناوچەیە، رووباری “ئەترەک”ە کەلە کوێستانەکانی “هەزار مەسجد”ەوە سەرچاوە دەگرن و دەڕێژتە زەریای خەزەرەوە. گەورە و بەرزترین کێو و شاخەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: هەزار مەسجد لە رۆژهەڵات، بینالوود لە باشووری رۆژهەڵات، شاجیهان لە باشوور، ئاڵاداغ لە رۆژئاوا و کێوی گولیل لە باکوور کە هاوسنووری وڵاتی تورکەمەنستانە.
هەموویان بە شێوەزاری کورمانجیی سەروو دەئاخڤێن و بەو پێیەی کە ماوەی زیاتر لە 400 ساڵە لە نیشتمان، زمان و کولتووری دایکیی خۆیان دوور خراونەتەوە، هەروەها چەند هۆیەکی دیکەی وەک هەڵاواردنی زمانی، فەرهەنگی ئابووری بەتەواوەتی لەلایەن دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانەوە پەراوێز خراون.
وەگەڕ نەخستنی دەسمایەی حکوومەتی لەو ناوچانەی کە کوردی تێدا دەژی، پشتگوێ‌ خستنی بەرپرسانی حکوومەتی بوونەتە هۆی ئەوەی کە گەشە و بووژانەوەی ئەو ناوچانە بگاتە کەمترین ئاستی خۆی، لە بەرانبەردا دێوەزمەی هەژاری، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان و بێکاری و خەسار و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان باڵ بەسەر ئەو ناوچانەدا بکێشێ‌. هەرچەند ئەو گرفت و دیاردانە لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بەدی دەکرێن، بەڵام سیاسەتی دوژمنکارانە لە هەندێ‌ ناوچە بە ئەنقەست رەچاو دەکرێت.
ماوەی نزیک بە دوو دەیەیە کوردانی خوراسان لەژێر کاریگەری و هێژمۆنیی گوتاری نەتەوەیی و بووژانەوەی فەرهەنگی نەتەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەتی گەشە و بووژانەوەی کولتووری لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە بزاوت و راسانێک و لەسەر بنەما و ریشەی ئەدەبیات و زمان و کولتووری دێرینی نەتەوەیی بەدوای ناسنامەی خۆیانەوەن. ئەم جووڵانەوە فەرهەنگییە لەئاستی میدیا کوردییەکاندا بە زەقی دەبنینرێ‌، بۆیە کەوتوونەتە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی توندی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی حکوومەت و چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و سیاسی و هونەریی کوردی خوراسان دەگیرێن و لەژێر زەخت و گوشار دان و هەتا ئێستە دەیان چالاکوانی فەرهەنگی، مەدەنی، نووسەر، شاعیر، هونەرمەند و خوێندکاری کوردی خوراسان دەستبەسەر و راپێچی زیندان و ناوەندە ئەمنییەکان کراون.
ناوەندەکانی فێرکاریی زمانی کوردی، رێکخراو و دامەزراوەی سیاسی و مەدەنیی کورد و تەنانەت غەیرە کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوەتی قەدەغەن و لەگەڵ ئەو کەسانەی هەوڵی رێکخستنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بدەن، بە توندی هەڵسوکەوت دەکرێت.
گرتنەبەری ئەم سیاسەتانە لەڕاستای ئاسمیلاسیۆنی کولتووری و زمانیدا دەکرێن هەتا زیاتر لە رەگ و ریشە و ناسنامەی خۆیان دوور کەونەوە و لەناو کولتوور و زمانی باڵادەستدا بتوێنەوە.
ئەوەی گرنگە و دەبێ‌ جەختی لەسەر بکرێتەوە، سەرەڕای ئەو زەخت و گوشارانەی بە درێژایی 400 ساڵ لەلایەن حکوومەتە جۆراوجۆرەکانەوە لەباری کولتووری و سیاسییەوە لەسەریان بووە، بەڵام پێداگرییان لەسەر پاراستنی زمان و ئەدەب و کولتووری خۆماڵی و رەسەنی خۆیان کردووە.
فۆلکلۆر و زمان و ئەدەبی زارەکی، پاراستنی دابونەریت و کولتوورە رەسەن و دێرینەکان یەک لەو بوارانەیە بە نهێنی و شاراوەیی کاریان لەسەر کردووە و بە گیان و دڵ پاراستوویانە.
لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا شان بەشانی رەوت و جمشتی رۆشنبیری و بووژانەوەی فەرهەنگی و زمانی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەوێش جموجۆڵ و بووژانەوەی فەرهەنگی لە ئاستێکی بەریندا دەستی پێکرد.
بە چوونی رێژەی زۆری خوێندکارانی کوردی ئەو ناوچانە بۆ زانکۆکانی مەشهەد و تاران و ئاشنابوونیان لەگەڵ خوێندکارانی دیکەی کورد و دامەزرانی پەیوەندیی لە نێوان نووسەر، رۆشنبیر و نوخبەکاندا ئیتر گوتاری نەتەوەیی و دۆزینەوەی ناسنامە لەلایان بووەتە بابەتی سەرەکی و ئەم پرسە لەناو زۆربەی توێژەکانی کوردانی خوراساندا رووی لە گەشەکردن کرد.
ئەگەرچی کوردەکانی خوراسان بە سنوور و جوغرافیا لە چەقی پرسەکانی کوردستان دوورن، بەڵام زەخت و گوشار و دووری نەیتوانیوە ناسنامەی کوردایەتییان لێ‌ زەوت بکات و هەردەم بیر و خەیاڵیان لەلای زێد و نیشتمانی دایکیی خۆیان کوردستان.
ناکرێ‌ باسی مێژوو، زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردانی خوراسان بکەین و باسی رۆڵ و کاریگەریی رۆشنبیر و نووسەرانی دڵسۆز و خۆنەویستی کوردی ئەو ناوچەیە نەکەین. یەک لەو نووسەر و مێژوونوسە پشوودرێژانە “کەلیموڵلا تەوەحودی”یە کەلە بووژانەوەی زمان و ئەدەب و پێگەیاندنی لاوان و خوێندکاران و هاندانی چالاکانی فەرهەنگی و بەگشتی زیندووکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی خوراساندا رۆڵی کارا و پێشەنگی گێڕاوە.
لەباری مۆسیقا رەسەنەوە کوردەکانی خوراسان خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەندن و لەم بارەوە چەندین گۆرانیبێژ و ژەنیاری میللیی و نوێخوازییان هەیە و ئێستە چەند گرووپێک لەو ناوچەیە سەرقاڵی کارن کە گرووپی “کوات” ناسراوترینیانە.
لێرەدا ئاماژە بەناوی هەندێ‌ لە ئوستوورەکانی بواری شیعر، مێژوو، ئەدەب و هونەری کوردەکانی خوراسان دەکەین.
لە سەردەمی ئەفشاریە و زەندییەکان: کەسێکی وەک میزا حەبیبوڵلا مستەوفی شاعیری حیماسیی ناسروی کوردە و دیوانی “مەحموود نامە” بەرهەمی ئەوە. لە دەوری قاجارییەکان کەسێکی وەک “جەعفەر قولی زەنگلی” شاعیر و هونەرمەندی میللی بواری مەقام و ئوستوورەیی کوردەکانی خوراسان سەرهەڵدەدات کە بە هۆنراوە و میللی، حیماسی و ئوستوورەییەکانی بە زاراوەی کورمانجیی سەروو مێژووی رووداو و کارەساتەکانی ناوچەکە و ئێرای تۆمار کردووە. لە دەورەی دووەمی قاجارییەکاندا دەتوانین ئاماژە بە “مەلا ئیسماعیل بوغانلوو” و مەلا “عەلی رازی” ناسراو بە (بێچارە) و “حاج محەمەد بوغانلوو” بکەین. لە دەرەی سێیەمی قاجارییەکاندا کەسێکی وەک “سەردار عیوەز خان” سەرهەڵدەدات کە سەرۆکی ئێلی جەلالی بووە و کەسێکی شۆڕشگێر و قارەمان بووە و لە بواری ئەدەب و شیعریشدا دەستی بالای هەبووە. هەروەها “ئاهەنگ حەجۆ خان”، “ئاهەنگ خوداوەردی سەردار”.
لە سەردەمی پالەویدا کەسانێکی وەک: “حەیدەر رشوانلوو، هەیبەتوڵلا ناتقی، عەلی مێهرەو پەیدا بوون کەل بورای ئەدەب و شعر و زمانی کوردیدا چالاک بوون.
سەردەمی کۆماری ئیسلامی: کەلیموڵڵا تەوەحودی (کانیماڵ) نووسەر، مێژوونوس کە بە خۆی و ماڵبات و کەسوکارییەوە هەموو ژیانیان لەپێناو بووژانەوەی فەرهەنگ و مێژوو و هونەری کوردانی خوراساندا تەرخان کردووە و لەم بارەوە جیا لە کتێبی 6بەرگیی “حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان” چەندین پەرتووکی دیکەی لە بواری جیاجیادا چاپ و بڵاو کردووەتەوە. لەناو نەوەی ئێستاشدا دەتوانین ئاماژە بە ناوی ئەم کەسانە بکەین: “سمایل حوسێنپور، حەسەن رەوشەن، عەلی جەلایر، جەواد رەزایی، حەمید حوسێن عەلی پور، مەحموود فەرخوندە، عەلی رەحمەتی، حەمید نەجەفزادە، ئیبراهیم شمشێریان، کیان ەەبانی، غوڵامڕەزا محەمەدی، حوسێن قیاسی ئابادی، کەریم ئەکبەرزادە، فەرامەرز رۆستەمی، بەرات سەعادەتزادە، رەزا موسەلڕەزایی، محەمەد بەراتیان، غوڵامحسێن عەباسزادە، و خاتوون قەیتاقی، سەعادەتزادە، قادری فەرخوندەو…هتد



🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | سایتی رۆژهەڵات نیوز
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
🏰 شوێنەکان
1.👁️خۆراسان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شەریف فەلاح
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Nov 5 2015 12:04AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Nov 5 2015 12:26AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,544 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1171 KB Nov 5 2015 12:04AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 میژووی میافارقین و ئامەد
  📖 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشن...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
پشتیوان نوری کەریم
لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نوری کەریم)ە لەدایک بوی (1977) لەشاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ) لەساڵی (1993) ژیانی هۆنەریم لە پەیمانگای هونەرەجوانە کانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنوری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواو کردووه. لەدوای پەیمانگاش بەشداریم لەچەندین شانۆگەری کەدا کردووەو لەهەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە رۆڵی (رزگار)... وەئێستا خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (هەواڵ عوسمان) کە خۆشبەختانە
پشتیوان نوری کەریم
دڵشاد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، ساڵی 1958 لە دهۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (Univ
دڵشاد سەعید
فەتاح کاویان
فەتاح کاویان (به فارسی: فتاح کاویان، به ئینگلیسی: Fatah Kawian) کەسایەتییەکی دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین پۆستی حیزبی و حکوومەتی لە ماوی تەمەنی خۆیدا پێ ئەسپێردراوە، لەوانە شارەوانی مەهاباد لە حکوومەتی پاشایەتی ئێراندا و ئەندامی ئەنجومەنی میللی زمان لە ئێران. هەروەها بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە کە گرنگترینیان فەرهەندگی وشەی حەوتەوانەیە. ناوبراوە رۆژی 18ی ژانویەی 2017 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.
فەتاح کاویان، س
فەتاح کاویان
17-01-1987
باشووری کوردستان
- لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی لە سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و ئێراق تۆپخانەکانی ئێران بە خەستی بۆردومانی شاری سلێمانیان دەکرد، لەو ساتە وەختەدا و لە کاتی گەڕانەوەی قوتابیانی قوتابخانەی (ئاشتی) بۆ ماڵەکانیان کۆمەلێک قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوونە قوربانی ئەو بۆردومانە، لەدوای ئەو کارەساتە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ناوی قوتابخانەی (ئاشتی)یان گۆڕی بۆ قوتابخانەی (ئاسۆی شەهیدان).
17-01-1987
حەمەی عەبۆل
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
حەمەی عەبۆل لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووەوە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.

حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە،
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) یەک لە بەناوب
حەمەی عەبۆل

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,344 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574