پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,086
وێنە 105,457
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مێژوی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی ڕووس دا
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû4
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژوی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی ڕووس دا

مێژوی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی ڕووس دا
نووسینی:د.ئەسعەد ڕەشیدی
وەرگێرانی لە فارسییەوە: ئەفراسیاب گرامی
پێشەکی:
مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە ئەدەبیاتی توێژەرە ڕووسەکانی سەدەی نۆزدەهەم تا بە دەسەڵاتگەیشتنی بلشویکەکان لە ساڵی 1917 و هەتا سەردەمی دوای سۆڤییەت، هەوڵێکی شیاوی بایەخ پێدان و هەرەوەها گرینگ لەمەڕ ناسین، ئاگایی و تێگەیشتنی زانستی لە کێشەی کوردەکان، بووە. توێژینەوەی قووڵی مێژوویی، ڕەچەڵەکناسی، سیاسی ـ ئابووری، زمان و فەرهەنگی کۆمەڵگای کورد لە زۆربەی مێژووزانانی ڕووس چ لە ڕووسیەی چاخی تێزار و چ لە سۆڤیەتی پێشوودا و هەروەها لە کۆمەڵگای کوردەواریدا ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوە. لەم ڕوانگەیەوە، توێژەرە ڕووسەکان هەوڵیان داوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک (مێژوویی، تەوسیفی، هەڵسەنگاندن و بەراوردیی) ڕیشە و بنەماکانی دۆزی کورد و نیشتمانی کوردان بە وردی نێواخندۆزی بکەن و خولیا و ڕەوت و لایەنە جۆربەجۆرەکان و زۆرجار ناساز لە مێژووی کورد دا بخەنە بەر توێژینەوە و ڕوانگەی ورد و کارناسانەوە. توێژینەوەی زانایانی مێژووی کورد و کوردستان لە ئەدەبیاتی ڕووس دا، لە دوو لایەنەوە شایانی هەڵسەنگاندنە:
سەرەتا، نووسراوەی کاربەدەستە ئیداریی و نیزامییەکانی دەوڵەتی ڕووسیەی تێزاری کە لایەنی ئیداری و مودیرییەتیی لە خۆ دەگرێت و، زۆرجار لە ڕوانگەی بیرەوەرییەکانیانەوە لە کوردستاندا سەرچاوەی گرتوە، بە تێڕوانین و ڕامانی ژیۆپۆلتیکی ئیمپراتۆری ڕووسیە هاوئاراستە و لە هێڵێکدا یەکیان گرتۆتەوە، دواتر لەوێڕا کە کوردناسی بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕێکخراوە و لە چوارچێوەی توێژینەوە مێژووییەکاندا هێڵبەندی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لە بەرهەمەکانی زانستپەروەرانی توێژەرە ڕووسەکان کە لایەنی پێشکەوتن و پەرەسەندنی زانستی مێژوو بوە، بایەخی پێدراوە. بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردان، لە خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس، ڕوانگەی ئەنجومەنە بیانییەکانی وڵاتە ئورووپاییەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا و ببووە بەشێکی جیانەکراوە لە کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتیی‌یەکان.
دەستپێکی خوێندنەوەی مێژوو و فەرهەنگی کوردان لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە، واتە کاتێک کە قەفقاز پاش شەڕی ڕووس ـ عوسمانی، ڕووس ـ ئێران چووە ناو هێڵی سیاسەتی داگیرکارانەی ئیمپراتۆری ڕووسیە بەرەو باشوور، بە شێوەیەکی سیستماتیک کەوتە بەر توێژینەوە و تاوتوێکردنی پلاندانەرانی سیاسەتی دەرەکی ڕووسیەی تێزاریەوە و بووە هۆی بەرهەمهێنانی بەرهەمە کلاسیکەکان لە بەستێنی فەرهەنگی و مێژووییەکانی کوردستان دا. لە سەردەمی سۆڤییەت دا، بارودۆخی چەندایەتی و چۆنییەتی بەستێنەکانی کوردناسی پەرەی ئەستاند، بەڵام بە هۆی بەریانە چەقبەستوو و سنووردارەکانی ئایدۆلۆژییەوە نەیتوانی لە زانستێکی یەکگرتوودا گەشە بکات. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی توێژەرانی ڕووس لە پانتایی زمان (ئەدەبیات، شێعر، فەرهەنگی خەڵکی)دا و هەروەها زانستیی مرۆڤناسی، خزمەتێکی بەرچاو و جێگای بایەخ لە پەرەسەندن و فێربوونی مێژووی کورد و کوردستان دا هەبوە.
هەنگاوە سێ تەوەرەییەکان
زانستی کوردناسی لە ڕووسیەدا و پاش ڕووسیە دەتوانین بە هەنگاوە سێ‌ تەوەرەییەکان دابەش بکەین:
هەنگاوی یەکەم:
هەنگاوی یەکەم بە ڕوانگە و لێڕوانینێکی ژیۆپۆلتیکی ڕووسیەی تێزاری لە کوردستاندا ئەناسرێتەوە کە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم دەستی پێکرد و تا گەیشتن بە دەسەڵاتی بلشویکەکان درێژەی هەبوو.
لەم پێوەندییەدا دەتوانین بە بەرهەمی زانایانی ڕووس وەک "ی.ئا.ئاربیلی (И. А. Орбели)"، "پ. ی. لیرخ П.И.Лерх)"، "ن.یا.مار(Марр Н. Я)"، بە تایبەتی "نیکیتین (В.П.Никитин)" و "مینورسکی(В. Ф. Минорский) " وەکوو دوو کەسایەتی زانستی و فەرهەنگی دیاری کورد، کە بەشێکی پڕبایەخیان لە ناسین و نێواخندۆزی مێژووی کورد و کوردستان لەسەر شان بوە، ئاماژە بکەین.
دەستپێکی ڕوانگەی سیاسەتی دەرەکی ڕووسیە بۆ کوردستان
شەڕە یەک لەدوای یەکەکانی ئیمپراتۆریی ڕووسیە و عوسمانی لە سەدەی هەژدە و نۆزدەدا، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دۆزی کورد دانا. دەوڵەتی ڕووسیە هەوڵی دەدا کە لە کێشمەکێشە ناوخۆییەکانی دەوڵەتی عوسمانیدا، دۆزی کوردەکان بۆ درێژەدان بە سیاسەتی دەرەکیی خۆی لە ناوچەی قەفقازدا کە گرینگییەکی تایبەتی هەبوو، کەڵک وەربگرێت. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم و لە سەردەمی سوڵتان مەحموودی دووهەم، میرنشینەکانی بابان، سۆران، بادینان، حەکاری، خاوەنی خودموختاری خۆیان بوون. بە هەڵایسانی شەڕی نێوان دوو وڵاتی ڕووسیە و عوسمانی، دەرباری عوسمانی هەوڵی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی خودموختاری لە ناوچە کوردنشینەکانی دا، چونکوو پێویستییەکی زۆری بە هێزی ماڵی و ئینسانی بە هەناردنیان بۆ بەرەکانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیەدا هەبوو و بوونی پێکهاتەی دەسەڵاتی خودموختاری لە ناوچە کوردنشینەکاندا لەمپەرێکی گەورەی بەردەم ئامانجە ئیستراتێژییەکانی شەڕی بەرەی عوسمانی لەقەڵەم دەدران. ڕاپەڕینە بێ وێنەکانی کوردان وەکوو : "راپەڕینی ئەوڕەحمان پاشا(1806/1808) لە مووسڵ، ئەحمەد شای بابان(1812)، ڕاپەڕینی هۆزی زازا (1818/1820)لە ناوچەی دێرسیم، ئیزەدییەکان(1830/1833)، ڕاپەڕینی ئیدریسییەکان لە حەکاری(1830/1833)، شەریف خان بەتلیسی(1831)، حەمەپاشای کوڕ لە موسڵ(1830/1833)، قارزان لە دیاربەکر(1833/1837)، بەدرخان(1843/1847)، یەزدانشێر لە بتلیس(1855)، هەموو ئەم ڕاپەڕینانە زایەڵەی تووڕەییەکی بەربڵاوی کۆمەڵگای کورد بوو لەهەمبەر زەبر و زەنگ و گوشارەکانی دەوڵەتی ناوەندی دا.
روسییە لە سەرەتای چاخی نۆزدەهەم و پاش بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆی لە ناوچەی قەفقاز دا، هەوڵی جێگیرکردنی پێوەندییەکی بەرچاو لە گەڵ ئەو نەتەوەگەلەی کە لە ناو ئیمپراتۆری عوسمانیدا دەژین، بدات. تێڕوانینی سیاسیی ڕوسیەی تێزاری لەمەڕ کوردەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەستێنی گۆڕانکارییەکانی هاوسەنگی هێز لە ناوچەی قەفقاز و ئاسیای ناوەڕاست و لەم ڕاستایەدا دەبێ بە ڕۆڵی گرینگی "ژێنرا پاسکۆئیچ(И. Ф. Паске́вич) " ئاماژە بکەین کە لە سەردەمی شەڕ لەگەڵ تورکیە(1828 ـ 1829) بە پڕوپاگەندە لە نێوان کوردەکاندا، سەرنجی ئەوانی بەرەو لای ئیمپراتۆری ڕووسیە ڕاکێشا. "لەم نێوەشدا عەشیرەتەکانی ڕەواندز لەپاڵ ئەرتەشی ڕووسیە بە دژی سوپای تورکیە لە شەردا بەشدار بوون" (1)
لەم پێوەندییەدا هێما بۆ سەرنجەکانی دیکەی تێڕوانینە سیاسییەکانی ڕووسیە لە هەمبەر قەفقاز و بەتایبەت کوردستان ئاماژە بکەین، لەوانە بۆ نموونە، ئامانجە ئابووری و بازرگانییەکانی ناوچەکە کە ڕووسییەی لە ڕێگای کوردستانەوە بە شاڕێیانی بازرگانیی قەفقاز تا ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبەستەوە. گرینگیی ژیۆئۆکۆنۆمیکی کوردستان بۆ ڕووسیە بە تایبەتی لە نیوەی دووهەمی سدەی 19 لە گەشەکردنێکی خێرا دابوو. بە پەرەسەندی سەرمایەداریی لە ڕووسیەدا، داوێنی دەستێوەردانەکانی ئەم وڵاتە لە قەفقازدا زیاتر پەلی هاوێشت و لە کۆتاییەکانی هەمان سەدەدا، باکووری کوردستان هاوکات لەگەڵ ئەرمەنستانی ڕۆژئاوا و ئازەربایجانی باشوور بوون بە بەشێک لە موڵکە نیوەداگیرکراوەکانی ڕووسیە.
لە لایەکی دیکەوە سەرکوتی سیستماتیکی کورد لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە، بۆ کۆتایی هێنان بە خودموختاریی کەمدەرەتانیان و دەستپێکردنەوەی باج و خەراج و پەلکێشکردنی کوردان بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیەدا(بۆ نموونە بەشداری کردنی هۆزەکانی کورد لە ئەرتەشی حمیدییە) هەموو بەستێنەکانی ناڕەزایەتیی لە باکووری کوردستان دا پێک هێنا. لەسەر بنەمای ئەو واقعییەتانە بوو کە تێڕوانین و ڕوانگەی سیاسیی ڕووسیەی تێزاریی لەهەمبەر کوردەکانەوە کەوتە گەڕ و بوە جێگای سەرنجی پترزبۆرگ.
لەسەریەک، کەوتنەگەڕی دۆکتورینی سیاسیی ڕووسیەی تێزاری لە پێوەندی لەگەڵ پرسی کورد لە کۆتایەکانی شەڕی ئێران و ڕووسیە (1804 ـ 18012) و هەروەها شکستی ئێران لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیە لە ساڵی 1828 کە بە "پەیماننامەی تورکمەنچایی" کۆتایی پێ هات، سەرەتا و تابە دەسەڵات گەیشتی بلشویکەکان لە ساڵی 1917 دا درێژەی هەبوو؛ لە چوارچێوەی وەها تێڕوانینێک، سەرنج و ڕوانگەی پترزبۆرگ بۆ زانستی ڕۆژهەڵاتناسی و توێژینەوە زانستییەکان، بە تایبەتی کوردناسی پەرەی ئەستاند.
"ژێنراڵ سوختلین(П. К. Сухтелен) " لە ساڵی 1828دا، لە ڕەوتی شەڕ لەگەڵ ئێران و ڕووسیەدا، کتێبخانەی ئەردەبیلی وەکوو دەسکەوتی شەڕ بەدەست هێنا. لەم کتێبخانەیەدا، کتێبی "شەرەفنامە(1599) " کە لە لایەن نووسەری کتێبەکەوە، "شەرەفخان بەتلیسیی"یەوە، ئیمزاکراو و پێشکەش بە کتێبخانەی ئەردەبیل کراوە؛ لە لایەن ژێنراڵ سوختلین"ەوە دەنێردرێ بۆ پترزبۆرگی پایتەختی ڕووسیە. زانایانی ڕووسیە دەستبەجێ جەخت لەسەر گرینگی و بایەخی نموونەی دەسنووسی ئەم کتێبە دەکەنەوە". (2) "پڕۆفیسۆر ولیامینف زرنف(В.В.Вельяминов-Зерноф)"، نموونەی سەرەکی کتێبەکەی کە بە زمانی فارسی نوسراوبوو بڵاوی کردەوە، دواتر "پرۆفیسۆر شارمووا (Ф.Шармуа) "وەرگێڕانی چوار بەرگی شەرفنامەی لە ساڵی 1868 ـ 1875بە زمانی فەڕانسەوەی چاپ و بڵاو کردەوە.
بە وتەی نیکیتین(В. Никитин)، لە ماوەی شەڕی "کریمە"دا کاتێک بەشێک لە کوردەکان کەوتنە داوی سووپای ڕووس و دیل کران، لە لایەن ئاکادمیای زانستیی ڕووسییەوە، پ.ئەی.لێرخ (П. И Лерх نێردرایە لای کوردەکان و بەو شێوەیە یەکەم دەقی کوردی لە ساڵی(1856ـ 1858) لە لایەن "پ.ئەی. لێرخ" ەوە بە ژێرنووسەوە و بە شێوەیەکی بەرین، بڵاوکرایەوە. هەروەها دوو کەس لە لایەن زانایانی ڕووسەوە، "برزین(И. Н. Березин) " و "دیتیل (В. Ф Диттель)" لە لایەن ئاکادیمیای زانستەکانی ڕووسیەوە، بۆ فێربوونی زمانی کوردی هەڵبژێردران. (3) لە هەمان کاتیشدا، دوو دیپلۆماتی ڕووس، "خاداکو(А. Я. Ходько) " و "ژابا (А. Д. Жабой) "، بەشێکی زۆر گرینگ لە توێژینەوەی مێژووی کوردانیان لە ئەستۆ گرت. "خاداکو" لە پاریسدا توانی "گۆڤاری "ئاسایاییەکان"لە ساڵی 1875 بە زمانی فەڕانسەوی چاپ و بڵاو بکاتەوە کە تایبەت بە زاراوەی کوردیی سلێمانی (سۆرانی) کرابوو. "ژابا"، کۆنسوولی ڕووسیە لە "ئەرزڕووم(1848/1866)" پاش فێربوونی زمانی کوردی و بە یارمەتی گرووپێک لە کوردەکان هەوڵیان دا فەرهەنگی وشەی کوردی ـ فەڕانسەوی و هەروەها فەرهەنگی وشە لە پێوەندی لەگەڵ زمانی فەڕانسە ـ ڕووس ـ کوردی" دا چاپ و بڵاو بکاتەوە. (4)
پڕۆفیسۆر، و، ف، مینۆرسکی"(В. Ф. Минорский 1877 ـ 1966)": خوێندکاری زانکۆکانی ماف‌‌ناسی و ڕۆژهەڵاتناسی زانستگای دەوڵەتی مسکۆ لە ساڵی 1903دا تا بە دەسەڵات گەیشتنی بلشویکەکان لە ساڵی 1917وەکو دیپلۆماتی دەوڵەتی ڕووسیەی تێزاری لە ئێران و تورکیەدا خزمەتی دەکرد و تا کاتی مەرگی لە پاریس دا (1966) نەگەڕایەوە بۆ ڕووسیە.
هۆگریی مینۆرسکی لە هەمبەر مێژوووی کورد و کوردستان لە ماوەی ساڵەکانی خزمەتی لە ئێران و تورکیەدا زۆرتر بوو، خۆی بە توێژینەوە لەمەڕ مێژووی ئێران، قەفقاز، تورکیە و هەروەها مێژووی ئیسلامەوە خەریک کرد کە نووسراوەگەلێکی پڕبایەخ و بەهاداری لەم بەستێنەدا بەرهەمهێنا.
کتێبی "کوردەکان(1915)"، "یادداشتەکانی سەفەر(1916)". یادداشتەکانی پترۆگراد(1915)"، "ئاسەوارە مێژووییەکانی گۆلی ورمێ(1919)"، لە کارە زانستییەکانی مینۆرسکین کە لە بەستێنی ئاخێزگە و سەرتای مێژووی کوردەکانەوە بە ئەژمار دێت.
مینۆرسکی ڕیشەو شوێنگەی ژیانی کوردەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی حەوتەمی بەر لە زایینیەوە، دەنووسێت: "شوێنگەی کوردەکان و یان (زمانەکەیان) بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ڕۆژهەڵات دەگەڕێتەوە. بە دەرکەوتنی ئارییاییەکان لە سەرەتای سەدەی حەوتەمی بەر لە زایین، دەتوانین بڵێین کە مادەکان و هاوپەیمانەکانیان کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئاشوور لە ساڵەکانی 607ی بەر لە زایین هێنا و لەم کاتەدایە کە بەشێکی گەورە ەل وکردەکان بەرەو ڕۆژئاوا کۆچ ئەکەن، هەروەها بە درێژایی ئەمەیە کە دەبێ بلێین کە ئارمەنییەکانیش وەک دراوسێی کۆنی کوردەکان (کە خاوەنی پێشینەیەکی ئەتنیکی جیاوزان) لە "فرجیا" سەریان هەڵداوە و دواتر بە زاڵبوون بەسەر پاشای "ئورارتۆ" لە کەنار گۆلی "وان"دا نیشتەجێ بوون. لەم ڕوویەوەیە کە ڕەچەڵەک و شوێنگەی نەژادی ئەرمەنییەکان لە باکووری ڕۆژئاواوە هەڵکەوتووە. شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی کوردەکان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەم ناوچەیە. بەم شێوەیە ئەم دوو کۆچکردنە ناڕێکە، "جبال توروس"ی بە دوو بەشی سەرەکیی دابەش کردوە". (5)
مینۆرسکی کە فێری زمانی کوردەکان ببوو، نیشانی دا کە بە تێڕوانین بۆ چییەتی ئەم زمانە (یەکێک لە میکانیزمە بنەڕەتییەکانی ناسینی سەرەتایی نەتەوەکان) دەتوانین بە باشی هەست بە ڕیشە و شوێنگەی نەتەوەی کورد بکەین. ئەو دەنووسێت "زمانی کوردی لە گرووپی زمانە ئێرانییەکاندا جێگای کردۆتەوە، کە لەم گرووپە زمانییانە، فارسی، ئەفغان، بەلووچی و داوێنەکانی قەفقازن. زمانی کوردی "فارسییەکی شەل و پێ شکاو" نیە، بەڵکوو زمانێکی بە تەواوی جیاوازو سەربەخۆیە و خاونی ڕێزمان، دەنگ سازی(Phonetic)تایبەتە، و پێوەندی لەگەڵ زمانی فارسیدا، وەکو پیوەندی زمانی ڕووسی لەگەڵ سێربی و یان زمانی لادینی سویسییەکانی کوێستان‌نشین لەگەڵ زمانی ئیتالییایی دایە."(6)
هەنگاوی دووهەم:
هەنگاوی دووهەم لە کاتی بەدەسەڵاتگەیشتنی بلشویکەکان لە ساڵی 1917ەوە دەست پێ دەکات و هەتا کۆتاییەکانی نیوەی دووهەمی دەیەی پەنجا درێژەی هەیە و لە بەرهەمی نووسەرانی وەک "گ.ئاستاخۆف(Г.Астахов) " و "م.پاگورلۆف(М.Погорелов)" و کەسانی دیکەدا ڕەنگدانەوەی هەیە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم دەورەیە لە زانستی مێژوویی ڕووسیە و دواتر یەکیەتیی سۆڤیەت، تێڕوانین و ڕوانگەی ئیدئۆلۆژیکیە کە لەسەر بنەمای ئامانج و ئارمانجەکانی وەک شۆڕشی جیهانی، سەرکەوتنی سوسیالیزمی زانستی، و هەروەها دورشم گەلێک کە لەو سەردەمە مێژووییەدا باو بوو،و زۆرتر لایەنی بەهێزی ئەحساسی و پۆپۆلیستییان پەیڕەو دەکرد تا ئەوەی کە توێژینەوەی بنەڕەتی و زانایانە ئەنجام بدرێت. لەو ڕۆژگارەدا توێژینەوەی بنەڕەتی و نێواخندۆزی میکانینزم و لایەنەکانی بزاڤی نەتەوەیی کورد چ لە ڕەهەندە ناوچەییەکان و چ لە فەزای پێوەندییە نێونەتەوەییەکانەوە لە لایەن توێژەرانی وەک "ئاستاخۆف" و "م.پاگورلۆف"، "خالفین(Н.А.Халфин)" بە فەرمی نەدەناسراو و بە شێوەیەکی یەکلایەنانە و بە دوور لە هەر چەشنە بەڵگەهێنانەوەیەکی مێژوویی و بڕواپێکراو، "ئامانجە ڕاستەقینەکانی سەرهەڵدانی کوردەکانیان بە هۆکار و دەستێوەردانی دەرەکیی، بەتایبەتی خەریتەی ئەمپریالیزمی بریتانیا"(7) لەقەڵەم دەدا. وەها تێڕوانینێک و میتۆدێک نەتەنیا لە بەرهەمی نووسەران و توێژەرانی ڕووس دا بانگەشەی بۆ دەکرا، بەڵکوو لە ئامادەکردن و بەکارهێنانی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتیی سۆڤییەتیشدا ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوو.
"خالفین(Н.А.Халфин) " لە کتێببی "خەبات لە ڕێگای کوردستان" بە هێنانە ئارای پرسیارگەلێک لە بارەی چییەتی و چۆنییەتی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدان و ڕیشەی بزاڤی نەتەوەی کوردەکان لە سەدەی نۆزدەهەم و کارامەیی و لێڕوانینی سیاسی دەوڵەتە بە دەسەڵاتەکان لە هەمبەر پرسی کورد دا، وەرزێکی نوێی لە زانستی کوردناسیدا هێنایە ئاراوە. خالفین بە ئاماژە بە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ـ ئابووری کوردستان، لەوانە بە تایبەتی سەرۆک هۆزەکانی کورد لە مێژووی گۆڕانکارییەکانی کوردستاندا دەنووسێت: "هۆزە کوردەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ڕەوتی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کوردستاندا گێڕاوە" (8) لە لایەکی دیکەوە ئەو بە ئاماژە بزووتنەوەی کوردەکان کە "بێ بەریی لە هەر ئاماجێکی تایبەت و لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی شێخ و فیودالەکاندا سەری هەڵداوە" دەکات. (9) خالفین، بە تێڕوانین بۆ بزووتنەوەی نەتەوەی کوردەکان بە ڕێبەرایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری لە ساڵی 1880 دا، ڕاپەڕينی کوردەکانی لەو سەردەمەدا بۆ ئیرادەی سوڵتانی عوسمانی و سیاسەتی بریتانیا دەگەڕێنێتەوە و دەنووسێت : "جەماوەری بەرینی خەڵکی کورد وەک کارتگەلێک لە بازاڕی فیۆدالیی ئێران و عوسمانی و بریتانیادا و بە ئامانجی لاواز کردنی ڕووسیە یارییان پێ دەکرا". (10)
وەها لێکدانەوەیەک لە لایەن "خالفین"ەوە، جیا لەوەی کە خاوەنی پیشتیوانییەکی بەڵگەمەند و جێگای باوەڕ نیە، هەروەها بەری لە هەر چەشنە بەڵگەهێنانەوەیەکی ژیرانە و مەنتقییە. یەکەم ئەوەی کە سنووردارکردنی بزوووتنەوەی نەتەوەیی کورد تەنیا لە چوارشێوەی بەرژەوەندییەکانی شێخ و فیودالەکاندا بوە، لەبەرچاونەگرتنی هەوێنی بزووتنەوەی مێژوویی کوردەکان بۆ ڕزگاری لە ستەمی نەتەوایەتییە، دواتر، چاوپۆشی کردنی نووسەر لە گرینگیی پێکهاتە سیاسی ـ ئابووری، کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەکانی کۆمەڵگای کوردستان و لەبەرچاونەگرتن و بە ئاسانی تێپەڕبوون بەسەر کۆمەڵێک ڕووداوی مێژووییدایە. جیا لەوەش، دەسەڵاتە کۆلۆنیالیستەکان بە تایبەتی بریتانیا، هیچ بایەخێکی بە ئامانجی بزووتنەوەی نەتەوەی کورد وەک جیابوونەوە لە ئێران و تورکیە نەدا و بەڵکوو لە زەمەنێکی تایبەتی مێژووییشدا، گرینگیی بنەڕەتی دەسەڵاتی داگیرکەرانەی خۆیان بە پەرەسەندنی بەربڵاوی داوێنی دەستڕۆشتوویی و کارامەیی سیاسەتی دەرەکیی خۆیان بەسەر دوو وڵاتی تورکیە و ئیراندا بوو و پێیان وابوو کە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا، ئەم دوو وڵاتە و هەروەها سەرزەوینی کوردانیش دەخەنە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی خۆیانەوە.
هەنگاوی سێهەم:
لە دەیەی شەستی سەدەی بیستەم و ڕووخانی سیستمی داگیرکاری نوێ و تا دەگاتە سەردەمی ئێستاکە درێژەی هەیە. لەم دەورەیەدا بەرهەمگەلێکی پڕبایەخ و ناوازە لە لایەن توێژەران و مێژوونووسانی ڕووس، وەک "لازاریف(М.С.Лазарев 1930-2010) "، "ژیگالین (О. И. Жигалина)". "حسرتیان(Гасратян М.А) "، "مگوی(Ш. Х. Мгои) "، "ج.جلیلی(Джалил. Д)"، "ش.عشرف(Ашири. Ш) "، و بە گشتی بەرهەمەکانی دیکە لە بارەی کورد و کورستانەوە بڵاوبوونەتەوە و پانتایی کوردناسییان بە تایبەتی دوای کۆتایی هاتن بە بەربەستە ئایدۆلۆژیی و بەرچاوتەنگی حزبی و دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤیەتی پێشوو گرتۆتەوە؛ یارمەتییەکی جێگای بایەخی ئەو بەستێنە بوون.
بزووتنەوەی کورد لە یەکە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئێران، عێراق، تورکیە و سوریە) و هەروەها کارامەیی لەسەر چۆنیەتی ژیۆپۆلتیکی ناوچەکە وەکوو بزاڤێکی گشتگیر، هاندەرێکی بەهێزی زانایانی ڕووس بۆ توێژینەوەی بەرچاو و قووڵ لە بەستێنە جیاوازەکانی ژیانی نەتەوەی کورد بوون. پرۆسەی کوردناسی لە ڕووسیەدا بە شێوەیەکی نەریتی(tradition)لە بەشی ڕۆژهەڵاتناسی ئاکادێمی زانستی ڕووسیە، لە شارەکانی "سن پترزبۆرگ، ئیروان، تفلیس و مسکۆدا بەردەوام بوو.
لە دەیەکانی 80 و 90ی سەدەی بیستەمدا، کوردناسەکانی یەکیەتیی سۆڤییەت، هەوڵیان دا پرۆژەیەکی توێژینەوەی ستراتیژیکی فەراهەم بکەن و بنەمای ئەم بەنایەیان لەسەر بنەرەتی کێشەی کوردەکان دابمرزێنن کە دەبەسرایەوە بە تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردان لە بەشە جیاجیاکانی کوردستاندا و تایبەتمەندییەکانی پرسی کورد بخرێتە بەر هەڵسەنگاندنی نێواخندۆزانە و هەمەلایەنانەوە.
بەشە جیاکراوەکانی کوردستان
"پرۆفیسۆر.ژیگالنیا(О. И. Жигалина)"، مێژووناس و توێژەری مێژووی کورد، لە نووسینێکدا بە ناوی "بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردەکان لە ئێران"، زۆرتر لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای کورد چڕ ئەبێتەوە و نیشان دەدات کە میکانیزمەکانی ئافرێنەری وەها پێکهاتەیەک لەسەر بنەمای پێوەندییە سوننەتییەکانە کە ڕەوتی سەردەمە مێژووییەکانی ناسراودا، لە هەوێنی کۆمەڵگادا، کەڵەکە بوە. لە ڕوانگەی سیاسیی "ژیگالینا" بە ئاماژەکردن بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردەکان، دەنووسێت: "قەیرانی کوردەکان لە ئێراندا، یەکێ لە پێکوڵ و تەنگەبەرییەکانی ئەستەمی نێوخۆیی لە پێوەندی لەگەڵ ویست و داخوازییەکانی کوردەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان ناسراوە، لەم ڕوویەوە لە بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات لە ئێراندا وەستاوە و بەشێک لە گرێ کوێرەکانی شەڕو پێکدادانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە خۆیەوە هەڵواسیوە". (11)
پڕۆفیسۆر "م.حسرتیان(Гасратян М.А)" یەکێکی دیکە لە مێژووزانانی یەکیەتیی سۆڤییەت، کارناسی مێژووی مۆدێڕنی تورکیە بە تایبەتی لەمەڕ پرسیی کورد لە تورکیە لە کتێبی "کوردەکانی تورکیە لە مێژووی هاوچەرخ دا (ئیروان 1990)" دەنووسێت: "نەریتی خەباتی بزووتنەوەی کوردەکان یەکێک لە تایبەتمەندییەکان کۆمەڵگای کورد لە تورکیە وێنا دەکات کە زایەڵەی خەبات دژی چەوسانەوەی کۆمەڵایەتییە" (12) حسرتیان هەروەها بە ئاماژەکردن بە کیشەکان لەبەردەم پێوەندییەکانی کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیەدا، ئاماژە بە یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتەدا دەکات و دەنووسێت "یاسای بنەڕەتی 1982ی تورکیە هەروەکوو یاساکانی پێشوو، مافە نەتەوەییەکانی کوردەکانی لەبەرچاو ناگرێت و لە ڕوانگەی حقووقییەوە لەسەربنەمای یەکپارچەکردن و تواندنەوەی کوردەکان و کەمایەتییەکانی دیکە پێداگریی دەکات". (13).بە بڕوای حسرتیان، ڕەوتی چاکسازی سیاسی لە تورکیەدا دەبێتە هۆی دەربازبوونی تورکیە لەو قەیرانەی ئێستاکە کە تێیدایە.
"ش.مگۆی(Ш. Х. Мгои) " کارناسی مێژووی کورد، هەوڵ دەدات کە لایەنەکانی گرینگ و بەربڵاوی خەباتی نەتەوەیی لە کوردستان لە هەمبەر سیستمە دیکتاتۆری و سەرەڕۆکانی وڵاتی عێراق و سوریە بەتایبەتی پاش کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی 1923 کە بوە هۆی پێکهێنانی دوو وڵاتی عێراق و سوریە، لە کتێبی "دۆزی کورد لە عێراقی ئێستادا" ڕەنگدانەوەی هەبێت و دەنووسێت: "بزووتنەوە ڕزگاریخوازانەی کورد لە کوردستان لە ڕاستیدا، هەوڵێکە بۆ دابینکردن و بەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردەکان لەم وڵاتەدا"(14).
یەکێکی دیکە لە ڕووداوە گرینگەکانی توێژینەوەی دۆزی کورد و کوردستان، توێکاریەکە هەمەلایەنە لە لایەن گرووپێک لە کوردناسانی ڕووسیەوە، وەکوو "م.لازاریف(М.С.Лазарев 1930-2010)"، ئا.ژیگالینا،(О. И. Жигалина)"، "ش.مگۆی،(Ш. Х. Мгои)"، "م.حسرتیانГасратян М.А)" لە ساڵی 1995 بە ناوی "کوردستانی هاوچەرخ" بڵاو کرایەوە. نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا بە دەربڕینی نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ چارەنووسی کوردەکان دەنووسێت: "چارەنووسی لانیکەم 30 میلیۆن کوردێک کە بە درێژایی 2500 ساڵ لە نیشتمانی باوباپیرانی خۆیان دەژین و بەشێکی زۆر گرینگیان لە پێشکەوتنی کولتوور و ژیاری مێژووی نەتەوکان و وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیادا هەبوە، لەگەڵ ئەوەی کە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی خەبات دەکەن، بەڵام تا بە ئێستا لە پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دوا کەوتوون و ئەمەش ڕاستییەکە بۆتە هۆی نیگەرانی نەک تەنیا بۆ ڕووسیە، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان".(15)
نووسەرانی کتێبی "کوردستانی هاوچەرخ" هەوڵیان داوە کە هەڵسەنگاندنێکی واقعبینانە لە پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردەکان وەک ئەوەی لە ئێران، عێراق، سوریە و تورکیە بکەن و هەروەها وێنەیەکی ڕوون لە کارامەیی فەزایی سیاسەتی جیهانی لەسەر پێگەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بهێننە ئاراوە.
کێشەی کورد لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکاندا
یەکێک لە ناودارترین توێژەرانی مێژووی کورد و کوردستان :م.س. لازاریف(М.С.Лазарев1930 ـ 2010)"ە کە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی خۆی کە بریتییە لە سێ کتێب بە ناوەکانی "کوردستان و دۆزی کورد، دەیەی 90ی سەدەی نۆزدەهەم هەتا ساڵی 1917"، "ئیمپریالیسم و دۆزی کورد (1917 ـ 1923)" و "کوردستان و دۆزی کورد(1923 ـ 1945)"، توێژینەوەیەکی بەربڵاو و بەرینی لەمەڕ مێژووی کوردستان (شوێنگەی ئەتنیکی و نەتەوەیی، گرینگی ژیۆپۆلتیک و ژیۆستراتیژیک) و هەروەها تێڕوانینی سیاسی ئیمپراتوورەکانی عوسمانی، ڕوسیەی تیزاری، یەکیەتیی سۆڤییەت و ڕۆڵی وڵاتانی ئەمپریالیستی لە دابەشکردنی سەرزەوینی کوردستان دا، هێناوەتە ئاراوە.
لازاریف لە کتێبی "کوردستان و کێشەی کوردەکان، دەیەی 90ی سەدەی نۆزدەهەم هەتا 1917"دا ئاماژە بە سەرهەڵدانی شۆڕشی مەشرووتە(1905 ـ19011) لە ئێران، ڕۆڵی کوردەکان، پێوەندییەکانی دوو وڵاتی ئێران و تورکیە دەکات و هەروەها دەستێوەردانی دەسەڵاتە گەورەکان وەکوو ڕووسیە، بریتانیا و ئاڵمان لە پێوەندی لەگەڵ کێشەی کوردەکان بە سەرنجێکی زانستیی وەسف و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات. لازاریف بە شێوازێکی بنەڕەتی و بەربڵاو پێوەندییەکان و ململانێکانی دەسەڵاتە ئیستعمارەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە پێوەندی لەگەڵ کێشەی کوردەکان تا بە دەسەڵات گەیشتنی دەوڵەتی بلشویکەکان لە ساڵی 1917 دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنێکی ورد و نێواخندۆزانەوە و هەر لەم ڕاستایەشدا بە پشت بەستن بە بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیەی تێزاری و هەروەها پێوندییە دیپلۆماتیکەکانی ڕووسیە لە شارەکانی وەک ئیستانبۆل، وان، ئەرزڕووم، بتڵیس، ورمێ، کرماشان، لایەنە تاریک و ناڕوونە پەرواوێزکەوتوەکانی سیاسەتەکانی ئیێستعماری ڕووسیەی تێزاری لە کوردستاندا، ڕوون ئەکاتەوە.
لازاریف لە پێشەکی کتێبەکەدا دەنووسێت: "لە دڵی کێشەی کورددا، خەباتی ئازادیخوازانەی کورد هەیە کە ڕەوتێکە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی نەتەوەیی، لەوێڕا کە کوردەکان وەک کەمایەتییەکی نەتەوەیی لە چوارچیوەی ئیمپراتووری ئێران و عوسمانیدا سەریان هەڵداوە و لە لایەکی دیکەوە ئەم وڵاتانەش وەکوو ئامرازێک بەرامبەر بە سیاسەتی دەسەڵاتە گەورەکاندا زەق دەکەنەوە، توێژینەوەکە نیشان دەدات نە تەنیا خوێندنەوەی خەباتی ئازادیخوازانەی کوردەکانە، بەڵکوو بەشێکی زۆر لە ڕووداوە بنەڕەتییەکانی مێژووی دوو وڵاتی ئێرانو عوسمانی لە پێوەندی لەگەڵ سیاسەتی جیهانیشی لە خۆ گرتوە"(16).
لە ڕوانگەی لازاریفەوە، بزووتنەوەی کورد لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە بۆتە یەکێک لە دژواری و گرێ کوێرەکانی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان و گوشار و سەرکوتی کوردەکانیش لە لایەن پێکهاتە سەرەڕۆییە سیاسییەکانیش بۆتە هۆی شەڕی خوێناویی و درێژماوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا. لەم ڕوویەوە، "خوێندنەوەی کێشەی کوردەکان بە گشتی لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە، لە ڕادەبەدەر گرینگە و بە یەکێک لە گرینگترین و بنەڕەتی ترین بەربەستە سیاسییەکانی سەردەمی ئێستاکە دەژمێردرێت". (17)
لازاریف بە خەریکبوون بە ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی پاش شەڕی جیهانی یەکەم و ڕەوتی ڕوو لە گەشەکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران و عوسمانیدا دەنووسێت: "لە کۆتاییەکانی دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی قەجەرەکان لە ئێراندا، پرسی کورد بوە خاوەنی پرسێکی گرینک و بزوێنەری ژیانی سیاسی (چ لە ناوەوە و چ لەدەرەوە)ی ئەو دوو وڵاتە. خەباتی کوردەکان بۆ گەیشتن بە مافی چارەنووس بەرینتر بووەوە و ببوە بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی سەرتاپاگیرو وەرچەرخانی بەسەرداهات کە لە ڕووخان و کۆتایی‌هاتن یەکجارەکی مێژووی ئیمپراتووری عوسمانی و هەروەها دەوڵەتی قەجەرەکانیش لە ئێراندا ڕۆڵێکی بەرچاو و گرینگی گێڕا". (18)
لە ساڵی 1989دا پرۆفیسۆر لازاریف بە بڵاوکردنەوەی کتێبی "ئەمپریالیزم و کێشەی کورد 1923 ـ 1917) هەنگاوێکی دیکە لە توێژینەوەی سیستماتیک و مێژووی کوردناسی لە ڕووسیەدا هەڵهێنا. لەم بەرهەمە ناوازەیەدا، ئەمجارە لازاریف بە بارودۆخی سیاسی پاش شەڕی جیهانی یەکەم و بەتایبەتی پارچەبوونی سەرزەوینی کوردستان، (دەرەنجامی کۆنفڕانسی لۆزان لە ساڵی 1923)دا و هەروەها ڕۆڵی چارەنووسسازی دەوڵەتە ئیستعمارییەکان، وەک ئەوەی کە مانۆڕە دیپلۆماتیکەکانی بریتانیا ئاماژە دەکات و دەنووسێت: "کێشەی کوردەکان نەتەنیا مەسەلەیەکی دەروونی دەوڵەتەکانی عوسمانی و ئێران لە خۆ ناگرێت، بەڵکوو دیارە کە لە پێوەندی لەگەڵ پێوەندییە سیاسییەکانی دوو وڵاتدا سەرهەڵئەدات و لە چوارچێوەی ناوچەی ڕۆژ‌هەڵاتی نێوەڕاستدا تێپەڕیوە و لەم ڕاستایەشدا لەگەڵ فەزای بەرژەوەندییەکانی ئەمپریالیستەکان و دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکانی ئەو ڕۆژگارەدا، لە لایەن بەریتانیا، ئاڵمان، ڕوسیە و تا ڕادەیەکیش بەرژەوەندییەکانی فەڕانسە و ئەمریکا پێکدادەدرێت". (19)
لازاریف بە تێڕوانین بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردەکان لە ڕەوشی نوێی ژیۆپۆلتیکی هاوچەرخی دا، ڕۆڵ و کارامەیی هەرکام لەم یاریزانە بەهێزەکانی سیاسەتی جیهانی وێنا دەکات. بە باوەڕێ لازاریف بە کۆتایی هاتن بە شەڕی جیهانی یەکەم، سیستمی نەریتی ئیستعمار تووشی وەرچەرخانێکی بەرچاو بوو. سیستمی بەڕێوەبەریی لە وڵاتانی عەرەبی وەک لوبنان، عێراق، سوریە و فەلەستین لایەنی سیاسی و ئابووریی بە خۆیەوە گرت.
کۆنفڕانسی لۆزان
بە هۆی کۆنفڕانسی لۆزان لە 24ی ژوییەی 1923دا، باشوور و باشووری ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق و سوریە دابەش کرا. لەم کۆنفڕانسەدا، وڵاتانی کۆلۆنالیست، فەڕانسە و بەتایبەتی بریتانیا، لە بەندەکانی 63 64ی پەیماننامەی سێڤەر کە بە ڕوونی باس لە خودموختاری بۆ کوردەکان هاتبوە ئاراوە، چاوپۆشییان کرد.
"ماددەی 62، کۆمیسیۆنێک کە لە قەستەنتەنیەدا کۆئەبێتەوە بریتی دەبن لە سێ دەسەڵاتی بڕیاردەری دەوڵەتەکانی بریتانیا، فەڕانسە و ئیتالیا. لە ماوەی شەش مانگدا بە بەڕێوەبردنی پەیمانی ئێستاکەی گەڵاڵەی بۆ خودموختاری کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات، باشووری ئەرمەنستان کە دواتر دیاری دەکرێت و هەروەها ناوچەکانی دیکە لە باکووری تورکیە تا سوریە و بەین‌النهرین، بە پێی ئەوەی کە لە ماددەی 27، 2 و 3 دا دیاری کراوە، ئامادە و ڕێک دەخرێت".
بە دامەزرانی سنوورە نوێیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کوردستان جارێکی دیکە و پاش چوار سەدە بە چوار وڵاتی جیاواز دابەش دەبێت. لە ڕوانگەی لازاریف "بارودۆخی ئەوکاتە کە لە سەربنەمای پێوەندییە نوێیەکانی ئابووری ـ سیاسی ئامادەکرابوو، کوردەکانی لە دامەزراندنی گەڵاڵەی پێکهاتەی کوردستانی سەربەخۆ، بێ ئاکام هێشتەوە". (21)
لە ساڵی 2005دا، لازاریف کتێبی "کوردستان و مەسەلەی کورد، 1923 ـ 1945" کە تەواوکراوی دوو بەرهەمی دیکەی نووسەرە، بڵاو کردەوە. لەم بەرهەمە توێژینەوەیەدا نەتەنیا نووسەر ئاماژە بە دژوارییەکانی نێوخۆیی کوردستان دەکات، بەڵکوو گۆڕانکارییە قووڵەکان لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکاندا کە لە چوارچێوەی دوو تەوەرەیی لە جیهاندا ڕەنگیانداببوەوە و کارامەیی ڕاستەوخۆیان لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتی کوردستان هەبوو، بەرجەستە دەکاتەوە. لازاریف بەجەخت کردن لەسەر بەڵگەی بەدەستهاتووەکان لە ئارشیڤی وەزارەتی دەرەوەی فێدراسیۆنی ڕووسیەدا، لایەنە جیاوازەکانی گۆڕانکارییەکانی کوردستان، لەو چەشنە نێواخندۆزی و هەڵسەنگاندنی ناسیۆنالیزمی کورد، ئاکامەکانی پەیماننامەی لۆزان، پرسی موسڵ، ڕۆڵی یەکە سیاسییەکانی ئێران، عێراق، تورکیە و سوریە، سیاسەتی دەرەکی دەسەڵاتە ئێستعمارییەکان بە تایبەتی بریتانیا و ڕۆڵی یەکیەتیی سۆڤیەتی پێشوو لە ئاوابوون و ڕووخانی کۆماری کوردستان لە ساڵەکانی 1945 ـ 1946 دا دەخاتە بەر ڕوانگەی ورد و زانستییەوە.
لازاریف لەمەڕ "پەیماننامەی لۆزان" ئاوەها دەنووسێت: "لە درێژەی پێکهاتنی بریتانیا و تورکیە، پەیماننامەی بریتانیا ـ تورکیە ـ عێراق لە پێنجەمی ژوئیەی 1926دا بەسترا کە کوردستان بە شێوازێکی یاسایی دابەش کرا و ئەم ڕۆژە ڕەشەی بۆ مێژووی نەتەوەی کورد تۆمار کرد. بەم شێوەیە جیایی نەتەوەی کورد نە تەنیا دژوارتر و قووڵتر بوویەوە، بەڵکوو لە ڕوانگەی دۆخی حقووقییەوە، دەتوانین بڵێین کە لایەنی نێونەتەوەیی بە خۆیەوە گرت و کوردەکان بۆ جارێکی دیکە لە مێژووی خۆیاندا بوونە قوربانی دەسەڵاتە چاوەڕواننەکراوەکان". (22)
پرسی موسڵ (نەینەوا) یەکێک لە گرینگترین قەیرانەکانی بریتانیا و تورکیەی هێنا ئاراوە و لەو ڕوویەوە ئیدی گرینگی ژیۆپۆلیتیکی کوردستانی لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکاندا خستەروو.
موسڵ بۆ بەغدا خاوەنی گرینگییەکی تایبەت لە بواری دابین کردنی گەنم و بەرهەمە وەرزێرییەکانی دیکە بوو، بەڵام بۆ پێوەندییەکانی بەرامبەری دوو وڵاتی دیکە، نەوتی کەرکووک کە لە ویلایەتی موسڵدا هەڵکەوتبوو، ڕۆڵی دەگێڕا و یەکێک لە بنەماکانی ڕەوتی وتووێژەکانی تورکیە و عێراقی پێک هێنا.
پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی بریتانیا و تورکیە لەسەر چاوگە ژێرزەوینەکانی کوردستان، هەروەکوو نەوتی کەرکووک، سەرنجی دەسەڵاتدارانی دیکەی فەزای سیاسەتی جیهانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا. فەڕانسە مافی خاوەنداری سیاسی بە سەر سوریە و لوبناندا بەدەستهێنا و هەروەها بە دامزراندنی وڵاتانی عەرەبستان و ئۆردۆن، تیۆری سیستمی پێشووی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا تووشی گۆران هات.
لکانی بەشی باشووری کوردستان (ولایەتی موسڵ) بە عێراقەوە، خەباتی کوردەکانی لە بەدەستەوە گرتنی چارەنووسی خۆیان دژوارتر لە پێشوو کرد و بوە هۆی چڕتربوونی ڕووداوە ژیۆپۆلتیکەکان لە ناوچەکدا و هەروەها بە دەستێوەردانی دەسەڵاتە ئێستعمارییەکان لە کاروباری کوردستان بە ڕوونی دەردەکەوت؛ دۆزینەوەی نەوت لە کەرکووک و سەرەتای بەرهەمهێنانی بۆ ساڵی 1930، خاوەنی گرینگییەکی جوغرافیایی ـ ئابووریی کوردستان و هەروەها بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردەکانی زیاتر کرد.
لە کۆتاییەکانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، ویلایەتی موسڵ (نەینەوا) لە لایەن هێزە نیزامییەکانی بەریتانیاوە داگیر کرا. بریتانیا بە داگیرکردنی موسڵ و دانی سیستمی بەڕێوەبەریی بە عێراق، ئامادە نەبوو سەرچاوە ژێرزەوینەکان لەگەڵ هیچ کام لە دەسەڵاتە ئێستعمارییەکان و تەنانەت تورکیەش دابەشی بکات. ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 1925دا، ولایەتی مووسڵی بە بەشێک لە دەوڵەتی تازە پێکهاتووی عێراقدا قبووڵ کرد و عێراقی بۆ ماوەی 25 ساڵ لە پاڵ بەڕێوەبەریی بریتانیادا دانا. جیا لەمەش لەگەڵ بەستنی پەیماننامەی لۆزان لە 24ی ژویەی 1923دا و پێکهاتنی دواتری نێوان تورکیە و بریتانا لەسەر ئەوەی کە "10 لە سەدی داهاتی نەوتی کەرکووک بە دەوڵەتی تورکیە بدرێت، مستەفا کەماڵ، لە ئاڵۆزیی و شەڕەکانی لەسەر سەرزەوینی کوردستانی عێراق و بەتایبەتی شاری کەرکووک چاوپۆشی کرد". (23)
لازاریف ئەنووسێت "لەم ڕوویەوە سیاسەتی دەرەکی بریتانیا لە لایەن چارەسەرکردنی کێشەی کوردەوە ناڕوات، کە بەشێک لە پێکاتە و بنەمای پرسی موسڵی پێک دەهێنا. جگە لەوەش هەر دوو وڵاتی بریتانیا و تورکیە، کوردەکانیان وەک هۆکاری گوشار لە ڕاستای بەرژەوەندییە دەرەکییەکانی خۆیان بەکار هێنا". (24)
کۆماری کوردستان و ڕۆڵی یەکیەتیی سۆڤیەت
لازاریف لە فەسڵێکی تایبەتدا، ئاماژە بە ڕووداوەکانی شەڕی جیهانی دووهەم، سەرەتای شەڕی سارد، ڕۆڵی هەرکام لەم دەسەڵاتانەی سیاسەتی جیهانی، ئاڵمان، بریتانیا، فەڕانسە و ئامریکا و یەکیەتیی سۆڤیەتی بە بەربڵاویی دەخاتە بەر توێژینەوە و هەڵسەنگاندنەوە. نووسەر، بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ساڵەکانی 1941 هەتا 1945 و هەروەها پرۆسەی ئاوابوون و ڕووخانی کۆماری کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی نێوخۆیی خودی کوردەکان و هەروەها بەرژەوەندییەکان و لایەنە سیاسییەکانی هەرکام لە وڵاتانی خاوەن کێشەی کورد و کوردستان و بە تایبەتی تێڕوانین و ڕوانگەی یەکیەتیی سۆڤیەتی پێشوو لەمەڕ کێشەی کوردەکان لە ئێراندا بە شێوەیەکی سیستماتیک دەخاتە بەرباسەوە.
لە بەشی کۆتایی کتێبەکەدا، سیاسەتی دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤییەت لە کوردستانی ئێران بە بەڵگەهێنانەوە لە وەزارەتی دەروەی یەکیەتیی سۆڤیەت و بەکارهێنانی بەربڵاوی بەڵگە و وتووێژە دیپلۆماتەکانی یەکیەتیی سۆڤیەت بە تایبەتی "مولتف(В.М.молотов 198 ـ 1890) "، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤیەت، گۆشەیەک لە سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی ستالین لە هەمبەر کوردستاندا ئاشکرا دەکات.
لازاریف بە دەستڕاگەیشتن بە ئارشیوی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤیەت، دەقی نامەی ساڵی 1942ی مولتف، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی یەکیەتیی سۆڤیەت بۆ "سمیرنۆف(Смирнов. А. А 1905ـ 1982)" باڵوێزی ئەم وڵاتە لە ئێران لە پێوەندی لەگەڵ کوردەکاندا، ئاوەها دەگێڕێتەوە:
"نوێنەرانی ئێمە تێنگەیشتوون کە بنەمای کۆمەڵایەتیی خەباتی کوردەکانی ئێران بۆ خودموختاری و سەربەخۆیی، لە ڕاستیدا بە ئامانجی پشتیوانی لە عەشیرە و فیۆدالەکان بوە بە مەبەستی جیاکردنەوەی کوردەکان و بەربەرەکانێ لەگەڵ چڕبوونەوەی دەسەلاتی سیاسی لە وڵاتدا بووە. کوردەکان کە زۆرێک لە خێلە جۆراوجۆرەکان ئەژمێردرێن و دابەش بوون، زۆرجار لە دژایەتی و دوژمنایەتی یەکرتدان و وێنەیەک لە یەکڕیزی و یەکگرتووی نەتەوەیی نیشان نادەن." (25). لەم نامەیەدا "مولتوف". بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی بە جیایی‌خوازیی لە ئێران تۆمەتبار دەکات و دەنووسێت: "جیایی‌خوازانی کورد لە ئێراندا هەمووکات بە هۆی ئامرازی سیاسییەوە لە لایەن بریتانیا و تورکیەوە بەکار دەهێنران و یەکگرتووییان بە هۆی جیابوونەوە لە ئێران و... هەروەها بە ئیلهام وەرگرتن لە هەندێک دانیشتنەکانی تایبەتی ئینگلیسی و تورکی لە پێناو وەرگرتنی ئیمتیازی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری لە ئیرانن. ڕێبەرانی کورد کە خاوەنی فەرمانڕەوایی بێ ئەملاو ئەولای کوردەکانن، خۆیان بە خزمەتکاری دەوڵەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمپریالیستی و زۆرجاریش بەردەستی دەوڵەتە فاشیستەکان دەژمێردرێن". (26) "مۆتلف" لە درێژەدا، سیاسەتی دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤیەت بە نیسبەتی کوردەکانەوە بەم شێوەیە بە باڵوێزی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت: "دەبێ بڵێین کە پشتیوانی ئێمە لە هەوڵ کوردەکان لە ڕاستای خودموختاری و سەربەخۆیی کوردستاندا دروست نیە و لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا، ویستی کوردەکان بێ بنەما و دواکەوتوانەیە". (27)
ئەم بەڵگەیە، تێڕوانینی فەرمی دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤیەت لە مەڕ کوردەکانەوە دەرئەخات، لە لایەکەوە نیشانەی سیاسەتێکی کردەوەخۆازانەیە(Pragmatic) کە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بەرچاوتەنگییەکانی یەکیەتیی سۆڤیەتی پێشوو خۆی دەنوێنێت و هاوکات تێگەیشتنی هەڵە و ناڕوونی سیاسەتمەدارانی یەکیەتیی سۆڤیەت لە سەردەمی ستالیندا بە نیسبەتی بزووتنەوەی کوردەکانەوە دەرئەخات.
دەرئەنجام:
بەرهەمەکانی توێژینەوە لەمەڕ مێژووی کورد و کوردستان لە لایەن مێژووزانانی ڕووس ـ کورد، لە دوو لایەنەوە شایانی هەڵسەنگاندنە: سەرەتا: دابین کردن و بەکارهێنانی سیاسەتی دەرەوەی ئیمپراتووری ڕووسیەی تێزاری کە لەگەڵ تێڕوانینی ژیۆپۆلتیکی ئەم وڵاتە لە ئاسیای ناوەڕاستدا یەک ئەگرێتەوە و بە ئامانجی پەرەپێدان و بەرینترکردنەوەی سنوورەکانی ڕووسیە بە تایبەتی پاش پەیماننامەی ڤیەن لە ساڵی 1815 بوو و لە چوارچێوەی هاوتەریبکردنی دەسەڵاتدا بیچمی گرت. دەستڕاگرتن بەسەر ئاسیای ناوەڕاستدا و پەیوەست بوونی بەشێک لە ئێران، تورکیە و سەرزەوینی کوردستان، سیاسەتی پاوانخوازانەی ئیمپراتووری ڕووسیە لە لایەکەوە و ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتە گەورەکانی وەک بریتانیا و فەڕانسە لە لایەکی دیکەوە دەرئەخات. لەم پێوەندییەدا کارەکانی توێژینەوە لەمەڕ مێژووی کوردستان و هەروەها ڕاپۆرت و چالاکییەکانی باڵوێزەکانی ڕووس لە پێناو ناسین و زانیاریی زۆرتر و بە مەبەستی بەردەوامی و ڕاگرتنی سیاسەتی دەرەکی ڕووسیە بوە. دواتر: بەرهەمە بەربڵاو و گشتگیرەکانی زانایای ڕووس لە مێژووی کوردەکاندا، وەکوو مینۆرسکی، نیکیتین، مار، کوردیۆف و ئەوانی دیکە بەشێکی زۆر مەزن و پڕبایەخ لە ناسینی قووڵی مێژووی کوردستان پێک دەهێنن و یارمەتییەکی بەرچاو و بەرفراوانیان بە زانستی کوردناسی داوە.
بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن بلشویکەکان لە ئۆکتۆربری 1917دا، بەتایبەتی لە دەیەی یەکەمی دەوڵەتی ڕووسیەی سۆڤیەت و دواتر یەکیەتیی سۆڤیەت، زانستی مێژوویی کەوتە ژێر گوشاری سیستمی ئایدۆلۆژیکەوە و نووسراوەی توێژەران، وەکوو خلفین، ئاستاخۆف، پارگۆرف و ئەوانی دیکە زۆرتر هاوئاهەنگکردن لەگەڵ تێڕوانینە ئایدۆلۆژییەکان و هەروەها هاوئارستەی تەواو لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی سۆڤیەتدا بوون و زۆر بە کەمی کەڵکیان لە میتۆدەکانی توێژینەوە لە مێژوونووسیدا وەرگرتوە.
بە گۆڕانکارییەکان پاش دەورانی ترسناکی ستالین، زانایانی پایەبەرزی سۆڤیەت، وەکوو حسرتیان، جلیلی، مگۆی، عشیرف، ژگالینا، لازاریف و ئەوانی دیکە، زانستی کوردناسی لە یەکیەتیی سۆڤیەت و دوای سۆڤیەت بە شێوەیەکی بەربڵاو بەرینتر گەشەی پێدرا و کوردناسانی ڕوس هەوڵیاندا کە زانستی مێژوویی لە ڕوانگەی ئایدۆلۆژیک ڕزگار بکەن و مێژوویان وەک خۆی بە ڕەوتێکی ئازاد و بەری لە سنووردارکردنەکانی ئایدۆلۆژیک بنووسنەوە کە لە سەردەمی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی سۆڤیەتدا تێکەڵ بە لێروانینی ژیۆپۆلتیکی تێکەڵ ببوو. بە تایبەتی پ.لازاریف بە سەرنجی ورد و باڵای زانایانەوە، بە پشت بەستن بە بەڵگە و دێکۆمێنتەکانی ئارشیڤی وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەت، هەوڵی دا کە کوردناسی لەو وڵاتەدا ببێتە زانستێکی یەکپارچە و جیاواز و لەم ڕوویەوە، بەرهەمەکانی لازاریف خاوەنی پێگەیەکی بەهێز و درەوشاوە لە توێژینەوەی مێژووی کورد و کوردستان لەقەڵەم دەدرێت و شایانی سپاس و ڕێزلێنانە.
ژانە
ئەم بابەتە 19,348 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | سایتی ئەمڕۆ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-11-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-11-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 19,348 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 03-11-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
کورتەباس
سێبەری ترس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
بەردینە شینە
کورتەباس
کەس و شت و وشە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,086
وێنە 105,457
پەرتووک PDF 19,106
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
گەشت لەگەڵ دوو کێشی عەرووزدا بەناو گوڵزاری شیعری کوردیدا
کورتەباس
سێبەری ترس
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
خزمەتگوزارانی کورد-شاعیری میللی حەبیب عەلی مەنمی میرانی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
بەردینە شینە
کورتەباس
کەس و شت و وشە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!