📊 بابەت 375,078 | وێنە 59,493 | پەڕتووک PDF 11,116 | فایلی پەیوەندیدار 44,071 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,925
لەم کاتەدا 7 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 15-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-07-2020
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅15 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 13-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییان لە دژی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەتول یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی گیادنی هەدەپە لە پارێزگای ئاگری و دەستگیریانکرد. هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر بینای شارەوانیی گیادن و دەستیان بەسەردا گرتووە.[1]
- لە دەریاچەی وان تەرمی 29 لەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە، کە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.[7]
- لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی عادڵ شێخە کوڕی ڕەحیم، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی پەسوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسب
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ عەبدولرەحمان قاسملوو
لە22ی دیسامبری 1930 زایینیدا لەشاری ورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست رۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لەورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.
ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لەمەهاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1327 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی رێبەندانی 1327) کەبوو بەهۆی لەنێو چوونی ئاز
📖 بورهان قانع لە نێوان 1935-1985 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بورهان قانع لە نێوان 1935-1985


نووسین و ئامادەکردنی: عومەر مەعروف بەرزنجی
بورهان قانع (1935 - 1985)
هەڵکەوتوی بواری نووسین و وەرگێڕان و ڕۆژنامەنووسی...
وردبوونەوە لە نەخشەی بچووکی ئەدەبیاتی کوردی و لیستی چاپەمەنییەکاندا، دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە زوربەی خاوەن بەرهەمی سەنگین و قەڵەمی بە توانا و دڵسۆزانی ئەم کاروانە پیرۆزە، ئەو کەسانەن کە خوێندنێکی ئەوتۆیان دەسگیر نەبووە و بە سووتان و کۆششی بەردەوامیان بوونە دەرچوانی قوتابخانەی ژیان و مەینەتی و تاقیکردنەوەکانی ڕۆژکار. هاوڕێی ئازیزم خوالێخۆشبوو (بورهان قانع 1935 – 27-06-1985) لە دایکبوی ئاواییەکی بچووک و بەردەڵانی (نەوێ) ی بناری شارەزوورە، ژیانی تایبەتی و ناهەمواری گوزەران و بارودۆخی ئەو ڕۆژگارە بوونەتە بەربەست و رێگری تەواوکردنی خوێندن. لە تەمەنێکی ئێجگار مناڵیدا (قانع) ی باوکی دەینێرێتە قەلەندەر خانەکەی (پیرەمێرد 1867 – 19-06-1950) ی شاعیرو ڕۆژنامەنووس، هەر لەوێوە بە دنیای پیت و وشە و کاغەزو سەرەتاکانی ئەدەب و نووسین ئاشنا دەبێت و دەستگیرۆیی و هاندانی باوکیشی دەبنە پاڵپشتێکی تر. لە دەوروبەری شۆڕشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) و دواتریش ڕۆژنامەی (دەنگی کورد)، لە ڕێی نووسین و شیعرەکانییەوە بە خوێندەواران دەناسرێ، جگە لە گۆشەی تایبەتی چەندین بابەتی هەمەڕەنگ و ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەنووسی تێدا بڵاوکردوونەتەوە. ساڵی 1960 بۆ یەکەمجار لەگەڵ (14) نووسەر و شاعیری دیاردا داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کوردیان کردووە و مامۆستایانی وەک (شێخ محەمەدی خاڵ و شاکیر فەتاح و محەڕەم محەمەد ئەمین و کامەران موکری و ڕەمزی مەلا مارف) لەو داواکارییەدا بەشدارییان کردووە و ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) ی ژ 109 ی ڕۆژی 14 ی نیسانی 1960 ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە. ساڵی 1970 ئەندامێکی کاراو چالاک و هەڵسووڕێنەرو چاپکردنی گۆڤاری (ڕزگاری) بووە، دواتریش لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک (هاوکاری و ڕۆشنبیری نوێ و بەیان) ی دەزگای ڕۆشنبیری کوردی چالاکانە کاری کردووە. لە ساڵی 1980 بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە دەزگا ڕۆشنبیرییەکانی شۆڕشی کورددا وەک نووسەر و کادرێک بەشداریکردووە و چەند بەرهەمێکی بە چاپگەیاندووە، پێش کۆچی دوایی بە ساڵێک پڕۆژەیەکی نووسین و وەرگێڕانی ئامادە کردبوو، بە هەوڵی تایبەتی خۆی چەند کارێکی ئەدەبی و مێژوویی و فیکری بە چاپگەیاند هەندێکیشیان بە دەستنووسی ماونەتەوە، کاکە بورهان گەر مەرگ لێی بگەڕایە بە تەنیا باڵ دەزگایەکی تایبەتی چاپ و بڵاوکردنەوە بوو.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Oct 28 2015 10:44AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 19 2017 6:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,320 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.163 KB Oct 28 2015 10:44AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بورهان قانع لە نێوان 1935-1985

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-06-1950
2.👁️27-06-1985
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بورهان قانع
2.👁️عومەر مەعروف بەرزنجی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,78 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574