/1046 – 1139ز لە شاری هەولێر دەرکەوتووە، سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری هەولێری فەرمانڕەوایەتی کردووە، لەبەناوبانگترین میرەکانیان عیسا کوڕی موسای هەزبانی و میر ئەبولحەسەنی کوڕی موسکی هەزبانی. لە دوای هاتنی سەلجوقییەکان زۆربەی میرنشینیە کوردییەکان پوکانەوەو بەرەو نەمان چوون، بەڵام ڕۆڵی کورد هەر لەبرەودابوو لەشەڕی بەناوبانگی ملازگرددا کورد هاوکاری سەلجوقیەکانی کردووە کەسەرکەوتن بەسەر ڕۆمەکاندا.
لەسەروبەندی هاتنی مەغۆلەکاندا کوردستان ڕووبەرووی وێرانکاری و زیانی زۆر بۆوە، چونکە هەم هەرێمە کوردییەکان بۆ مەغۆلییەکان گرنگ بوون، هەم دەکەوتە سەر ڕێیان بۆ بەغداو شام، بۆیە کوردستان لەسەدەی 7ک / 13ز زۆرترین زەرەرو زیانی بەرکەوت. لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستاندا وێڕای زەبرو زەنگی زۆر بەڵام دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا بەتەواوەتی لەناونەچوو، چەندان میرنشین و دەسەڵاتداریەتی کوردی لەناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا فەرمانڕەواییان دەکردو هێزەکانی جەلائیری وتەیموری و قەرەئۆینلو....هتد. کوردستانیان کردبووە مەیدانی شەڕو ململانێ، تادەرکەوتنی عوسمانیەکان و شەڕی چاڵدێران 1514ز، کەمیر شەرەفخانی بەدلیسی لەکتێبی شەرەفنامەدا زانیاری گرینگی لەسەر ئەو دەسەڵاتداریەتیەی کوردان تۆمارکردووە.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 11,384 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !