لە باشووری کوردستاندا، لە شاری "جیبەل" خانەدانێکی کورد بە ناوی "حەسنەوی"یەوە، هێزی خۆی ڕێک خست و لە ساڵی 941ی پاش زاییندا سەربەخۆییی خۆی ئاشکرا کرد. بەرەبەرە سوپا و دەوڵەتی پێش خست و شاری هەمەدان، مەهاباد، کرماشان و شارەزوور کەوتنە ناو سنووری دەوڵەتی حەسنەوییەوە. دەوڵەتی حەسنەوی پارە و پووڵیشی هەڵکەند و سیستێمی ئابووریی ناوەندیی پێکهێنا. لە کوردستاندا ڕێگاوبان و ئاواییان دروست کردەوە. دەوڵەتی حەسنەوی تاکوو ساڵی 1014 دەسەڵاتی هەبوو.