- لە گەڕەکی حەی قادسییەی شاری #کەرکووک#، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە فائز عەبدولواحید، بەڕێوبەری هۆبەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەسپاکی شاری کەرکووک کرد لە کاتێکدا کە دەچوو بۆ دەوام و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
- وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری عیراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند: دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەڵاس عەبدولکەریم کە#سنە#زانی، وەزیری بازرگانی و برایەکی دەرکرد.
- لە ڕۆژئاوای کوردستان یەکەمین ڕادیۆی ژنی سەربەخۆ کرایەوە.
- هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو ئەمڕۆش مامۆستایانی پارێزگای #سلێمانی# بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، دژی دواکەوتنی مووچەکانیان. پاشان دواتر بڕیاریاندا کە بایکۆتەکەیان هەڵبپەسێرن و لە سبەینێوە خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە.
- سەرکردەیەکی #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیەنێت ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەکە لەئێستادا بۆ چارەسەر لەئەوروپایە و لەڕێی تەلەفۆنەوە ئاگاداری بڕیارەکانەو پرس و ڕاوێژی پێدەکرێت، ئاشکراشی دەکات کە حاڵی حاز جڤاتی نیشتیمانی کاروبارەکان بەڕیوەدەبات.
- تۆبخانەکانی سوپای تورکیا بە چری بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری #ئامێدی# دەکەن، لە ترسی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاش، دانیشتوانی گوندی کێستە ماڵەکانیان جێهێشتووە.
- ئەندامانی پەرلەمان لە لیژنەی کاروباری #پێشمەرگە#ی هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێداویستێەکەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگ دابین بکەن و قەیرانەکان نەبنە هۆی لە بیرکردنی پێداویستێەکانی پێشمەرگە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,663
Donnez votre avis sur ce produit!