🏠 Iniciar
Enviar
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Contacto
Acerca!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Más
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Acerca!|Biblioteca|📅
🔀 Elemento Random!
❓ Ayudar
📏 Términos de uso
🔎 Búsqueda Avanzada
➕ Enviar
🔧 Instrumentos
🏁 Idiomas
🔑 Mi cuenta
✚ Nuevo elemento
✌️ Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad),
✌️ Qazi Muhammad
🏰 Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En
🏰 Mahabad
📕 Biblioteca
El fusil de mi padre
☂️ Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
🏰 Lugares
Mahabad
✌️ Mártires
Qazi Muhammad
📝 دەقی راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان | Grupo: Documentos | Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Clasificación elemento
⭐⭐⭐⭐⭐ Excelente
⭐⭐⭐⭐ Muy bueno
⭐⭐⭐ Promedio
⭐⭐ Pobre
⭐ Malo
☰ Más
⭐ Añadir a mis colecciones
💬 Escriba su comentario sobre este artículo!

✍️ Titel der Geschichte
🏷️ Metadata
RSS

📷 Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
🔎 Buscar en Google para el artículo seleccionado!
✍️✍️ Actualizar el objeto!
| 👁️‍🗨️ | 👂
دەقی راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
📝 Documentos

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دوا کۆبونەوەی‌دا، کە لە رۆژی (15و 16ی 10ی 2015) لە سلێمانی بەرێوە چوو، سەرجەم بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دژ بە سەرۆکایەتی پەرلەمان‌و، وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە کودەتایەکی چەکداری دەزانێت، دژ بە شەرعیەتی‌ دام‌و دەزگا هەڵبژێردراوەکانی خەڵکی کوردستان‌و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی‌و سەپاندنی ئیرادەی تاکە حیزب‌و تاکە کەسە بەسەر ئیرادەی تێکڕای هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا. لەو روانگەیەوە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکاتەوە:
یەک: چارەسەرکردنی دەست بەجێ‌و خێرای بێ مووچەیی، بێ کاری، کۆچی گەنجان، خراپی گوزەرانی کەسوکاری شەهیدان‌و کەم ئەندامان‌و پێشمەرگەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مامۆستایانی هەرێم. ئەویش لە رێگای خستنە رووی سەرجەم داهاتەکانی هەرێم، بە تایبەت داهاتی نەوت. کە لەلایەن پارتیەوە، بە تەواوەتی قۆرغ کراوە.
دوو: بزوتنەوەی گۆڕان هەردەم پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەرجەم داخوازییەکانی هاونیشتمانیان دەردەبڕێت و لەو روانگەیەوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی ئاشتیانە بە مافێکی بناغەیی خەڵکی کوردستان دەزانێت و، لە هەمان کاتدا دژ بە هەموو کارێکی توندوتیژی‌و هێرش کردنە سەر هاوڵاتیان‌و تەقە کردنە لە خۆپیشاندان. جڤاتی نیشتمانی ناڕەزایەتی‌ خۆی بۆ هێرش کردنە سەرو سووتاندنی بارەگا حیزب‌و حکومییەکان دەدەبڕێ، هەروەها هاوخەمی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ شەهید و قوربانیانی روداوەکانی ئەم دواییە دوپات دەکاتەوەو داوا دەکات یاسا لە یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەدا دەست بەجێ رۆڵی خۆی بگێرێ.
سێ: لە (19ی ئابی 2015)ەوە سەرۆکی هەرێم شەرعیەتی یاسایی لە دەست داوەو قەیرانی سیستمی سیاسی‌و کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، قەیران‌ و کێشەیەکی یاسایی و سیاسی گەورەیە، لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان) لەلایەک و، پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە تەنها لە لایەکی ترە، دەبێت بە رێکاری یاسایی و لە چواچێوەی پەڕلەمانی کوردستان‌دا باوەڕ بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بهێنێ.
بزوتنەوەی گۆڕان هەموو جۆرە خۆ سەپاندن‌ و پاوانخوازییەک بە سەر ئیرادەی خەڵکدا رەت دەکاتەوە، ئەوەش بەرپرسیارێتی هەر چوار لایەنە سەرکییەکەو هێزە کوردستانیەکان، دامەزراوە میدیاییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی شارستانی هەرێمی کوردستانە، کە پارێزگاری لە یاساو پرۆسەی سیاسی بکەن لە هەرێم‌دا.
لەو سۆنگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان جارێکی تر جەخت لەسەر پابەند بوونی بە پڕۆژە هاوبەشەکانی ئەو چوار لایەنە پەیوەست بە چاکسازی لە سیستمی سیاسی‌، یاسایی، دارایی و ئابووری، کارگێڕی. لەسەروی هەمویانەوە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، گۆڕان داوا دەکات کۆتایی بهێنرێ بە قۆرغ کردنی بڕیاری سیاسی‌و ئابووری‌و ئەمنی‌و دیپلۆماسی، کە لە لایەن پارتیەوە قۆرغ کراوە، جەخت دەکاتەوە لەسەر هاوبەشی بڕیاری سیاسی‌و یەکڕیزی هەرێمی کوردستان.
چوار: جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەرنجی رای گشتی کوردستان بۆ ئەو حەقیقەتە رادەکێشێت، کە کودەتا سەربازییەکەی پارتی کاردانەوەیەکی سیاسی و میدیای‌و نێودەوڵەتی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناو کاریگەری سلبی و نەرێنی زۆری هەبوو لەسەر وێنەو پێگەی هەرێمی کوردستان، لەو روەشەوە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەروی بەرژوەندی تاکە کەسی و حیزبی‌یەوە.
پێنج: جڤاتی نیشتمانی هەموو هانگاو و کارنامەی بزوتنەوەکە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی‌و ئابورییەکانی هەرێم بە دروست دەزانێ‌و بەرز دەیاننرخێنێ، کە هەوڵی داوە لە رێگەی دام و دەزگا شەرعیەکانەوە کێشەکان چارەسەر ببن.
لە کۆتایدا جڤاتی نیشتمانی بڕوای تەواوی بەوە هەیە، کە نەخشەی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان بەرەنجامی هەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵکی کوردستانەو، دەبێ رێزی لێ بگیرێ و بەردەوام بێت. وە بۆ هیچ کەس و لایەنێک نیە تا هەڵبژاردنی داهاتوو کودەتای بە سەردا بکات، چونکە ئەوە پێشێلکاری مافی دەنگدان و ئیرادەی ئازادی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
16-10-2015

⚠️ Este artículo ha sido escrito en (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Artículos relacionados: 4
📝 Documentos
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
📅 Fechas y Eventos
1.👁️16-10-2015
🔤 Palabras y Frases
1.👁️کۆبوونەوە
☂️ Partidos y Organizaciones
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📂[ Más...]

⁉️ Artículos propiedad
🏷️ Grupo: 📝 Documentos
🏳️ Lenguaje de los artículos: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-10-2015
🌐 Dialecto: 🏳️ Kurdo - Sorani
📄 Tipo de documento: ⊶ Idioma original

⁉️ Technical Metadata
©️ Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
✨ Calidad de artículo: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
Malo👎
✖️
 40%-49%
Malo
✖️
 50%-59%
Pobre
✔️
 60%-69%
Promedio
✔️
 70%-79%
Muy bueno
✔️
 80%-89%
Muy bueno👍
✔️
 90%-99%
Excelente👏
83%
✔️
Añadido por (Hawrê Baxewan) en Oct 16 2015 3:29PM
✍️ Este artículo ha actualizado recientemente por (Hawrê Baxewan) en: Oct 16 2015 3:29PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Este artículo según Kurdipedia de 📏 Normas no está terminado todavía!
👁 Este artículo ha sido visitado veces 4,951

📚 Biblioteca
  📖 Más...


📅 Cronología de los hechos
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021


💳 Donar
👫 Miembros Kurdipedia
💬 Su opinion
⭐ Colecciones usuario
📊 Estadística Artículos 382,839
Imágenes 62,991
Libros 12,002
Archivos relacionados 50,570
📼 Video 201
🗄 Fuentes 16,155
📌 Actual
El fusil de mi padre
Hiner Saleem
Anagrama
2005, Barcelona
ISBN: 84-339-7057-7
El fusil de mi padre
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
...
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Mahabad
Mahabad es una ciudad situada al oeste de Irán. Con una población de 162.434 habitantes, fue capital de la República Independiente de Mahabad en 1946. La mayoría de su población es de origen kurdo. En el año 2004 se produjeron graves disturbios en la ciudad como protesta por la muerte de Shivan Qaderi. En respuesta, el gobierno iraní envió cerca de 100.000 soldados a la región.
Mahabad
Qazi Muhammad
Qazi Muhammad o Kadi Muhammad (en kurdo: قازی محەمەد, Qazî Mihemmed) (1893-1947) fue un líder religioso y nacionalista kurdo que lideró la República de Kurdistán (conocida como República de Mahabad), el segundo estado kurdo moderno en el Medio Oriente, siendo el primero la República de Ararat. Era de una familia de notables juristas de Mahabad.
Qazi Muhammad

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Página tiempo de generación: 0,11 segundo!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)