هونەرمەند و ئایتیزان لە 21-04-1979 لە #سلێمانی# لە گەڕەکی #سەرچنار# لەدایک بووە. کوڕی ڕۆژنامەنووس و شاعیر و مێژوونووس (مارف ناسراو)ە. لە ساڵی 1992 لە یەکی ناوەندی بووە وازەلە خوێندن هێناوە. هەر لە منداڵییەوە زۆرزۆر هۆگری گوێگرتن لە گۆرانییە ڕەسەنەکان بووە، بەهۆی باوکییەوە کە ئەوکات ئەو گوێی لە گۆرانییەکانی (سێوە و حەسەن زیرەک و عەلی مەردان و حەمە ساڵح دیلان و خاڵە تایەر و خالقی و ڕەفیق چالاک)و چەندانی تر وە زیاتر هۆگری گوێگرتن لە گۆرانی بووە. دواتر وەکوو وکەسێک کە سرووشتی خۆی وابووە هەندێک شەرمن بووە بۆ گۆرانی وتن زیاتر لەناو هاوڕێ زۆر نزیک و خزمەکانی خۆیدا گۆرانیی وتووە، تاکوو ساڵی 2001 بە زۆری هاوڕێ و دۆست و خزمەکانیکە ئەوکات گۆرانییەکی تۆمار کرد و کەناڵی کوردسات کاری کلیپکردنەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
=KTML_Link_External_Begin=http://www.youtube.com/watch?v=qFvbYllku5E=KTML_Link_External_Between=لێرەوە دەتوانن گوێ لە گۆرانییەکە بگرن=KTML_Link_External_End=،
لە دوای ئەوە هیچ بەرهەمێکی تری تۆمارکراوی نەبووە. مەگەر هەندێک بەرهەمی سادە کە بە مۆبایل تۆمار کراون و لە کەناڵی یوتوبەکەی خۆی بڵاوی کردوونەتەوە
=KTML_Link_External_Begin=http://www.youtube.com/user/zryannov=KTML_Link_External_Between=کەناڵی یوتوبی زریان مارف کەریم=KTML_Link_External_End=
هەروەها زۆر کەم دەرکەوتووە مەگەر دوو سێ جار لە پرۆگرامێکی یەکێک لە
تیڤیەکان گۆرانییەکی گوتبێت، هونەرمەندحەز و خولیایەکی تری هەبووە هەر لە منداڵییەوە، ئەویش جیهانی ئەلیکترۆنیات و کۆمپیوتەر بوو بۆیە لە ساڵی 2000 ەوە لەو بوارەدا کاردەکات و لەگەڵ سێ گرووپ کاریکردووە، کە ئەو سێ گرووپە گەورەترین کاریگەریان هەبووە لە لەسەر تاکی کورد بۆ ناساندنی زمان و تەکنەلۆژیای زانیاری کە ئەوانیش (زانست پەروەرانی کورد، چاوگ، کورد ئای تی گرووپ)ن. کەبابەتی (زانستی و ئای تی)ی نووسیوە بۆیان و لە مەکۆکان وەڵامی پرسیار و کێشەکانی داوەتەوە، هەمیشەش ئەو سێ پێگەیە بۆ هونەرمەند گەرەترین زانکۆ بووە لە ژیانیدا. چونکە کۆمەڵێکی زانستدۆست و خەڵکی بەتوانا وەکوو سەربازی ون کار دەکەن و خزمەتی نەتەوەکەیان دەکەن.
هەروەها چاوپێکەوتنی هەبووە لە زۆر ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆیەکان، ساڵی 2009 لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ وڵاتی کۆریای باشوور کە بڕوانامەی کۆمپانیای بەناوبانگی خێرخوازی (کۆیکا)ی کۆری بەدەست هێنا لە بواری (پرۆگرامینگ) وا بڕیار بوو ڕاهێنان بە فەرمانبەرەکانی حکومەت بکەن لەو بوارەی کە بڕوانامەکەیان تیادا بەدەست هێنا بەڵام بە داخەوە وەکوو هەموو کارە خراپەکانی تری حکومەت و هەستا بە داخستنی ئەو فەرمانگەیە، نەتوانرا خزمەتی فەرمانبەرانی کورد بکەن
لە ساڵی 2008 من دیسان گەڕاوەتەوە بۆ خوێندن لە دوای 16 ساڵ لەیەکی ناوەندیەوە دەستی پێ کردەوە بە شێوەی تاقیکردنەوەی (دەرەکی) توانیویەتی بڕوانامەی سێیەمی ناوەندی بە دەست بهێنێت و ئێستاش خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەر بەشی (ڕایەڵە)یە.