شارەدێی سمێلان سەر بە شارۆچکەی #چۆمان#ە.(36) گوند پێکهاتووه، ڕێژەی دانیشتوانی (4697).شارەدێی سمێلان لە ڕێکەوتی (19-04-2000) بریاری بە بوون شارەدێی (دۆڵی ڕۆست) درا بەڵام سەنتەرەکەی لە سمێلانە بۆیە شارەدێیەکە کرا بە شارەدێی (سمێلان)، یەکەی کارگێری ناوچەیەکی شاخاویە و بە چیا دەوورە دراوە هەندێک شێو و دۆڵی تێدایە، هەروەها زەوی کشتوکاڵیش لە خۆ دەگرێرت.لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی چۆمانە، باکووری شارەدێی سیدەکانە، باشووری شارەدێی ورەتێ یە، ڕۆژئاواشی شارۆچکەی #سۆران#ە. سمێلان ناوچەیەکی شاخاوییە و ساڵانە بەفرو بارانێکی زۆری لێ دەبارێت. ساڵانە نزیکەی (550) ملم باران لە سنوری ناحیەی سمێلان دەبارێت.
رێژەی دانیشتوان: ژمارەی نێر:2322.ژمارەی مێ: 2375، کۆی گشتی:4697 کەسن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,644
Ваше мнение о предмете!