پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,834
Wêne 104,285
Pertk PDF 18,893
Faylî peywendîdar 94,732
Video 1,238
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر سیاسەتی یەکێتی لەم بارودۆخەدا
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر سیاسەتی یەکێتی لەم بارودۆخەدا
Bellgenamekan

ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر سیاسەتی یەکێتی لەم بارودۆخەدا
Bellgenamekan

گەلی کۆڵنەدەری کوردستان !
قەیرانی دارایی فشاری خراپی لەسەر بودجەو موچەو بازاڕو پرۆژەکان هەیە، بەڵام زۆرینەی گەلەکەمان لە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان، لەبەرامبەر داعشە فاشیەکاندا، درێغیان نەکردووە. باشترین بەڵگەش، بەوپەڕی وەفاداریەوە، بەڕێکردنی شەهیدانە بەرەو ژیانی نەمریی، لەلایەن جەماوەری شارو دێهاتەکانەوە. هاوکاری نیشتمانپەروەرەکانی کوردستانیش، بۆ کەسوکاری شەهیدان، هەروەها بەتەنگەوەچونی شەڕگەکانی بەرەنگاری، لەلایەن جەماوەرەوە، بەڵگەیەکی دیکەی هەستی کوردایەتی هاوچەرخە. پەرەسەندنی ئەزمونە دیموکراسیەکەی کوردستانیش گەیشتۆتە ڕادەیەک، فەرمانبەرانی کوردستان، بەئارامی داکۆکی لە مافە مەدەنیەکانیان دەکەن. ئەم چەشنە خەباتە مەدەنییە، نەک هەر ڕەوایە، هەقیشوایە حکومەت بۆ چارەسەرکردنی موچە، هەنگاوی خێرا بنێ‌، بەڵکو مایەی دڵخۆشی دیموکراسیشە.
لەم هەلومەرجە جیهانیی‌و ناوچەیی‌و ناوخۆییەدا. مەکتەبی سیاسی، بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکرتێری گشتی، کۆبونەوەی کردو ئەرک‌و ڕوداوەکانی لێکدایەوە. سەرەنجام ئەم بڕیارانە پەسەند کران:
یەکەم: دۆخی سیاسی
دۆخی سیاسی کوردستان، لەعێراق‌و کوردستان‌و ناوچەکە، سەرلەنوێ‌ هەڵوێستەو هەڵسەنگاندنی دەوێ‌، سەبارەت بەوەی وڵاتە گەورەکانی جیهان، لەسوریاو عێراق‌و بەشەکانی کوردستاندا، بەرامبەر داعش‌و داڕشتنەوەی سیاسەتی ناوچەکە، کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە. پەرلەمان‌و حکومەت‌و هێزە سیاسیەکانی سەرانسەری کوردستان، پێویستە لەساڵانی ڕابوردوو، زیاتر وریای دۆخەکەو لەبەرامبەر ئەگەرە سیاسی‌و عەسکەریەکانیشدا، بڕیارو بەرنامەی دەستەبەرکردنی مافە دیموکراسیەکانی کوردستان، بکەنە خەمی سەرەکی خەبات. نەک قوڵکردنی ناکۆکییە لاوەکیەکان. یەکێتیی، بە هەستی بەپرسیارێتی، دۆخەکە لەبەرچاودەگرێ‌‌و تێدەکۆشێ‌ کەوا:
لەسەر ئاستی عێراق؛ کێشەی نێوان هەرێم، لەڕووی سیاسی‌و ئابوریەوە، لەرێگای دیالۆگ‌و دیاریکردنی وردتری ئەرک‌و مافەکان، چارەسەر بکرێ‌. بە کێشەی چارەسەرنەکراوی نەوتیشەوە.
لەسەر ئاستی جیهان‌و ناوچەکەش، هاوسەنگی سیاسەتی حکومەتی کوردستان‌و هێزە سیاسیەکان، لەبەرامبەر جەمسەرە گەورەکانی جیهانی‌و ئیقلیمی، بەئەرکێکی چارەنوسساز دەزانین. دیارە، هەرلایەک پارێزەری دیموکراسی‌و پشتیوانی مافە سیاسیەکانی گەلەکەشمان بکات، جگەلەوەی مایەی پێزانینی گەلەکەمانە، لەهەمانکاتدا، ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵە ستراتیژیانەیە، کە لەدوای پەیمانی سایکس پێکۆوە، سەپێندراوەتە سەر نەتەوەکەمان.
دووەم: هەلومەرجی کوردستان
بەشەکانی کوردستان، بەتایبەتی باشوری کوردستان، لەهەلومەرجێکی چارەنوسساز، لەهەمانکاتدا، ئاڵۆزو هەستیاردان.
- باکوری کوردستان؛ خەباتی مەدەنی‌و پەرلەمانی‌و بەرەنگاری عەسکەرییان، گەیشتۆتە ئاستێک، دوژمنانی دیموکراسی، تەنانەت چاویان بە خۆپیشاندانی مەدەنی‌و پروپاگەندەی هەڵبژاردنیش هەڵنایەت، لەناو خۆپیشاندانێکدا، دوو خۆکوژی کۆنەپەرست، خۆیان تەقاندەوەو بونەتە مایەی شەهدبونی (95) ئازادیخوازو بریندارکردنی زیاتر لە (180) چالاکەوانی هەدەپەو هێزە دیموکراتخوازەکانی سەرانسەری تورکیا. بەتوندی دژی ئەم تاوانە قێزەوەنەین‌و داوای دۆزینەوەی بڕیاردەرانی تاوانەکەین‌و بەتوندترین سزای یاساییش بگەیەندرێن.
- ڕۆژئاوای کوردستان؛ دوای (4) ساڵ لە خەباتی قارەمانانەی یەپەگەو یەپەژە، هەروەها خەباتی سێ‌ چارەکە سەدەی گەلەکەمان، بەشی زۆری کوردستان ئازادو دەسەڵاتی خۆسەریش، لەدەڤەرە ئازادکراوەکانیدا، ڕاگەیاندراوە، ئەم سەرکەوتنانە، سەنگێکی گەورەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی‌و ناوچەیی پەیداکردووە. یەکێتی، وەکو هەمیشە، پشتیوانی سەرکەوتنەکان‌و ئەزمونە تازە دامەزراوەکەی ڕۆژئاوایە. بەڵام لەهەمانکاتدا، پێی باشە دوو ئەرکی گرنگ باشتر ڕەچاو بکەن:
1- کرانەوەی دیموکراسی زیاترو دۆزینەوەی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی سیاسی گونجاوتر، لەنێو لایەنە سیاسیەکاندا. ئەم ئەرکەش، ئەگەر لە پلەی یەکەمدا، ڕووبەڕوی پەیەدە بێتەوە، لەهەمان پلەدا، ڕووبەڕووی هێزە سیاسییە ڕاستەقینەکانی دیکەی ڕۆژئاواش دەبێتەوە، کە دوور لە کارو کاردانەوە، سەربەخۆ، بڕیاری چارەسەری گونجاو بدەن.
2- کێشەی ئابوری لە ڕۆژئاوادا، تەنگی بە خەڵک هەڵچنیووە. بۆیە ئەرکێکی هەنوکەیی کانتۆنەکانە، بەهاوکاری تەواوی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا، بەتایبەتی حکومەتی هەرێم لە باشوری کوردستاندا، سنوری بازرگانی بەتەواوەتی بکاتەوە، کانتۆنەکانیش پرۆژەی ستراتیژییان بۆ باشکردنی ژێرخانی ئابوری‌و بوژانەوەی گوزەرانی گەلەکەمان، هەبێ‌.
- باشوری کوردستان؛ لە چارەکە سەدەی ڕابوردودا، سەرەڕای ناکۆکی‌و تەنگوچەڵەمەکان، ئەزمونە دیموکراسیەکەی پێشکەوتوەو سەرکەوتووە. بەڵام لەم قۆناغە گوزەرەی دیموکراسیدا، ناوبەناو کێشەی سیاسی‌و، تەنگوچەڵەمەی ئابوری‌و، ململانێی ناوخۆیی، ڕوبەڕوی بۆتەوەو دەبێتەوە.
کێشەو قەیرانەکانی ڕابوردوو، بە ڕێگەی جۆراوجۆر چارەسەرکراون. بەڵام ئێستا قەیرانی ئابوری‌و ئەمنی‌و سیاسی عێراق، بەسەر باشوری کودستانیشدا ڕوخاوە. ئەو هەڵە ئابورییانەی لە کابینەکانی کوردستاندا کەڵەکە بون‌و نەبونی دەستبەر لە دروستکردنی ژێرخانی ئابوری‌و پرۆژەی نەوت‌و بازاڕی ئازادو بەروبومی کشتوکاڵەوە، سەرەنجام دۆخی ئابوری کوردستان، بۆ ساڵێک دەچێ‌ دوچاری قەیرانی خنکێنەر بووە. ئەمەش ڕەنگی جۆراوجۆری سیاسی‌و ئابوری‌و کۆمەڵایەتی داوەتەوە:
- حکومەتی بنکە فراوان، خزێنراوەتە بنبەست.
- پەرلەمانی کوردستان، پەک دەخرێ‌.
- گوزەران‌و بژێوی خەڵک، دوچاری تەنگژەی نالەبار کراوە.
- چارەسەری یاسایی‌و، سازانی سیاسی سەرۆکایەتی هەرێم؛ یەکاڵای ئەرکە دەستوری‌و سیاسیەکانی قۆناغەکە، نەکراوون. بەتایبەتی، کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە دانوستانەکاندا، دەستپیشخەریەکی شیاویان بۆ سازان پێشکەش نەکردووە.
کۆی ئەو کێشەو ناکۆکی‌و قەیرانە ئابوریانە، دۆخێکی نەخوازراویان بۆ پەرلەمان‌و حکومەت‌و هێزە سیاسیەکانی کوردستان، هێناوەتەپێشەوە، لەپێشەوەدا، ناڕەزایی فەرمانبەرو کرێکارو مامۆستایانی کوردستانە، کە موچەی (3-4) مانگیان لای حکومەت کەڵەکە بووە. ئەمەش بۆتە مایەی پەرەسەندنی خەباتی (پیشەیی- مەدەنی) موچەخۆران تێکڕا.
یەکێتی.. بێ چەندو چۆن پشتیوانی ئەم ناڕەزاییە مەدەنییەو دابینکردنی موچەی خەڵکە. بەردەوامیش تێکۆشیووە کە حکومەتی کوردستان، چارەسەری قەیرانەکە بکات. لەمەودواش، پەر‌وشی چارەسەری قەیرانەکەو بەدیهێنانی داخوازیەکانی خەڵک دەبین. لەم پێناوەشدا، یەکێتی بڕوای وایە کە:
- شەرعیەتی پەرلەمانی کوردستان، بپارێزرێ‌‌و بە کێشەی سیاسی حزبەکان، بارگاوی نەکرێ‌.
- حکومەتی کوردستان، بەم پێکهاتەیەی ئیستا، تەنگوچەڵەمەکانی چارەسەر بکرێ‌‌و هەتا تەواوکردنی خولی ئێستای پەرلەمان، تەنگوچەڵەمەکان زاڵ نەکرێنە سەر ئەرکە هاوبەشەکان.
- سەنگەرەکانی بەرەنگاری؛ پێشمەرگە، سەرەڕای کێشە سیاسیەکان‌و تەنگوچەڵەمە ئابوریەکان‌و بێموچەیی هێزەکانی پێشمەرگە، بەوپەڕی قارەمانێتی‌و خۆبەختکردنەوە، کوردستان‌و ئازادی‌و سەروماڵی خەڵکی پاراستووە. سەرکەوتن دوای سەرکەوتنیش بەدیدێنێ‌. کەرکووک‌و خانەقین‌و مەخمورو خازر، دورخراونەتەوە لە مەترسی؛ ئومێدمان بە قارەمانێتی پێشمەرگەو پشتیوانی نێودەوڵەتی زۆرە، کە شەنگال‌و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش، بەم نزیکانە ڕزگار بکرێ‌.
یەکێتی، لە دامەزراندنیەوە، لەگەڵ پێشمەرگە لێک جیا نەبوەو نابێ‌. بۆیە، وەکو هەمیشە، تەواوی توانای خۆی بۆ پشتیوانیکردن‌و، گیانبەختکردن‌و، چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی پێشمەرگە، دەخاتە کار. داواش لە گەلەکەمان‌و هێزە سیاسیەکان دەکەین، بەردەوام پشتیوانی پێشمەرگە بن. سوپاسی بێپایانی وڵاتانی هاوپەیمانان‌و ئیقلیمیش دەکەین، کە لە شەڕی تەفروتوناکردنی داعشەکاندا، پشتیوانی پێشمەرگەو گەلەکەمانن.
جەماوەری کوردستان !
ئێستا کە گەلەکەمان، بەم قۆناغە دژوارەدا، تێدەپەڕێ‌. یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە:
تەنها لەچوارچێوەی پرۆژە پێشکەشکراوەکەی چوارقۆڵیەکەدا، پابەندی بڕیارە هاوبەشەکانە لەگەڵ سێ‌ لایەنە تێکۆشەرەکەی (بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵ‌و یەکگرتوو) داکۆکیش دەکەین لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی هاوبەشمان لە پرۆژە هاوبەشەکەماندا.
لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا، سەرەڕای ئەوەی خوێندنەوەمان بۆ قۆناغەکەو هەلومەرجەکەو ڕوداوەکان، ناکۆک‌و جیاوازە، بەڵام پەرۆشیشین، لەرێگەی دیالۆگی بەرپرسیارانەوە، گرفتەکان لەبەرژەوەندی گەلەکەمان‌و پێشخستنی دیموکراسی‌و، چارەسەری کێشەی سیاسی هێزە سیاسیەکانی کوردستان، تێکڕا یەکاڵابکەینەوە. هەتا پێکەوە، هەموو لایەنەکان بتوانین هەلی ئەگەرە سیاسیەکانی لەمەودوا بۆ سەرکەوتنی ستراتیژی نەتەوەکەمان، بقۆزینەوە.
لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕانیش، لەچوارچێوەی سیاسەتی بڕیارلێدراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، درێژە بە گفتوگۆ دەدەین لەپێناوی ڕێکەوتنی سیاسی دوولایەنە.
بێگومان، ڕێزو سەنگی سیاسی، هەموو لایەنەکانی تری کوردستان، لای یەکێتی، دیارەو دیاردەی حکومەتی فرەلایەنەو فرەیی ناو پەرلەمانیش، بەجوانترین دیاردەی دیموکراسی دەزانین.
لەکۆتاییشدا، ئومێدەوارین، لەم قۆناغەدا، کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم، لەسەر بنەمای دڵنیایی یاسایی‌و سازانی سیاسی، کۆتایی پێبهێنین. هەموو لایەکیش پێکەوە، لە ئەرک‌و مافەکانمان وردتر بینەوەو بەشداری چارەسەری کێشەو ململانێکان بین. تەنها بەم ڕێگە تەندروستەش، دەتوانین ڕێ لە پیلانگێڕانی دەوروبەرمان بگرین‌و بیانوش نەدرێتە دەست، هەتا توێژێکی هەڵچوو، یاسا پێشێل بکەن‌و بکەونە گێژاوی ئاژاوەگێڕی. کە بێگومان، حکومەتی کوردستان‌و وەزارەتی ناوخۆ، بە پشتیوانی تەواوی هێزی پێشمەرگە، ئەرکیانە داوودەزگاو بارەگاکان بپارێزن‌و یاسا پێشێل نەکرێ‌. بەدڵنیاییەوە، ئەو لایەنەنانەی وەکو ئاگری بن کا، هاندەری لاوان‌و هەرزەکارانی بێئەزمونن، بۆ هەڵکوتانە سەر بارەگای لایەنەکان‌و داگرتنی ئاڵاکان، بەشدارن لەم کارە گێڕەشێوێنییە، ئۆباڵێکی گەورە دەگرنەئەستۆ، لەبەرامبەر گەل‌و یاساو مێژوودا، دوچاری لێپێچینەوەی ویژدانی‌و یاسایش دەبن. هەر ئەم سیاسەتە نەخوازراوەشە، بۆتە مایەی چەندین قوربانی‌و برینداربونی دەیان هاوڵاتی.. قوربانیەکان تیکڕا بە شەهیدی خۆمان دەزانین‌و ئومێدی چاکبونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هیچ لایەک، بەم ڕەفتارە ناشایستانە، ئاشکراو نهێنی، ناتوانێ‌ لافی دیموکراسی‌و کوردایەتی، بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لێبدات. هەتا هەڵچونی تاقمێک بقۆزرێتەوە بۆ توندوتیژی. یەکێتی، پێشەنگی کوردایەتی‌و داهێنەری دیموکراسییە، لە باشوری کوردستاندا. قەڵای کوردایەتیشە بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان. بۆئەوەی ڕوداوی خراپتریش ڕونەدات، داوا لە هەموو لایەک دەکەین، ئارام ئارام داوای مافەکان بکەن. دورکەونەوە لە توندوتیژی، ئەرکە شارستانیەکان ناکرێ‌ بکرێتە پێخۆری توڕەیی.
- سەرکەوێ‌ خەباتی مەدەنی.
- نەمریی بۆ شەهیدان.
- بژی هێزی پێشمەرگە.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
11-10-2015
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 9,385 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-10-2015 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-10-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,385 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Wefayî

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,834
Wêne 104,285
Pertk PDF 18,893
Faylî peywendîdar 94,732
Video 1,238
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Wefayî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.265 çirke!