图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,212
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,692
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان لەحکومەت مەکرەمەی پارتی نیە و ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆیەتی گۆڕان، جەخت دەکاتەوە حساب بۆ هیچ جۆرە هەڕەشەو گوڕەشەیەک ناکات
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان
库尔德文件

بزوتنەوەی گۆڕان، بەیاننامەیەک لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت کە بەشداری گۆڕان
库尔德文件

هاوڵاتیانی سەربەرزی کوردستان
پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان
حزب و لایەنە سیاسیەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی
لەم چەند ڕۆژەدا کەبارگرژییەکی مەترسیدار باڵی بەسەر هەرێمەکەماندا کێشاوە، بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ستراتیجیەتی کارکردنیدا هەر لەسەرەتای دروستبونیەوە، کەجەختکردنە لەسەر بنەماکانی کاری جەماوەری و مەدەنی و پاڵپشتیکردنی داخوازییە ڕەواکانی جەماوەر و، پشتگیری لە ناڕەزایەتییە ئاشتیخواز و شارستانییەکانیان بێ توندوتیژی کردووە.
لەم ساتەوەختەدا کە گۆڕان و لایەنەکانی تر سەرقاڵی هەوڵی بەردەوامن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە پێناو پاراستنی ئارامی و گیانی هاوڵاتیان کەپێشتریش لە هەوڵێکی چڕدا بوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان‌و بە تایبەت پارتیدا لەسەر مەترسییەکانی قۆناغەکەو چارەسەرنەکردنی کێشە کەڵەکەبوەکانی هەرێم، قەیرانی دارایی و بێموچەیی و بێکاری و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و قۆرخکاری بازاڕ و قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم، کە دەمانزانی ئەو چارەسەر نەکردنە هەرێمەکەمان بەرەو ئایندەیەکی خەتەرناک دەبات و ڕقی جەماوەر لەم بارودۆخەدا لە لێواری تەقینەوەدایە، کەچی پارتی بە پێچەوانەی گیانی بەرپرسیارێتی و ڕوحی پێکەوە ژیان و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان، لەبەیاننامەیەکی نامەسئولانەدا دور لەهەر جۆرە عورفێکی سیاسی دەستی داوەتە کۆمەڵێک تەشهیر و بوختان و چەواشەکاری.
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان:
بزوتنەوەی گۆڕان، کە لە زنجیرەیەک هەڵبژاردندا، متمانەو دەنگی ڕاستەقینەی سەدان هەزار هاوڵاتی کوردستان بەدەستهێنا و لە ئاست داخوازییەکانیاندایە، لە پاش چوار ساڵ کاری ئۆپۆزسیۆنیی سەرکەوتوو سەربەرزانە لە پەرلەمانی کوردستانداو پاش ئەوەی وەک هێزی دووەمی هەرێم دەنگی شایستەی خۆی بەدەستهێنا، سەرباری هەموو جۆرە دەستکورتی و ڕێگری و دژایەتییەک، بڕیاریدا بەشداری لە کابینەی هەشتەمی هەرێمدا بکات لە پێناو چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی داخوازی هاوڵاتیانی کوردستان و بەشداریکردن لە بنیاتنانەوەی دامودەزگاکانی هەرێمدا. لەو پێناوەدا بەڵێنی کاری جدی و ڕاستەقینەی دا، دوور لە بوغزی سیاسی و تۆڵەکردنەوە، بە گیانی بەرپرسیارێتی و کاری هاوبەش و تەباییەوە، بە ئومێدی چوار ساڵی پڕ لە ئارامی لە پێناو چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی و جێگیرکردنی دامودەزگا شەرعیەکاندا.
گۆڕان بە گوڕوتینەوە، ڕاستگۆیانە قۆڵی لێهەڵماڵی و ئامادەبوو چەند وەزارەتێک وەربگرێت و لەو ڕێگایەوە هەوڵەکانی خۆی لە پێناو چاکسازیدا چڕ بکاتەوە.
بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی هەشتدا مەکرەمەو پاداشتی هیچ لایەنێک نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئیستحقاقی هەڵبژاردن کە گۆڕانی وەک هێزێکی کاریگەری خاوەن جەماوەر دەرخست کە بە هیچ شێوەیەک بواری پەراوێزخستنی نیە. بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمدا بەشێکە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی کە بە خەڵکی کوردستان و دەنگدەرەکانی داوە.
بەهەمان شێوەش مانەوەی گۆڕان لە حکومەتدا تەنها پەیوەستە بە ڕادەی مانەوەی متمانە لە نێو هێزە بەشداربووەکانی کابینەکەو ئاستی جێبەجێکردنی داخوازییەکانی جەماوەرەوە. بە پێچەوانەوە هیچ هێزو لایەنێک بۆی نییە بڕیار لەسەر مەوقعی سیاسی گۆڕان بدات.
خەڵکی کوردستان، گەنجانی خێرلەخۆ نەدیوی نیشتمانەکەمان:
پارتی لەم بەیاننامەیەیدا، کە بەنەفەسی ساڵانی شەری نەگریسی ناوخۆدا نوسیوێتی، کەتوانای ڕوبەڕووبونەوەو چارەسەرکردنی قەیرانەکان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەماوەو لە ئاست ئەو کێشە ناوخۆیی و دەرەکیانەی ڕوبەروی هەرێمدا بونەتەوە دۆشداماوەو بێ ئاسۆیەو هیچ هەنگاوێکی ڕاستەقینەی پێنانرێت، کە لە بناغەشدا خۆی هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەو کێشانە بووە، بە زمانێک قسە دەکات وەک ئەوەی ئەو خاوەنی ئەم نیشتمانە بێت و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر میوانی سەر سفرەی ئەو بن.
هەر بۆیە لەم ڕاگەیاندنە نەفەس کورتەدا دوور لە هەنگاونان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان و گەمارۆدانی بارگرژییەکان، کە بە ڕۆکی هەموو لایەنەکانی گرتووە، دوور لە قسەکردن لەسەر ئەسڵی کێشەکان و داخوازیە ڕەواکانی خەڵک، لە بری بەڵێندان بۆ گەڕاندنەوەی پارەوسامانی بەهەدەردراو و نەوتی تاڵانبراوی کوردستان و پێدانی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان‌و دوور لە پێدانی وەڵامێکی دروست بۆ سەرجەم نیگەرانیەکانی هاوڵاتیان، حەق بە خۆی ئەدات وەک تەنها هێزی بەرپرس قسە بکات، باس لە بەرگری کردن لە کوردستان دژ بە داعش بکات لە کاتێکدا هەموو خەڵکی کوردستان دەزانن لە شەو ورۆژێکدا چەندین شاری ئەم کوردستانەی بۆ داعش بە جێهێشت و گەر هێزی هاوپەیمانان و هێزە کوردستانییەکان و دۆستانی گەلەکەمان فریای دۆخەکە نەکەوتبان هەولێری پایتەختیش لە ژێر مەترسیدا بوو.
پارتی لەم ڕاگەیاندنەدا لە بری مژدەی دەوڵەتی کوردی کە ساڵانێکە بازرگانی بەو دروشمەوە دەکات، پەیامی دوو ئیدارەیی و دوو هەرێمی بە گوێی گەلەکەمان دەدات و بە تەواوەتی کار بۆ لەتکردنی هەرێمەکەمان و لایەنە سیاسیەکان و قۆرخکردنی دەسەڵات دەکات، کە ئەوە پێچەوانەی یاسا بنەڕەتییەکان و ئیرادەو ویستی جەماوەری کوردستان و خەونی شەهیدە نەمرەکانمانەو لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ئەزمونەکەمان لەکەدار دەکات.
ئێمە سەرباری ئەوەی نامانەوێت وەڵامی وشە ئاست نزم و دەستەواژە نابەرپرسەکانیپارتی بدەینەوە، کە لە ئاستێکی سیاسی نزم و دور لە گیانی پێکەوە کارکردن و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمانەکەماندا نوسراوەو نیشانەی هەناسە سواری و دورکەوتنەوەی یەکجارەکی ئەو حزبەیە لە داواکانی خەڵک و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنەکاندا لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ئیرادەی یەکتر، بەڵکو بە عەقڵیەتی حزبی قائد و پاوانخوازی، کە هیچ سەنگێک بۆ لایەنەکانی تر دانانێت کار دەکات، بۆیە لێرەدا ڕایدەگەیەنین:
یەکەم: شەڕی ئێستای پارتی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێم و دەستگرتنە بە کورسی دەسەڵاتەوە لە لایەن سەرۆکی پارتییەوە دوور لە یاساو پرنسیپی دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات، نەک لەسەر قوت و ژیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
ئەو کودەتایەی پارتی بەرانبەر گۆڕان هەوڵدانە بۆ لەباربردنی پرۆسەی سیاسی و چاکسازی ڕیشەیی و ئیفلیجکردنی پەرلەمان و حکومەت کە گۆڕان تێیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا کاری بۆ دەکات.
دووەم: بزوتنەوەی گۆڕان پێداگری لەسەر داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و توێژەکانی تری کۆمەڵگا دەکات و داوا دەکات هەموو هەوڵ و تەقەلای حکومەت و لایەنەکان لەم قۆناغەدا چارەسەرکردنی دەستبەجێی ئەو قەیرانە سەختانە بێت کەبەرۆکی به هاوڵاتییان گرتوە. بزوتنەوەی گۆڕان وەک هەمیشە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ کارکردن لەم پێناوەدا.
سێیەم: پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کە بەشێوەیەکی نەخوازراو وەک بەشێک لە عەقڵییەتی پاوانخوازی هێنراوەتە نێو پرسەکانی تری کۆمەڵگاوە، دەبێت لە چوارچێوەی یاسا بەرقەرارەکانی هەرێم و هەوڵە سیاسیەکان لەماوەیەکی کورتدا دوور لە کۆبونەوەی نەزۆکی بێئاکام چارەسەر بکرێت.
چوارەم: گۆڕان بە هەموو شێوەیەک تەحریم و تەجریمی هەر جۆرە کارێکی توندوتیژی دەکات بۆ سەر هاوڵاتیان و تەقەلێکردن و شەهیدکردنیان، لە هەمان کاتیشدا دژی هەر جۆرە هێرش‌و پەلامارێکە بۆ سەر میدیاکاران و بارەگا حزبی و حکومییەکان.
پێنجەم: داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەکان و دەزگا حکومیەکان دەکەین لەم قۆناغە سەختەدا بەئەرکی خۆیان هەستن و هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنەوەو ئارامی بخەنە کار نەک قوڵکردنەوەی کێشەکان و زیادکردنی بارگرژی، کە لەبەرژەوەندی گەلەکەماندا نییە.
پشتیوانی لە هەوڵی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەکەین کە بەئەرکی خۆیان هەستاون و داواکارین گیانی هاوڵاتیان و موڵک و ماڵی گشتی و بارەگا حکومی و حزبییەکان بپارێزن.
شەشەم: گۆڕان حساب بۆ هیچ جۆرە هەڕەشەو گوڕەشەیەک ناکات. ئەو زمان و شێوازی قسەکردنەی مەکتەبی سیاسییەکەیان و بەشی زۆری بەرپرسانی پارتی و میدیاکانیان، لە ئاستێکی نزمی دیالۆگی سیاسیدایە کە شایانی لەسەروەستان نییە.
دەبێت پارتی بگەڕێتەوە بۆ سەر هۆشی خۆی و بە مەنتقی ململانێی سیاسی و دور لە تەخوین و غرور و لە چوارچێوەی کاری سیاسی لەکۆمەڵگایەکی دیموکراتی مەدەنیدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و لە زمانی نابەرپرسانەو لە خۆباییانە دور بکەوێتەوەو پێکەوە ژیان و زمانی دەوڵەتداری بەکاربهێنێت.
حەوتەم: دڵنیاین کە ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییانە خۆپیشاندانێکی عەفەوییەو بەشێک نییە لە پلانێکی پێشوەختی داڕێژراو بەڵکو ڕەنگدانەوەی باری ناهەمواری گوزەرانی خەڵک‌و دۆخی گەنجانە لە بێکاری‌و بێ موچەیی‌و ناچارکردنیان بۆ کۆچکردن. هەروەها پێمان وایە ئەم ڕوداوە نەخوازراوانەش کە تێکەڵ بەو ناڕەزایەتیانە بون، ویست و داخوازی خۆپیشاندەران نیەو دوورکەوتنەوەیە لە شێوازە شارستانی و مەدەنیەکانی دەربرینی ناڕەزایەتیەکانیان.
ئەگەر دەستێکی شاراوەش هەبێت بۆ بەلاڕێدابردنی شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان، ئەوە پارتییە کە ڕێگرەو نایەوێت خەڵک ئازادانە گوزارشت لە ناڕەزایەتی و داواکارییە ڕەواکانی خۆیان لە سنوری قەلەمڕەوی ئەودا بکەن. بواری بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕادەربڕینیش لەو دەڤەرە لە هیچ کەسێک شاراوە نییە. لەو شوێنانەش کە دەبو پارتی هاوشێوەی گۆڕان بارەگاکانی چۆڵبکات بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، ئەوان بە گولە وەڵامی بەردی خۆپیشاندەرانیان دایەوەو هەمو خەڵکی کورستانیش دەزانن کێیە داهێنەری نەریتی بارەگا سوتاندن‌و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران.
بۆیە داواکارین لە چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان بە گیانی بەرپرسیارێتی و دورکەوتنەوە لەو داوەی بۆ داخوازیەکانیان نراوەتەوە کاربکەن و ئاڕاستەی ناڕەزایەتیەکان لە چوارچێوەی داخوازییەکانیان بێت و هاوکاری دەزگا حکومییەکان بن لە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و بارەگا حزبییەکان و ژیانی ڕۆژنامەنوسان.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی داخوازییە ڕەواکانی جەماوەر
بزوتنەوەی گۆڕان
11-10-2015
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,159
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 11-10-2015 (9 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 11-10-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览9,159
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,212
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,692
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!