图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,210
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بە عەقڵیەتێکی پیلانگێڕی چارەسەری قەیران ناکرێ
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بە عەقڵیەتێکی پیلانگێڕی چارەسەری قەیران ناکرێ
库尔德文件

بە عەقڵیەتێکی پیلانگێڕی چارەسەری قەیران ناکرێ
库尔德文件

تەلەڤزیۆنی (کەی ئێن ئێن) کە عەقڵیەتی پیلانگێڕی، بەردی بناغەی کارکردن و بەرنامەڕێژیی گوتاری سیاسی و مێدیاییەتی، لە دواداهێنانیدا نهێنی دواکەوتنی مووچەی ئاشکرا کردووه و هەر زووبەزوویش پەرلەمانتارێکی یەکێتی لێی وەرگرتنەوە و کەوتە بازاڕ گەرمکردن بۆ کەی ئێن ئێن.
بیرتیژەکانیان سیناریۆیەکیان داڕشتووە و بڵاویان کردووەتەوە، کە گوایە مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لیژنەیەکی نهێنی پێکهێناوە و بە ڕاوێژ لەگەڵ ژمارەیەک ڕاوێژکاری بیانی پیلانی دواخستنی مووچەیان داڕشتووە، بۆئەوەی دۆخێکی قەیراناوی دروست بکەن و حزبەکانی دیکە و خەڵک ئاوات بە پێش قەیرانەکان بخوازن و، پارتی چی بوێ، بۆی بکەن.
عەقڵیەتی لەمجۆرە کە سیناریۆی ئاوا دادەڕێژێ، جگە لەوەی کە پێی بگوترێ گێرەشێوێن و تێکدەری ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و سیاسی، هیچی دی هەڵناگرێ. ئەم جۆرە عەقڵیەتە‌ بەرهەمی ئەو قوتابخانەیەن کە نەیانتوانی یەک ساڵ لە ئارامیدا سیاسەت بکەن و، بەشدارێکی ئەرێنیی ژیانی پەرلەمانی و حوکمڕانی بن.
باشتر وابوو تەلەڤزیۆنەکەی گۆڕان، نهێنی ئەوانەی بڵاو کردایەتەوە کە هاوکاری نووری مالیکی و ئەندازیاری بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بوون. دەبوایە ئەندام پەرلەمانەکەی فراکسیۆنی سەوزیش، لە نزیک خۆیەوە لەوانەی بپێچایەتەوە نەک یەخەی پارتی بگرێ.
سەرچاوەی قەیرانی هەرێمی کوردستان سیاسەتە شۆفێنییەکانی مالیکییە و‌، تا هەنووکە بەردەوامە و ڕاوێژکارەکانیشی بیانی نەبوون، بەڵکو سیاسەتوانانی خۆماڵی بوون، کە حیقد و دڵڕەشییان بەرامبەر پارتی و سەرۆک بارزانی تا ئەو ڕادەیە قووڵ بۆتەوە، ئامادەن سزای گەلی کوردستانیش بدەن، لەبەر ئەوەی دەنگیان بە پارتی و بارزانی داوە. تەنانەت ئامادهن‌ ببنە سەرقافڵەی تێکدانی هەر ئەگەرێک کە بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان بێتە ئاراوە.
شەڕی داعش و خەرجییە زۆر و زەوەندەکانی، گرتنەخۆ و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بۆ هەزاران هەزار ئاوارە و پەنابەر، ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، کە چەندین دەوڵەتی تا ڕۆخی ڕووخان و ئیفلاس برد و، تەنانەت ئەمریکا و زلهێزەکانیشی هیلاک کرد، هۆکارگەلی ئەو قەیرانانەن کە دووچاری هەرێمی کوردستان بوون، نەک پیلانێکی نهێنی پارتی وەکوو ئەوەی ڕاگەیاندنەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و هاوسەنگەرەکانیان، بۆ چەواشەکردن و دنەدانی خەڵکی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە.
مووچەی هەموو فەرمانبەران دواکەتووە بە پارتییەکانیشەوە، بۆیە بە عەقڵی کێدا دەچێ پارتی زیان بە ئەندامانی خۆی پێش خەڵکی تر بگەیەنێ. زوربەی خەڵکی کوردستانیش دەنگدەری پارتی و سەرۆک بارزانین، بۆیە تەنیا عەقڵی نەخۆش بیر لە سیناریۆی وەها دەکاتەوە کە پارتی سزای دەنگدەران و لایەنگیرانی خۆی بدات. ئەمە پەرلەمانتارەکەی یەکێتی زانیاری زیاتری لەبارەوە هەیە کە بەهۆی بیروڕای سیاسییەوە، لە سلێمانی چەندین کەس مووچە و نانبڕاو کران و، گۆڕانخوازەکانیش دەبێ لەبیریان نەچێتەوەو و بشزانن سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی زۆریان کرد تا نان بگەڕێنرێتەوە بۆ نانبڕاوە گۆڕانخوازەکان. نانبڕین ئەخلاقی پارتی نییە و کەسیش بڕوا بە درۆی ئاوا شاخدار ناکات، بە تایبەتی خەڵکی سلێمانی کە خۆیان دەزانن کێ نانیان دەبڕی و کێشین ڕاوێژکارەکانی ئەوسای مالیکی و ئێستای دەسەڵاتدارانی بەغدا، بۆ درێژەدان بە سزادانی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان.
بەڕێزان وەزیری دارایی و جێگری سەرە‌کوەزیران ئەندامی دەستڕۆیشتووی ئەنجوومەنی نەوت و گازن و، بە واژۆی ئەوان پارەی فرۆشی نەوتی هەرێم دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان، بۆیە لەبری ئەوەی سیناریۆی گومڕا و هەڵخەڵەتێنەر و دوژمنکارانە داڕێژن، پرسیارێک لەو بەڕێزانە بکەن.
قەیرانەکان و هۆکارەکانی بەردەوامن و خەڵکی کوردستانیش هەقی خۆیانە ئاگاداری وردەکارییەکان بن، بەڵام وەکوو هەموو کەیسەکانی دیکە کە دەکرێتە بابەت بۆ قۆڵبادان و شکاندنی ئیرادەی لایەنێکی دیکە و، تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ئیتر چاوەڕوان مەبن پارتی لێتان بێدەنگ بێت.
زۆر ڕوونە کە شکستی سیاسەتتان لە کەیسێکدا بە دروستکردنی قەیران لە کەیسێکی تردا قەرەبوو دەکەنەوە. ئێوە لە ئارامیدا سیاسەتتان پێ ناکرێ و تەنیا کەشوهەوای قەیراناوی ژینگەی کاری سیاسی و ڕاگەیاندنتانە. پێویستە حەوسەڵەی کارکردنتان زیاتر و نەفەستان لە ململانێدا درێژتر بێ و کاری ئەرێنی بکەن بۆ چارەسەر، چونکە دانیشتن و کۆبوونەوەکان لەپێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان، لەسەر بناغەی سازانی نیشتمانی و سیاسی بەردەوامە. هەروەها حکوومەتی بنکەفراوانی هەرێم خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی گشتگیری چاکسازییە و، وەزارەتی دارایی کە بەشی بزووتنەوەی گۆڕانە، وەکو هەموو وەزارەتەکان بەرنامە و دیدگای خۆی بۆ چاکسازیی پێشکەش کردووە و، چەندین شارەزا و ڕاوێژکاری بیانی بۆ ئەم مەبەستە هاوکارییان دەکەن‌. لەلایەکی تریشەوە بەبیرتان دەهێنینەوە کە لەسەر پێشنیاز و داوای ئێوە لە کۆبوونەوەی ڕاگەیاندنی هەر پێنج لایەن، بڕیارمان دا هەڵمەتی ڕاگەیاندن ڕاگرین و، ببینە بەشێک لە چارەسەر نەک قەیرانخوڵقێنەر‌، کەچی هەر لەیەکەم ڕۆژی دوای ئەو بڕیارە، پێشێلکارییتان دەست پێکرد و ئێمەیش وەکوو ئەخلاقی بەرزی پارتییانەمان پابەند بووین بە بڕیارەکەوە و، تا هەنووکەیش پابەندین و کۆی پێشێلکارییەکانیش دەخەینە بەردەم کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە.
ئێمەی پارتی، جگە لەوەی هۆکارە کۆن و نوێیەکانی ئەو قەیرانانە‌ دەزانین، هەروەها چاومان لەسەر قارەمانێتیی پێشمەرگە و دڵمان لای خانەوادەی زیاتر لە هەزار شەهید و، دوعامان بۆ چاکبوونەوەی بریندارانە و، بەشێکین لە مەینەتییەکانی خەڵکی کوردستان و پشتگیریی هەموو داوا ڕەواکانیان دەکەین و هانی حکوومەتی هەرێم دەدەین بۆ کارکردنی جیددی لەپێناوی چارەسەردا و، هاوکار و پشتیوانی دەبین لەو پێناوەدا. هەروەها ئێمە بە وردی چاودێریی گۆڕانکارییە گەورە و گرینگەکانی جیهان و ناوچەکە دەکەین، کە دڵنیاین پشکی کوردیان تێدایە بەو مەرجەی‌ هەموولایەکمان بتوانین یەکگرتووانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین. بە پێچەوانەوە نابێ‌ سەرقاڵی تێکدانی ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و زیادکردنی قەیران بن بۆ سەرباری قەیرانەکانی دیکە.
ئایندە خۆی ئەم ڕۆژگارانە و کارەکتەرەکانی پۆلین دەکات و، ئەوانەی ڕاستگۆ و دڵسۆزی گەلەکەمانن و توانا و وزەی مانەوەیان تێدایە، دەرفەتەکانی سەرکەوتن و هەڵکشانی زیاتریان پێ دەبەخشێ. ئێمە دڵنیاین کە بەشی پارتیی دیموکرایەتی کوردستان لەو سەرکەوتنەدا دەبێ.
دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتیی دیموکراتی کوردستان
05-10-2015
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,931
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 05-10-2015 (9 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 92%
92%
添加( هاوڕێ باخەوان 05-10-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览4,931
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,210
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!