- کارمەندان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە بەرانبەر دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد و ڕاشیدەگەیەنن تا مووچەکانیان وەرنەگرن دەوام ناکەن.
- فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ مانیانگرت.
- بەهۆی هەڵکردنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ لە هەردوو پارێزگای کرماشان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاربەدەستانی ئەو دوو پارێزگایە باری نائاساییان ڕاگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیە کەشناسیەکانی هەرێمیش ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە ڕوو لە باشوری کوردستانیش دەکات.
- لە قەزای خورماتوو یەکەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکرا، بە مەبەستی چارەسەرکردنیشی، نەخۆشەکە ڕەوانەی شاری بەغدا کرا.
- فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا و توپخانەکانی سوپای ئەو وڵاتە، چەند ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 7,558