پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,128
وێنە 105,487
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,136
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شائابادی ڕۆژئاوا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شائابادی ڕۆژئاوا

شائابادی ڕۆژئاوا
لە ڕوی ژمارەی دانیشتوانەوە دووهەم شارستانی پارێزگای #کرماشان#ە. ژمارەی دانیشتوانی ساڵی 2006 ز(152500)و ئێستە دەبێ نزیک بە 180 هەزار کەس بێت. خەڵکی ئەم ناوچەیە بە کوردی کرماشانی دەپەیڤن و بە زۆری سەر بە هۆزی کەڵهوڕن، بێجگە لە هۆزی کەڵهوڕ، هۆزەکانی قەڵخانی و گۆرانیش کە لە باری ئایینیەوە سەر بە ئایینی یارین لە ئەم ناوچەیە دەژین. هەر وەها خەڵکانی سەر بە هۆزەکانی سنجاوی و زەنگنەش لە شاری شائاباد دەژین. هۆزی کەڵهوڕ و هۆزی زەنگەنە دوو هۆزی یەکجار گەورەی پارێزگای کرماشانن کە سەر بە ئایینی ئیسلام و مەزهەبی شیعەن. ئەو عەشرەت و تایفانەی کە سەر بە هۆزی کەڵهوڕن و لە ئەم شارستانە ئەژین بریتین لە تایفەی(مەسیوری کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی خان مەسویری (مەنسور) کەڵهوڕ. هەر وەها مۆمەیی، قۆچمەیی، چاڵاوبکەر، باسکەڵەیی، زەینەڵخانی و....هتد.) ئەمانە لە ئەو تایفانەی دیکەی هۆزی کەڵهوڕی هەیوان ڕۆژئاوان کە بە زۆری لە بەشی حەوت ماڵەی بانسیرین. زۆرینەی هۆزی سنجاویش سەر بە ئایینی یاریی -یارسانن.
شائاوا کەوتوەتە باشووری کرماشان و هاو سنوورە لە گەڵ پارێزگای ئیلام کە ئەویش پارێزگایەکی کوردنشینە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان. خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ڕێگای کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، ڕەز و باخداری، بەرهەمهێنانی هەنگوین، کار و کەسابات بژێوی ژیان بە دەست دێنن. شائاوا کەوتوەتە سەر ڕێگای نێودەولەتی تاران- بەغدا. ئەم ڕێگایە لە شاری ئەسەدئاوای تەقریبەن کوردنشینی پارێزگای هەمەدانەوە دێتە شاری کرماشان، پاشەن شائاوا- کرند- سەرپێڵی زەهاو- قەسری شیرین و دواتر سنوری دەستکردی خوسرەوی- مەنزەریە دەبڕیت بەرەو بەغداد. هەر هەمان ڕێگا لە شائاواوە دەچێتە ئیلام و لە ئەوێنەوە دیسان دەچێتە وەڵاتی عێراق.
- گرنگی ئەم ڕێگایە بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە ئەوەیە کە ساڵانە دەیان هەزار کەس لە خەڵکانی زیارەتکەری ئیران، پاکستان و ئەفقانستان لە ئەم ڕێگایەوە دەڕۆن بۆ عێراق بۆ تەوافی گلکۆی ئیمام حوسەین و ئیمام عەلی لە کەربەلا و نەجەف. ئەمە دەتوانێ سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ ئابووری ناوچەکە.
- شائاباد لە باری مێژووییەوە:
بە پێی سەرچاوە کۆنەکانی وەک ئەستەخری، لە مسالک الممالک و حەمدواللە مستوفی، نێوی کۆنی ئیسلام ئاوا تا کۆتایی دەسڵاتی ساسانییەکان مەنەلی (مەندەلی) بووە. دواتر کە وڵاتی ئێران کەوتووتە ژێر داگیرکاری ئیسلامەوە (سەدەی حەوتەم)، ئەم نێوە گۆڕدراوە بۆ هاروون ئاوا. ئەم نێوە بۆ دەسڵاتداری هاروون الڕەشید عەباسی (148- 193 کۆچی مانگی) دەگەڕێتەوە. هاروون ئاوا لە ساڵی 1309 هەتاوی لە لایەن حکوومەتی ڕەزا شاوە گۆڕدراوە بۆ شاباد (شاه آباد). لە ئەو کاتەدا ژمارەی دانیشتوانی ئیسلام ئاوا 480 کەس بووە. بۆچوونێکی تر هەیە کە دەڵی لە ئەساسدا هاروون ئاوا ناوێکی هەڵە بووە و پێوەندی بە ئەم شارەوە نییە. هەر لە ئەم بارەوە ئەو بۆجوونە پێێ وایە کە ئەم شارە لە دێر زەمانەوە نێوی ئاروین ئاوا بووە. بە پێێ نووسینەکانی بە ڕێز عیمادەدین دەوڵەتشاهی کە خاوەنی ئەو بۆچوونەیە، باسی سەردارێک ئەکات کە لە زەمانی زۆر کۆنەوە لە ئەم ناوچە زیندانی بووە. ئەم سەردارە کە نێوی سوولوسوونۆ و شۆرەتی (لەقەبی) ئاروین ئاوا بووە دوای ڕزگار بوونی لە زیندان ئەم ناوچەیە ئاوەدان دەکاتەوە و دواتر خەڵکی ناوچەکە بۆ ڕێز لێنان لە زەحمەت و فیداکاری ئەو کەسە، نێوی ئاروین ئاوا لە سەر شارەکە دادەنێن. گوایە تا ئیستەش ئەم نێوە لە نێو خەڵکانی بە ساڵاچوودا هەر لە بیر ماوە و باسی دەکەن.
لە ناوەندی شاری شائاباد دا تەپۆڵکەیەک هەیە بە ناوی چغا گاوانە کە کۆنترین بەشی ئەم شارەیە. ساڵی 1349 هەتاوی بەڕێز مەحموود کوردوانی لە سەر مێژووی ئەم شارە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کردووە و بە ئەو ئاکامە گەیشتووە کە ئەم شارە لە ڕابردووی زۆر کۆندا، ناوچەیەکی زۆر گرنگ و هەڵکەوتوو بووە لە سەر ڕێگای خۆراسانی گەورە. ئەو ڕێگایە لە زەمانی زۆر کۆنەوە تا بە ئیمڕۆش ئالقەی پێوەندی (مسیر ارتباطی) دەشتەکانی مۆسوبۆتانیا (بین النهرین) و خوزستان بووە لە گەڵ زەنجیرە کێوەکانی زاگرۆس و فەلاتی ئێران. هەر وەها ڕێگای پێوەندی و هاتووچۆی ناوچەکانی ئاناتۆلی و ئازەربایجان بۆ لوڕستان و ناوچەکانی فارس نشین هەر لە شائابادەوە تێپەڕ بووە. هەر ئەمانە بوونەتە هۆکارێک کە ئەم شارە لە ڕابردودا لە بوارەکانی فەرهەنگی و کولتووری و زۆر بواری دیکە پێشکەوتنی باشی بە خۆوە ببنی بێت. لێکۆڵنیەوە مێژووییەکان زۆر ئاسەواری گرنگی پێوەندیدار بە ژیانی مرۆڤەوە هەر لە دوور زەمانەوە لە ئەم شارەدا ئاشکرا و کەشف کردووە. لە ئەوانە دۆزینەوەی بەرد و ئاسەوارگەلێکی دیکەی وەک گۆزە نەخشدارەکان کە پیشان ئەدەن کە پتر لە دەهەزار ساڵ پێش لە ئەم شارەدا ژیان هەبووە. دانیشتوانی ئیسلام ئاباد هاوکات لە گەڵ باقی دانیشتوانی زاگرۆس هەر لە سەردەمی ژیانی یەک جێ نشینیدا، لە بە خێو کردنی مەڕ و ماڵات و کشتوکاڵ بەشدارییان کردووە. لە زەمانی مەفرەق و ئاسندا، واتە نزیک لە 5000 تا 2500 ساڵ پێش لە زایین، ئیسلام ئاباد یەکێک لە ناوچە گرنگە سیاسییەکانی زاگرۆس بووە. ئەمە بە ڕاشکاوی لە سەرچاوە نووسراوەکانی بەین ئەلنەهرین باسی لێ کراوە.
بە لە بەرجاو گرتنی کەشف و دۆزینەوەی چەند لەوحەیەکی نووسراو بە خەتی بابڵی کۆن لە لێکۆڵینەوەکانی بەڕێز کوردوانی و باز خوێندنەوەی (تەئکید کردنەوەی) دوکتور کامیار عەبدی مامۆستای زانکۆ لە شیکاگۆی ئامریکا، لە نێوان ساڵەکانی 1379 تا 1382 هەتاوی، دەرئەکەوێت کە ئەم شارە 3500 ساڵ پێش لە زایین، ناوەندێکی زۆر گرنگی بازەرگانی بووە. لە سەر ئەو لەوحانە باس لە مووچە و ئەرکی کۆیلەکان و کاڵا بازەرگانییەکان وەک گەنم، جۆ و ڕۆن و... کراوە. ئەو ڕەسید و بەڵگانە ناوی شارێک دەبەن بە نێوی پالووم کە پێ دەچێت هەر هەمان ئیسڵام ئاوای ئیمڕٶ بێت.
کەریم خانی زەند کە وەک کوردێک (لە بەشی لەکەکانی پارێزگای هەمەدان و لە دایکبووی گوندێکی سەر بە شارستانی مەلایەر و لە هۆزی زەند) لە مێژووی ئێراندا توانی لە نێوی سەدەی هەژدەدا دەسلاتی زەند دابمەزرێنی و شاری شیراز بکاتە پێتەختی خۆی، بۆ سەردانێک دێتە شائاباد و لە لایەن عەلی خانی هەیوانی (هەیوان یان ئەیوان نێوی شارێکە لە پارێزگای ئیلام و هاوسنوورە لە گەڵ شائاوا و خەڵکەکەی بە گشتی سەر بە هۆزی کەڵهوڕن)، کە ئەو کات سەرۆکی هۆزی کەڵهور بووە، پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکرێت. هەر لە ئەم سەفەرەدا کەریم خان بۆ گرنگی دان بە ناوچەکە و خەڵکەکەی کە بە زۆری سەر بە هۆزه کەڵهوڕ بوون لە کچی عەلی خان بە ناوی قەدەم خێر کە دواتر نازناوی شاپەسەنی لێ ئەنرێت خوازمێنی ئەکات و بەم جۆرە دەبێتە زاوای عەلی خان و هۆزی کەڵهوڕ و شائابادییەکان. هێشتا کانییەک لە ناوچەکە هەیە بە ناوی کانی شاپەسەن. لە وانەیە ئەو شاژنە هەم زەماوەندەکەی و هەم زۆربەی ژیانی لە نزیک ئەو کانییە بە سەر بردبێت، هەر بۆیە بە زاراوەی شیرینی کەڵهوڕی، ئیستەش پێێ دەڵێن کێنی شاپەسەن.
- شار و گوندەکانی سەر بە شائاوا:
ئەم شارستانە بە سەر چەند بەخش و دێهستاندا دابەش بووە کە بریتین لە: 1- بەخشی ناوەندی (مرکزی) کە ناوەندەکەی شاری شابادە لە گەڵ ئەم دیهستانانەدا:
1- حەسەن ئاوا کە لە 22گوند، لای باشوور (حومەء جنوبی) لە 45 گوند، لای باکوور (حومەء شمالی) لە 20 گوند و دێهستانی شیان لە 15 گوند پێکهاتوون.
2- بەخشی حەمیل: ناوەندی شارۆچکەی حەمیلە کە لە دیهستانەکانی مەنسووری، هەرسم و حەمیل پێکهاتووە. دێهستانی مەسیوری (مەنسووری) لە 25 ئاوایی، دێهستانی هەرسم لە 20 ئاوایی و دێهستانی حەمیل لە 10 گوند پێکهاتوون.
- ئاسەوارە مێژوویی و ئایینیەکانی ناوچەکە:
ئەم شوێنانە لە شارستانی شائاوا جێگەی سرنجی خەڵکی ناوچەکە و گەشتیارانێکە کە ڕوو لە ئەو دەڤەرە ئەکەن، وەک تەپۆڵکەی چقاگاوانە لە ناوەڕاستی شاری شائاوادا، ئاتەشگەی شیان، سەراو شیان، ئاتەشگەی میل میلگە، بینای ساسانی فیروزئاوا، سەراوی شەرەف ئاوا، سەراو هەرسم، شار قیل مەسیوری، ئیمامزادە حەسەن، ئیمامزادە عەلی ئەکبەر، ئیمامزادە قازی.
- کشتو کاڵ و کار پیشەی خەڵکی ناوچەکە:
هەر وەک لە سەرەوە باس کرا ئەم دەڤەرە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری زۆر ناوچەیەکی گرنگە و خەڵکەکەی بە زۆری لە ئەو بوارانەدا چالاکن. هەر وەها کاری مەوج ڕستن، فەرش ڕستن، چیخ ڕستن، موزاییک کاری، کڵاش دروست کردن و چەندها شتی دیکە لە ئەو کار و پیشانەیە کە لە ئەو ناوچەیە دێنە بەرهەمهێنان. کارخانەی قەندی شائاوا لە ڕابردوودا یەکێک لە بە ناوبانگترین کارخانەکانی قەند بووە لە هەموو ئێراندا. هەر وەک باقی شوێنەکانی دیکەی پارێزگای کرماشان، خەڵکی ئەم ناوچەیەش بێجگە لە ئەو بوارانە کە لە سەرەوە باس کران، بە کەسابات و کار لە ئیدارەکاندا مەشغوڵن. دیارە ڕادەی هەژاری و بێکاری لە ئەم شارستانەش هەر وەک هەموو ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی ئێران، بە داخەوە شتێکی سروشتییە.
ئاسەواری شەڕی ئێران – عێراق لە سەر ناوچەکە:
بە هۆی نزیکی ناوچەکە لە بەرەی شەڕی ئێران – عێراقەوە و گرنگی پشتی بەرە بوونی ئەو ناوچەیە، چەندها جار ئەم دەڤەرە و بە تایبەت شاری شائاوا دەکەوێتە بەر مووشەک باران و بومبارانی فڕۆکە عێراقییەکان و خەسارەتێکی زۆری گیانی و ماڵی لە خەڵکی ناوچەکە دەکەوێت.
لە سەر و بەری کۆتایی شەڕی ئێران – عێراق ساڵی 1988 ڕێکخراوی موجاهدینی گەلی ئێران کە هێزی سەبازییان لە وڵاتی عێراق بوو، بە تۆپ و تانکێکی یەکجار زۆر و بە نزیک بە 10 هەزار کەسەوە هێرش دەکەنە سەر ئێران و تا ناوچەی حەسەن ئاوای سەر بە شارستانی شائاوا پێشڕەوی ئەکەن، بەڵام لە حەسەن ئاوا لە گەڵ هیزی کۆماری ئیسلامی دەکەونە شەڕەوە و تێکدەشکێن و خەسارەتێکی زۆر لە هەر دوو لایان دەکەوێت. لە ئاکامی ئەو هێرشەشدا خەڵکی ئەو ناوچانە تووشی خەسارەت و تەنانەت ئاوارەییش دەبن.
بێشک لە سەر ئەم ناوچەیەش زۆر لە ئەوە زیاتر شت هەیە کە باس بکرێت، بەڵام بە داخەوە من لە ئەوە زیاتر نەمتوانی لە سەر ئەم شارستانە زانیاری کۆ بکەمەوە، هیوادارم کە بە ئەو حاڵەشەوە توانی بێتم خزمەتێکی بچووکم بە ئیوەی خوێنەر کەردبێت. عەلی قەنبەری 27-09-2012 زایینی. بەشی نۆهەم لە سەر شارستانی داڵاهۆیە. چاوەروان بن!
تێبینی: لە زۆر شوێن ئیسلام ئاباد، ئیسلام ئاوا، شائاباد یان شائاوام نووسیوە. مەبەست هەر هەمان شتە، واتە هەمان شار یان شارستان.
ئەم بابەتە 6,637 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پێشمەرگەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارۆچکە
شار و شارۆچکەکان: کرماشان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-10-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 20-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,637 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.15 KB 02-10-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,128
وێنە 105,487
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,136
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پەیامی کافکا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!