دوێنی لە هەندێک سەرچاوەی ڕاگەیاندن، چەند هەواڵ و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو کراونەتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی ژمارەیەک پێشمەرگەی بەدیلگیراو لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.
سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا ڕاستیی هەواڵەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە و بەدواداچوون و لێکۆلینەوە بەردەوامە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم جۆرە کردەوە نامرۆڤانەیە پێشبینیکراوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش، و لە ڕابردووش نموونەی ئەم تاوانانە هەبووە.
خەلکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تیرۆریستانی داعش و هەموو ئەوانەی کە دەستیان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە دژ بە پێشمەرگە و دیلەکانی کوردستان، ڕزگار نابن لە سزای عادیلانەی گەلی کوردستان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
01-10-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,681 ganger