وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی جەژندا 13 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویداوە و به و هۆیەشەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 12 دیکەش بریندار بوون.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا نەقیب کاروان محمد صدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "سەرجەم ئه و ڕووداوانەی لە سنووری شاری سلێمانیدا ڕوویانداوە لە ڕۆژانی جەژندا 13 ڕووداو بووە، کە هەشت ڕووداویان لەناوشار ڕوویداوە و پێنج ڕووداوی دیکەش لە دەرەوەی شار بووە، لەکۆی گشتی ئەم ڕووداوانەدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و، 12هاوڵاتی بریندار بوون، کە نۆ برینداریان لەناوشاردا بووە و سێ بریندار لە دەرەوەی شاربووە".
وتیشی: " له و ڕوداوانەدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لە ڕەگەزی نێرە و لە ڕوداوێکدا لەسەر ڕێگای سلێمانی - دوکان نزیک گوندی کەڵەوانان بووە و ئەوی تریان بەهۆی ڕووداوی پێکدادانەوە بووە نزیک قەزای دووکان".
ئاماژەی بەوەشکرد: " بەبەراورد لە جەژنی پێشتر ڕووداوەکانی هاتوچۆو بریندارو گیان لەدەستدان کەمی کردووە".
- 28-09-2015
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,208