ئەمریکا 100 تەن چەک و تەقەمەنی ڕاستەوخۆ دەداتە یەپەگە
مانگی 9/2015
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لەهەواڵێکدا باس لەوە دەکات، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نزیکەی 100 کارتۆنی گەورە یارمەتی و پێداویستی سەربازی لە بنکەیەکی ئەمریکا لەکەنداوی عەرەبی ئامادەکردووە و لەڕێیگەی فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازییەوە لە ئاسمانی ناوچە کوردییەکان هەڵدەدرێنە خوارەوە، بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکان ناتوانن لەو ناوچانەدا بنیشنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە.
ئەمەریکا، بریاریدا زیاتر لە 100 تەن چەک راستەوخۆ بێ هیچ ناوەندگیرییەک پێشکێش بە یەپەگە بکات، سەرچاوەیەکی هەوالی باوەرپێکراو لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم هەواڵەی راگەیاند.
دەبێ بوترێت ئەوە یەکەمجارە ئەمەریکا، راستەوخۆ پاش رەزامەندی کۆنگریس و ئیدارەی ئۆباما، چەک پێشکێش بە هێزێکی دەرەوەی سوپای ئەمەریکا بکرێت.
کاتێ لە کۆتایی پارساڵ، ئەمەریکا، لە بەرخۆدانی کۆبانێ چەکی نارد بۆ شەرڤانانی یەپەگە و بە بەکاربردنی هێزی ئاسمانی چەکەکانی بۆ خستنەخوارەوە، وەک باسی لێکرا چەکەکان هی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو.
جێگای باسە،پرۆسەی ئازادکردنی جەرابلس، دەستی پێکرد، فرۆکەکانی هاوپەیمانان و تۆپخانەی یەپەگە لە دوێنیەوە بەخەستی جەرابلس بۆرمان دەکەن، ئیمڕۆ ناوەندی راهێنانی "ئەشبال" کە لە ناو جەرابلسدایە و ئەفسەری تورکان راهینان بە تیرۆریستان دەکەن، کەوتە بەر پەلاماری فرۆکەکانی هاوپەیمانان و زەرەر و زیانێکی باشی لێدان و ناوەندەکەیان خاپورکرد.
لە فەیسبووکی بەڕێز: نیاز حەمیدوە وەرگیراوە.