پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,950
Wêne 104,268
Pertk PDF 18,883
Faylî peywendîdar 94,727
Video 1,232
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا

پیرانشار لە ناو تەمی مێژوودا
له ناوچەی موکریان و به تایبەت دەشتی پڕ پیت و بەرەکەتی لاجان و پیران، لێرەوار و لەوەڕگه و کانگا و سەرچاوەی ئاوی زۆر له ناوچەی مەنگوڕ و هەروەها کەون بوونی ناوچەکه، بۆته هۆی هەڵدان و پەرەئەستاندنی زیاتری ژیانی مادی و مەعنەوی دانیشتوان و بەم جۆرە گەنجینەیەکی پڕ بایەخیان پێشکەش به شارەستانیەتی مرۆڤ کردووە. هەروەها له سەرەتاوە دەوڵەتەکان، خاوەن دەسەڵاتانی ناوچه و دەرودراوسێکان جاویان برێبووە ئەم خاکه ڕەنگینه و به دەیان جار گوندەکانی کاول کران و خوێنی جوتیار و وەرزێران زەوی پێ دێرا.‌ ئەمجار پاش دامرکاندنی ئاوری ڕق و کینی داگیرکەران، چەرخی پێشکەوتن و شارستانیەت وەگەڕ کەوتۆتەوە،برینی بەرەی میراتگر سارێژ بۆتەوە و سەر له نوێ فەرهەنگ و زانست بایەخی ڕاستەقینەی خۆی پەیدا کردۆتەوە.
شوێنەواری بەجێ ماو له ناوچەی پیرانشار، یادگاری سەردەمی شەڕ و گیانبەخت کردن، پاراستنی کولتوور و فەرهەنگ و مەزەب و هەروەها خۆڕاگرتن له بەرانبەر هێرشی داگیرکەران دایه. به داخێکی گرانەوە دەبێ بڵێین تەنانەت لێکۆڵینەوەیەکی ساکاری مێژوویش سەبارەت بەم میراتە گەورەیەی ناوچەکەمان نەکراوە و هەر بۆیەش شاهیدی خامۆشی و بێدەنگی مێژووین سەبار‌ت به ناوچەی پیرانشار. داخی گەورەتر کۆڵینەوەی شەوانەی هەندێک تاقمی دزی میراتی فەرهەنگی‌یه که دوور له جاوی خەڵکی ناوچه و کار بەدەستان به ئەنجام دەگات و زۆرتر مێژوو له نێ دەنگ خۆی‌دا بەردەوام دەکات.
پیرانشار بەشێک له کوردستانی موکریانی ئێستایه. ئەم وڵاته له ڕۆژگارانی مێژوویی‌دا ناوەکانی “مادی‌بچووک” و “مێد” و “مەیدیا” ناو بانگی دەرکردبوو. ئێستاش ئاسەواری قەڵاکانی پەسوێ، جەڵدیان، گردی مەرقەدی لاوێن، قۆڵی ئاسنگەران له قەڵاتەڕەشێ و دەیان شوێنی تر یادگاری ئەو سەردەمەیه، هەروەها گردەکانی گردئاشەوان، قەرەخدر، قەڵاتی شیناوێ یادگاری دەورانی “ئۆرارتوویی”یان پێوە دیارە.
هەندێک له گوندەکانی مێژوویی شارستانی پیرانشار بریتین له:
پەسوێ، جەڵدیان، قوبه، زێوکه، ماشکان، سێڵوێ، گردی کاولان، توان، ئەندێزێ، خورینج،کوندرێ، گردگ سپیان، شنۆزەنگ، لاوێن، گردئاشەوان، لک بن، حوجران، شارستێن، شەختان، باستان بەگ، سەڵۆس، گولەک، کەوپەڕ، سێوی گەدە، ترکەشی بەرەوە، هەنگەوێ، قەڵاتی مەنگوڕان، قەڵاتی موتاوێ، جەڕان، شیناوێ، قەڵاتەرەش، زێوە، کۆنەلاجان و دێڵزێ.
قەڵات و قەڵاتگه نیشاندەری ئاوایی گەورە و گرینگله ڕابردودایه. هەروەک دەزانین قەڵات و قەڵاتگه جێگای بەرز و بڵیندن که بۆ ئەرکی پاسەوانی و پارێزگاری له دانیشتوانی قەڵا یان خەڵکی ئاوایی و شار تەرخان کراون و یادگاری مێژوویی هەر ناوچەیەکن. قەڵاتی جەڵدیان (5000 ساڵ بەر له زایین)، قەڵاتی مووتاوێ (2500 ساڵ بەر له زایین)، قەڵاتی شار (900 ساڵ بەر له زایین) و قەڵای پەسوێ گرینگترینی ئەم شوێنەوارانەی ناوچەی پیرانشارن. قەڵات و قەڵاتگه له دیاردەکانی سروشتی پێک هاتوون یان به دەستی مرۆڤ دروست کراون که به ناوی “تورەکەرێژ” دەناسرێن.
بەرزایی قەڵاتگه به مام‌ناوەندی دەگاتە 30 تا 40 میتر و لێکۆڵینەوەکانی کۆنینەناسی پێشانی داوە که ئەم.شوێنەوارانه پتر له جارێک کەڵکیان لێ وەرگیراوە و چەندین سەردەمی ژیانی مرۆڤیان به خۆوە بینیوە
ئەوەی که ئێستا له تەنیشت هەر گوندێک و ئاوایەک قەڵات و قەڵاتگه دەبیندرێ، بەڵگەی زیندووی کۆن بوونی ناوچەی پیرانشارە.
با ئەمجارە باسێکمان هەبێ له مەڕ تەپک و گردەکانی ناوچه، لەم جێگایانەی ئاسەواری خۆڵەمێش، شت و مەک و ئامرازی شەڕ یان خواردنیان تێدا دۆزراوەتەوە. هەندێک لەم تەپک و گردە کۆنینانەی ناوجەی بە ناو “گوڵ تەپە” ناسراون. وشەێ “کوڵ” یان “گوڵ” له شێوەی پەهلەوی و ئازەری دا هەرکام مانایەکیان هەیه له فارسی‌دا به مانای ئاور و گڕی ئاگرە و له زمانی ئازەریش‌دا به مانای خۆڵەمێش و دە زمانی کوردی‌کۆنیش‌دا مانای”ئاگر” ئەدات
هەر بەم شێوەیه “کولحان” سۆبە و “موغاری”یه وشەی “گوڵ” پاشان ئاڵ‌وگۆڕی به سەردا هات و وەک “کوڵ” به کاریان هێنا.
“کوڵ‌تەپه” نیشانێک له ئاوری دە خۆیێدا نیهان کردووە و ئاورگەی سەردەمی کۆنی ئەم ئاو و خاکەیه. یادگاری سەردەمێکه که ئاتەشگایەکی زۆر لەم ناوچەیەدا سەریان بەرەو ئاسمان بەرز کردبۆوە و ئاگر له لایەن ئاگر پەرەستانی زەرتوشتی جێگای ڕێز و قەدر بووە.
بێ هۆ نیه ناوچەکانی لێواری گۆلی ورمێ به مەڵبەندی ژیان و له دایک بوونی زەرتوشت پێغەمبەری کوردی ئێرانی دەزانن و به یەک واته ” سەردەشت”ی ئەمڕۆ بەم شوێنه دائەنێن.
کول‌تەپه ئاورگەیەکی بچووک له سەردەمی خۆی‌دا بووە و ئاوربانان(ئاتۆربان) ئەرکی پارێزگاری له ئاگریان وەک هێزی خاوەن تین و گەرما به ئەستۆوە بووە. خۆڵەمێشی جێماو له کول‌تەپه به درێژایی زەمان له سەر یەک کۆ بۆتەوە و یەپکێکی دێوست کردووە که ئێستا به شێوەی “کوڵ‌تەپه” دەیبینین.کول‌تەپه له تەواری ناوچەکانی دراوسێش‌ دەبیندرێ و مەڵبەندی ئێمەش یەکێک لەم شوێنەوارانەیه.
بەر لەوەی که زەرتوشت بێته دونیا، گەلانی ئێران و به تایبەتی دانیشتوانی دەور وپشتی گۆلی ورمێ ئایینی “مەزداپەرەستی”یان له نێودا باو بووە و وەک ئامۆزایانی هیندی، مردوویان له جێگایەکی تایبەتی دەسووتاند، که وابوو خۆڵەمێشی نێو کول‌تەپه بەرهەمی سووتانی دار و دەوەن و تەرمی مردۆکانه.
کول‌تەپەی گوندی “سەروکانێ” له ناوچەی لاجانی پیرانشار، یەکێک لەم شوێنه باس‌کراوانەیه که بیری پیرانی به ساڵاچوودا دێت که زەمانێک جێگایەکی یەکجار ئاستەم بۆ هات‌وچۆ بووە و قامیشەڵێنیکی زۆری له دەوروپشت‌دا بووە لەم شوێنەدا ئاسەواری کۆنینەی زۆر به نرخ دۆزراوەتەوە.
دوکتۆر بەهمەن کەریمی ساڵی 13311ی هەتاوی هاتۆتە لاجان و باسی کول‌تەپەی سەروکانێ دەکات و به “گولی.تەپە”ی سەروکانێ ناوی دەبا
بەڵام سەبارەت به ئاورگەکانی ناوچه وا باشه باسی ئاتەشکەدەی “سەری کوورە”ی ناوچەی مەنگورایەتی پیرانشار بکەین که بەرانبەر به گوندەکانی “سەڵۆس” و “وەرمیشان” و لەم لاوە گوندی “گولەک” هەڵکەوتووە. بەرزایی دوندی کێوی ئاورگەی سەری کورە دەگاته 3600 میتر له ڕێکی دەریاوه و سەرنجی هەر ڕێبوار و بینەرێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ. به داخەوە فۆڕمی سەرەکی و ڕاستەقینەی ئاتەشکەدەکه نەماوە و کاتی خۆی وەک تەندوور و کوورەی ڕەژی ساز کردن چووە. ئێستاش له بەزایی ئەم جێگایه بەردی سووتاو هەر ماوە. به گوێرەی وتەی تێکەڵاو به ئەفسانه له لایەن خ‌ڵکەوە، هاوکات دەگەڵ له دایک بوونی حەزرەتی موحەمم‌د (دخ) و شکانی تاقی کەسرا، ئاوری ئەم ئاتەشکەدەیەش خامۆش بۆتەوە. سەری کوورب جێگای عیبادەت و ڕاز و نیازی گەورەکانی زەرتوشتی بووەکه کات و ساتی تایبەتی له ساڵ بۆ به جێ هێنانی ئایینی مەزهەبی و قوربانی کردن کۆ دەبونەوە. یەکێک له کەسایەتی‌یه مەزنەکانی دەورانی ساسانی به ناوی”کریتر ” له سەر تاشه بەردێک باسی تەواوی ئاورگەکانی ناوچه دەکات و دەڵێت: من له سەرانسەری موڵکی ساسانی‌دا ئاوری ئاتەشکەدەکانی ” ئاتۆرپاتکان”، ” میشان” و..م گەشاوە ڕاگرت. ئایا ئەم ئاورگەیەی که کریتر به ناوی ” میشان” باسی دەکات هەمان سەری کوورەی خۆمان نیه که.له نیزیک گوندی ” وەرمیشان” هەڵکەوتووە
با ئەو جار باسێکمان هەبێ له مەر گۆڕستانەکانی کەونی ناوچه
سەبارەت به شێوەی ناشتنی مردوو له ڕۆژگارانی مێژوویی‌دا، دەبێ بڵێین له هەر سەر دەمێک‌دا ڕێ و ڕەسمی تایبەتی خۆی هەبوە.سەردەمێک که زەرتوشتی، بیر و باوەڕی مەزهەبی خەڵک بووە، گۆڕێکمان وەبەر چاو ناکەوێ، هۆی ئەوەیه که زەرتوشتی‌یەکان مردوویان به خاک نەدەسپارد بەڵکوو دەیانسووتاند. که وابوو گۆڕێکی زەرتوشتیمان نیه. دەستەیەک له گۆڕەکانی ناوچه وەک سەردەمی ئێستا دەچن و کێلی قەبر بۆ نیشانه کردنی قەبر دیاری کراون.
له نێو هەندێک لەم گۆڕانە که به هۆی باو باران یان کێشانی ڕیگا و بان له ناخی گڵ‌دا هاتونەتە دبر، ئامرازی شەڕ و نەرەکان یان کەرەسەی خواردن دۆزراوەتەوە. ئەم دەسته گۆڕستانە کۆنینانەی ناوچه هی سەدەی یەکەمی زایینین. له نیوەی هەوەڵی سەدەی یەکەمی زایینی‌دا ڕێ و شوێنی ناشتنی مردوو له نێو کووپەڵه گڵ‌دا بۆته باو، سەری کووپه پاشان به تاشه بەرد داپۆشراون و پیورێز کراون.هەندێک لەو کووپه گۆڕانه هی سەردەمی دووەمی زایینیه و جاری وایه له نێویان‌دا قاپ و قاچاخ و …..بیندراوەتەوە.
دەستەیەک له گۆڕستانەکانی ناو چەی پیرانشار له کۆنەوە به ناوێکی تایبەتی ناسراون و فۆڕمی قەبرەکان نیشاندەری ئەم ڕاستیەن که سەردەمێک گەلانی تر وەک غەیری کورد و موسوڵمان لەم شوێنەدا نیشتەجێ بوونه، وەک “کێله کونتی” و “قەبرە قۆچ”‌‌ له گوندی زێوکەی لاجان، ” قەبرە قەلە” له گوندی سێڵوێ، ” کێله سپی ” له گوندی دەڵاوان، ” گردی قەبران” له کوندرێ، گۆڕستانی “نوزەڵێ” له گوندی پەسوێ و گوندی قوبه…..
ئینجا با باڵی بەر‌زەفڕی خۆمان بەرەو سەردەمێک لێک بدەین که لەم ناوچەیه به ناوی “پارسوا” ناسرا بوو. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ: قەومی پارس له ڕەوتی هاتنیان بۆ ئاسیای نێو ڕاست و میروپوتما (بین‌النهرین) و کوێستانەکانی زاگرۆس له ناوچەی پارسوادا نیشتەجێ بوون. مینورسکی ڕۆژهەلات ناسی به ناوبانگ دەنووسێ: به بیر و ڕای من پارسوا دەبێ هەر ئەو جێگایه بێت که ئێستا پێی دەڵێن ” پەسوە” یان “پەسوێ”.
پەسوێ ناوی گوندێکی گەورەی ناوچەی لاجانەو وێدەچێ ئەم گوندەش له “پارسوا” ڕا هاتبێ،به تایبەت که شوێنی پەسوێ و وڵاتی پارسوا یەک دەگرنەوە.
کاک مەحموود پێدڕام سەبارەت به ناوی ئەم گوندە بیر و ڕایەکی جیاوازی هەیه و دەڵێ دە زمانی کوردی‌دا دەتوانین (س) به جێگای (ش) به کار بهێنین و بڵێین پەسوێ یان پاشوێ به مانای پاش لەوێ “قەڵاتی شا”یه و دەگەڵ مانای پارسوا که تەنیشت و کەنار دە مێشک‌دا زیندو ئەکاتەوە، یەک دەگرنەوە. ئەڵبەته ئەوە بیر و بۆ چوونی کاک مەحموود پێدڕامه و بەڵگەی مێژوویی له دەست‌دا نیه، ئەگینا گوندی پەسوێ و قەڵاتی سا ئێستاش لێک دوورن و به تایبەت ئەودەم وەسیلەی هات و چۆ وەک ماشێن نەبووە…..
بەڵگەکانی مێژوویی له بوونی وڵاتەکانی “مێهری” و “کاراڵا” له سەر چاوەی چۆمی “زێ”دا ئاگادارمان دەکا که دەکەوێته لاجانی ئێستا و به تایبەتی ناوچەی “بەربنه”ی لاجان. ئەم دوو وڵاته بچووکه له گەڵ “پارسوا” هاو سنوور بوونه.
” ئاشور بانیپال” له پێنجەمین هێرشی خۆی‌دا بۆ ولاتانی پارسوا باسی داگیر کردنی چەندین قەڵا و شار له ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مانایی دەکا و دەڵێت: من بەردەوام هەشت شار و ناوچه له وانه “قەڵای بوشتۆ”م داگیر کرد پاشان شاری “شوردیرا”م سەر له ‌نوێ له چەنگ نەیاران دەرهێنایەوە.
کاک مەحموود پێدڕام قەڵای “بوشتۆ” به “قەڵاتی شا” له ناوچەی سەرشاخانی لاجان دەزانێ و شاری شوردیرا به گوتەی ئەو شارێک بووە له سەرچاوەی چومی زێی بچووک دا.
بەڵگەکانی مێژوویی باسی پەلاماری “سارگۆنی دووهەم” سای دەوڵەتی ئاشوری بۆ ئەم ناوچەیه دەکات. سارگۆن له نێوان ساڵەکانی 722 تا 450ی بەر له زایین‌دا حکومەتی به دەستەوە بووە. مێژوو لەم بارەیەوە دەڵێ سارگۆن له موسڵ‌ ڕا بەرەو ئێران هات و لەشکری کێشایه ئەم خاکه. له ڕەوتی ئەم لەشکر کێشانەدا خەڵکی وڵاتی مانایی ئارد و شەڕاب و کەل و پەلی تری پێداویستی ئەوانیان دابین دەکرد. سارگۆن له سولەیمانی کوردستانی ئێراق تێپەڕی و گەیشته چۆمی زێ‌یه، لەم چۆمه پەریەوە و ئەمجار له شوێنێکی که ئێستا به ناوی پەسوێ و لک‌بن و مەیدان ناسراوە، چل و دوو کەس له سەرکردەکانی عێل و وڵاتەکانی بچووکی ناوچەی به خزمەت گەیشت و سەرجەم سارگۆنی دوهەمیان به مەزن و سەرکردەی خۆیان قەبوڵ کرد و هەروەها خەڵات و زێر و ئەسپ و کەرەسەیەکی زۆریان پێشکەش کرد. سارگۆن فەرمانی دا له سەر دیواری قەڵا و قەڵاتگەکان ئاڵی سەر کەووتن بچەقێنن و ههروەها له کەنار شاری “لاتاش” که دەکەوێته نێوان پەسوێ و مەهابادی ئێستا و له تەنیشت “قەڵای سپی ” واته.قەڵاتی پەسوێ ” ئۆللۆسونۆ” سای دەوڵەتی مانایی بەخشی
” ئۆللۆسونۆ” له لایەن سارگۆنی دووهەمەوە کرابوو به شای مانایی، بەڵام پاشان له ئەمر و فەرمانی ئەو دەرچوو تا ئەوەی که لەم هێرشەدا سەرلەنوێ هاتەوە ژێر فەرمانی سارگۆن.
بەڵام له سەردەمی هاتنی سپای ئیسلام، ناوچەی ئێستای پیرانشار به ناوی ” سەڵڵەق” دەناسرا و لەم شوێنەدا کوردەکانی ” هەربانی” نیشتەجێ بوون که پاشان به ناوی “راوەندی” و “رەوادی” هاتنه ئارا.پاش ئەوەی که وڵاتی کوردستان و ئازربایجان له دەست خەلیفەکانی عەباسی هاتنەدەر و هاروونەڕەشید هاته سەرکار، ئیبراهیم ناوێکی کردە وەزیر، ئیبراهیم له پاشان هاتە لاجانی ئێستا و دە گەڵ کچی حاکمی ئەودەمی گوندی قەڵاتی مووتاوێ زەماوەندی کرد و کورێکیان بوو به ناوی “دەیسیم”.
دەیسیم تەواوی ئازەربایجان و کوردستانی خسته ژێر چاوەدێری و پاشان دەگەڵ دەیلەمی و لاهیجانی‌یەکانەوە ئێستای باشووری ئێران،تێکەوت بەڵام به هۆی خەیانەتی سەرکردەکان، نەیتوانی سەرکەوێ و ناوچەی ئێستای لاجان کەوته دەستی ئەوان.
وێدەچێ ناوی “لاجان” یان “لاهجان” له لایەن ڵ دەیلەمی و لاهیجانی‌یەکانەوە داندرابێ ئەویش به هۆی زەنوێر و سەرسەوز بوونی ناوچه، ئەگینا لاجان و لاهجان به مانای شوێن و جێگای پەروەردە کردنی کرمی ئاوریشمه و دەگەڵ تایبەتمەندێکانی ئەمڕۆ و ئەودەمی لاجان یەک ناگرێتەوە.
حوسێن حوزنی موکریانی دەنووسێ: ساڵی 429ی کۆچی ئۆغۆرەکانی پێشڕەوی سەلجووقی‌یەکان هێرشیان هێنایه سەر عەشایری هەزیانی بەڵام سەرنەکەوتن. ئۆغۆزەکان دەیان دەست‌درێژی تریشیان بۆ هەزیانی‌یەکان هێنا و ئێستاش ناوی گوندەکانی “گردی مرادبەگی”،”قوبادبەگیان”، “بەستام‌بەگ” و “ئوغەن” و…. یادگاری ئەو سەردەمه هەر ماون.
ئۆغۆز له لایەن خەلکی ناوچەوە به “تورکه ڕەشه” ناسراون و هەروەک دەزانین سلجووقی‌یەکانیش تورک زمان بوون.
لاپەرەکانی مێژووی پیرانشار یادگاری سەردەمی ئیسلام و سوپای عەڕەبەکانیشی پێوە دیارە. پتر له 300 چاک و پیر وشەخس و نەزەرگەی ناوچه شاهیدی زیندووی ئەم ئیدیعایەی ئێمەن. بەڵگەی مێژوویی سەبارەت به هێرشی سپای ئیسلام به سەر کردایەتی “خالیدی کوری وەلید” بۆ ناوچەی پیرانشار و گوندی شارستێن له ناوچەی مەنگورایەتی ئاگادارمان ئەکا و هەرو‌ەها له بوونی قەڵای پتەوی ئەم گوندە و شای وڵاتی مەنگورایەتی:مەنجوڕات” دەدوێت. به یەک وته گوندەکانی “گردڕەحمەت” و “گردشەیتان” شاهیدی شەڕی نێوان سپای ئیسلام و کوردەکانی هەزبانی له لایەکی ترەوە بووە
ئەمجار با ڕوچنێک بکەینەوە له دەریای فۆلکلۆر و پەنا بەرینه بەر بەیتەکانی کوردی. ئەگەر سەیر بکاینە بەیتی “برایم و مەحمەڵی دەشتیان”، ناوی “چەڵیان” وەبەر چاو دەکەوێت. به پێی دەقی ئەو بەیته میر زۆرابخان حاکمی شاری چەڵیان بووە که به هۆی پیری بێ‌دەسەڵاتی حوکماتی داوەته پەریخانی کچی.
پەریخان زۆر به زیبک و زاکوون بووە له هەمان حاڵیش‌دا زۆر کەیفی له پیاوان هاتووە تا ئەو ڕادەیەی که ڕێبواران و کەسانێکی خۆشی لێیان دەهات، بانگی دەکردنه دیوەخان داوای دەست تێکەڵ کردنی لێ دەکردن، ئەگەر کابرا ڕازی بایه ئەوە هیچ، ئەگەر بەرهەڵستی کردبوایه، فەرمانی دەدا له نێو چیغ دا بیسووتێنن. سەرئەنجام پەریخان دەگاته مەحمەڵ ناوێک که بۆ فرۆشتنی مەڕ و مالات دێته شار پەریخان خۆشی لێ دێت و له دوایی‌دا ڕەگەڵی دەکەوێ…..
ئێمه لێرەدا مەبەستمان لێکدانەوەی فۆلکلۆری نیه. هەر بۆیه سرنجی خوێنەرانی تامەزرۆ بۆ شریتەکانی تۆمار کراو یان کتێبی “توحفەی موزەففەرییه” نوسراوی ئۆسکارمان ڕادەکێشین.
خوا لێ‌خۆش بوو ماموستای پایە بەرزی کورد، هێمن شوێنی ڕووداوەکه دەباته ناوچەی سەردەشت و گوندی بێژوێ، بەڵام به پێی سەفەر و لێکۆڵینەوە و چاو خشاندن به سەر نێوەڕۆکی بەیتی برایم و مەحمەڵی دەشتبان و هەروەها بەراوەرد کردنی له گەڵ ڕاستەقینه، بۆمان ڕوون بۆوە که شوێنی ڕوودانی ئەم بەیته، نیزیک گوندی سێڵوێ و گردی کاولان و به گشتی ناوچەی بەربنەی لاجانی پیرانشارە. وا ئاماژە دەکرێ که حاکمی شاری چەلیان میر زۆرابخان بووە و مەحمەڵ پاش هەڵگرتنی پەریخان پەنا دەباته ئاشکەوتی بێشوێ.
ئێستاش له بەربنه ئاسەواری شاری “قەرە چەلیان”‌ و “قەڵای میر زۆرابخان” و ئاشکەوتی بێژ و بەرانان (بێشوێ) هەرماوە.که وابوو وا باشه هەڵەی خوا لێ خۆش بوو کاک “عەلی حەسەنیانی”ش ڕاست بکەینەوە که شوێنی ڕوودانی ئەم بەیته به بێ بەڵگەیەک و تەنیا به بیر و بۆچوونی خۆی به ناوچەی شاروێران و گوندی دەریاز دادەنێ.
سەرەڕای ئەوانه زۆر بەیتی تری کوردیمان هەیه که ناوچەی پیرانشار دەگرنەوە وەک:
کانەبی، خەج و سیامەند، هەمزەئاغای مەنگوڕ، کاک باپیری مەنگوڕ، شێخ ڕەش و شێخ مەند،سوارۆ، پایزە، ئازیزە و چەندت تر.
مێژووی ناوچەی پیرانشار له گەڵ ناوی بڵباسیش تێکەڵاوە. بڵباس مەبەست ناوی پێشووی عەشایری پیران، مەنگوڕ و مامەش له ئەم دیو و ئەم دیوی کوردستان له ناوچەی پیرانشاردا بووە.شەڕەفنامه سەبارەت به بڵباس دەنووسێ: عەشیرەی ڕۆژەکی بریتین له 24 تایفه له ناوچەی خۆیت کۆبوونەوە و دوازدەیان ” بڵباس ” و دوازدەی تریان به ناوی “قوالیس” جیا بوونەوە. ئەم سەرچاوەیه ئیتر باسی ئەوە ناکات که ناوی بڵباس له کوێ ڕا هاتووە و به چ مانایەکه.
یەکەم سەرچاوە که ناوی بڵباسی تێدا هاتووە قوڕئانێکی دەس نووسه که ئاماژەی به ناوی “مەنسوور کوڕی سادقی.بڵباسی” کردووە
بڵباسەکان هەردوو دیوی سنوور پەیمانی هاوکاری ناوچەیان به یەکەوە بەستبوو، ئەم هاوکاری‌یه ساڵی 1209ی هەتاوی له لایەن میر محەممەد، میری گەورەی سۆران له ڕەواندز هەڵوەشایەوە. بڵباسەکان به دەیان جار له لایەن دەوڵەتەکانی ناوەندی ئێران و عوسمانی و میرانی بابان و ئەردەڵان و سۆران و موکری پەلامار دراون، بەڵام هەرکات.وەک هێزێکی بەرگری، خۆیان نواندووە
ناوچەی پیرانشار ڕووداوگەلی زۆری به خۆوە بینیوە لێرەدا تەنیا چەند ڕووداوی گرینگمان هەڵبژارد که دڵۆپێک له دەریا بوو. ئەگینا تەنانەت بڵباسەکان مێژوویەکی تایبەت به خۆیان هەیە.
نووسینی: محمەد ڕەسووڵ میهریار
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 8,490 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: پیرانشار - خانە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-09-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,490 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.142 KB 25-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 514,950
Wêne 104,268
Pertk PDF 18,883
Faylî peywendîdar 94,727
Video 1,232
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leucht...
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimm...

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.172 çirke!