لە داقوق سەنتەرێکی ڕۆشنبیری کرایەوە
لەداقوق، کە سنوریان لەگەڵ تیرۆریستانی (داعش)ە، چالاکی رۆشنبیرییو هونەریی بەردەوامە. رۆژی 21-09-2015، سەنتەری رۆشنبیریی داقوق لەڕێوڕەسمێکی کرایەوە کە تێیدا بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیرییو هونەری سلێمانیو بەڕێوەبەری رۆشنبیریی کەرکوک و کۆمەڵێک لەڕووناکبیرانو هونەرمەندانی شارۆچکەکە ئامادەیبوون.
لەمەراسیمی کردنەوەی سەنتەرەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا ستایشی ئەو شارە قارەمانەو هاوڵاتییەکانی کرد کە ئەگەرچی سنورێکی دوور و درێژیان هەیە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش کەچی ژیان دەکەنو بەردەوامن لەچالاکییە رۆشنبیرییو هونەرییەکانیانو ئەمەش جێگای شانازییە بۆ هەموو کوردێک، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی ئامادەیی پایتەختی رۆشنبیریی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک کە ببێتە هۆی پێشکەوتنی بواری هونەرییو رۆشنبیرییو فەرهەنگی لەشارەکەدا.
هەر لەمەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری رۆشنبیرییو هونەری کەرکوک وتەیەکی پێشکەشکردو دواتر بەشو چالاکییەکانی سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوەو پاشان چەند سرودو گۆرانییەکو شیعرێک پێشکەشکراو پیشانگەیەکی شێوەکاریش کرایەوە.
⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!