بە دووری 13کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی شێخان. بە هاوینەهەواری سەنحاریبی پاشای ئاشورییەکان ناسراوە. لە ناو نیمچە دۆڵێکدا زنجیرە شاخێک دەڕوانێتە سەر ئاوێکی سازگار، لە شاخەکەدا چەندان پەیکەر و ئەشکەوتی وەک پەرستگا و نەخشەسازی تر هەڵکۆڵدراوە. هەڵکۆڵدراوەکان لە شوێنی بەرزن و زۆر بە شێوازی هونەری کاریان تێدا کراوە، شوێنێکی شوێنەواری و سەیرانە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,096