Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی ساڵی 1919 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 کورتەیەکی مێژووی باشووری کوردستان -هەرێمی کوردستان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

کورتەیەکی مێژووی باشووری کوردستان -هەرێمی کوردستان
بە کورتە باسێک دەست پێ دەکەین و بۆ ماوەیەکی کورت، خوێنەری بەرێز لە گەڵ خۆمان بۆ قوڵایی مێژووی ئەو هەرێمە رادەکێشین و هەڵبەت ئەمەش تەنها بە مەبەستی ئاشنایی گەشتیارانی ئازیز بە ئەنجام دەگەیێنین. لای هەمووان روونە کە کوردستان بێشکەی شارستانیەت و ناوەندی دەرکەوتنی یەکەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە، بەڵام نەک (هەرێمی کوردستانی عێراق) و بەڵکو هەموو خاکی کوردستان کە بە داخەوە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر وڵاتانی (عێراق، سوریا، تورکیا و ئێران). هەروەها هەندێ‌ لە کوردان لە پارێزگای خوراسانی ئێران و وڵاتانی یەکێتی سوڤیەتی پێشوو وەک (ئازەربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان و... هتد) دەژین.
کوردستان خاوەنی شارستانیەتێکی زۆر کۆنە و ئەم بابەتەش لە لایەن شوێنەوارناس و رۆژهەڵات ناسەکان بە دۆزینەوەی ئاسەوارە کۆنەکان سەلمێندراوە، کۆنی هەندێک لەو شوێنەوارانە دەگاتە زیاتر لە شەست هەزار ساڵ و دووبارە راستی شارستانیەتی کۆنی کوردی پشتراست دەبێتەوە. بۆ نمونە دۆزینەوەی چەندین نمونە لە ئێسک و پروسکی مرۆڤە سەرەتاییەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر کە دەکەوێتە نزیک گوندی (زۆیا چەمێ‌) و مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ بەرلە زایێن، هەروەها کۆمەڵێک لە ئامێر و ئامرازە پێویستەکانی کشتوکاڵی کۆن کە لە گوندێ‌ (چەرمۆ) لە نزیک شاری (چەمچەماڵ) لە لایەن لێکۆڵەر و شوێنەوارناسان لە دڵی خاک دەرهێندراون، جگە لە ئەمانەش هەندێک لە پێداویستیەکانی ناو ماڵ کە هەر لە هەمان شوێن دۆزراونەتەوە و تەمەنیان بۆ حەوت هەزار ساڵ دەگەرێتەوە. شایەنی باسە ئەم دوو گوندە لە کۆنترین گوندە کشتوکاڵیەکانی جیهان هەژمار دەکرێن.
کورد لە مێژووی نوێ دا:
بۆ زیاتر ناسینی کوردستان پێویستە زیاتر قوول ببینەوە و وەک ووتمان بچینە ناو مێژووی کوردستان، ئەم سەرزەویە لە (3000 پ. ز) بەردەوام خاوەنی حکومەتە خێڵەکیەکان بووە و دانیشتوانی رەسەنەکەی بریتی بوون لە: (کاسنی، کاردۆخی یا کاردۆکی، گووتی، لولوبی و حالدیەکان). ئەو نەتەوانە کە هەموویان لە باپیرانی ماد (کورد) بوون، دوای ماوەیەک یەکیان گرت. مادەکان یەکەم دەوڵەت یا ئیمپراتۆریەتی بەهێزی ئەو ناوچەیە بوون کە توانیان لەشکری گەورە پێک بهێنن و ناوچەگەلێکی زۆر بخەنە ژێر رکێفی خۆیان، ئەوان بوون توانیان حکومەتە خوێنرێژەکەی ئاشوور لە ناو ببەن. دەوڵەتی ماد (هۆخشتەرە) توانی دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەوکاتی وەک (ئاشوور و بابل) لاواز بکات و دەستیان گرت بەسەر تەواوی ئەرمەنستان و ئاسیای بچووک تا دەگەیشتە رووباری هالیس. عیلام، پارس، هێرکانی، تەبەرستان و باکتریا لە ژێر رکێف و فەرمانی مادەکان بوون. ئەو دەوڵەتە بوو کە بنەماکانی بەرێوەبردنی وڵات، یەکگرتنی خێڵەکان و رێکارەکانی جەنگی داهێنا، هەروەک (کوروش) دامەزرێنەری زنجیرە پاشایەتی ئەخمینیەکان (هەخامەنشیەکان) سوودی لە داب و نەریت و رێورەسم و تەنانەت شێوازی پۆشاکی مادەکان بینیوە.
بۆ یەکەم جار ناوی ماد لە کەتیبەی بەردینی (شەلەم نەصری دووەم) هاتووە و هەروەها (شەمسی ئاداد) ناوی مادەکانی هێناوە، (تیگلات پالسەری چوارەم) لە (744 پ. ز) لەشکرکێشی کردۆتە سەر مادەکان. بە داخەوە پاشماوەی شوێنەوارەکانی ئەوکات بە کەمی ماونەتەوە و هەندێک لە شوێنەوارە بەناو بانگەکانی ئەوکات بریتین لە: (پەیکەری بەردینی شێرێک لە نزیک هەمەدان، روخساری پیاوێک بە پۆشاکی مادەوە کە لە سەر بەرد هەڵکەندراوە لە نزیک دەخمەیەک لە سەرپێڵی زەهاو، وێنەی فروهەر لە سەر بەردێک و لە سەرووی دەخمەیەک لە لورستان کە لە ئێستادا بە "ژووری فرهاد" ناو دەبرێت، وێنەی پیاوێک لە کاتی نزادا لە دەخمەیەکی بچووک کە لە سەر بەرد هەڵکەندراوە و لە گوندی "نواسحەق وەند" لە نزیک کرمانشاهە، وێنەی شا و زانایەکی ئایینی کە لە دوولای ئاگرێک لە ئەشکەوتی قزقاپانن و سەرەڕای ئەمانە شاری هەمەدان بە حەت قەڵای رەنگاورەنگ و ئەو کۆشکەی کە لە ناویدا هەبووە) ئەمانە هەموویان دەرخەری شارستانیەتی گەشاوەی مادەکانن. مێژووی ماد لەگەڵ دەستپێکی ئەخمینیەکان کۆتایی هات و یۆنانیەکان دەوڵەتی ئەخمینی (پارس، ماد) یان لەناو برد و دوای ئەوان یۆنانیەکان بوونە حوکمرانی ئەو سەرزەویە.
پێویست ناکات تا مێژوو دووبارە بنوسینەوە و تەنها دەڵێین دەوڵەتەکان یەک بەدوای یەکدا هاتن و رۆیشتن، بەڵام کورد بەردەوام بەشێکی گرنگی دەوڵەتداری ئەو ناوچەیە بووە و هەروەها وێڕای بوونی ئەو گوشارە زۆرەی بەرانبەریان کراوە، بەردەوام دەسەڵاتی ناوچەکانی خۆیان بەدەستەوە بووە. نەیارانی کورد بەردەوام لەبیری دابەش کردنی کورد و خاکە فراوانەکانیان بوون و بۆ ئەمەش خۆیان لە هیچ کردەوەیەک نەپاراست. یەکەم کۆششی گەورە بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن هەر دوو ئیمپراتۆری بە رەچەڵەک تورکی (سەفەوی و عوسمانی) و بە هۆی جەنگی چاڵدێران بە ئەنجام گەیشت. ئەو جەنگە لادێ‌ و ئاواییە کوردیەکان وێران کرد و خاکەکەیانی کردە سووتماک، دانیشتوانەکەشیانی لەناوبرد. هەردوو دەوڵەت بێ باک بوون لەو کارانە، چونکە جەنگ لەناو خاک و ماڵی کوردان بوو. لە جەنگی چاڵدێران بە کردەوە خاکی کوردستان بۆ یەکەم جار دابەش بوو و دوای ئەمەش لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە (دوو دوژمنی سەرسەختی کورد) و لە سەدەکانی هەژدەهەم و نۆزدەهەمدا، دابەشکاریە سنووری و ئیداریەکان بەجێ‌ هێندران.
دواجار لە سەدەی رابردوو و دوای شکستی عوسمانیەکان لە بەرانبەر هاوپەیمانە ئەوروپیەکان، لە ساڵی (1916 ز) بە پێی پەیماننامەی (سایکس بیکۆ)، کوردستانی گەورە لە لایەن (روسیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بۆ چوار پارچە و بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش کرا. لە دەست چوونی سەربەخۆیی کوردان و لەناوچوونی یەکپارچەیی کورد، هاوکات بوو لە گەڵ ستەم و بێدادی زۆر کە بوونە هۆی لاواز بوونی کورد. بە پێی رێکەوتنی (سایکس بیکۆ) باشووری کوردستان لە ساڵی (1925 ز) لە گەڵ هەریەکە لە دوو ولایەتی (بغدا و بصرا) یەکی گرت و ووڵاتێکی تازە بەناوی عێراقی لێ کەوتەوە و ئەمەش خۆی بوو بە دەستپێکی گەورەترین جۆرەکانی جینۆسایدی کوردان لەم پارچەیە لە خاکی کوردستان.
دەوڵەتە تازە دروست بووەکەی عێراق، هەرلە سەرەتاوە بە پشتیوانی بەریتانیا کەوتە پێشێلی مافەکانی کورد و لە بەرانبەریشدا، بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و بۆ وەرگرتنەوەی ماف و مێژووە زەوت کراوەکەیان، دەستی پێکرد و هەرگیز نەگیرسایەوە. لە ساڵی (1958 ز) دەوڵەتی پاشایەتی لە عێراق رووخا و خۆراگری کورد لە بەرانبەر ئەو ستەمانەی بەرانبەری دەکرا، بوو بە هۆی چەسپاندنی ناوی نەتەوەی کورد وەک دووەم نەتەوە لە دەستووری ئەو وڵاتە.
زۆری نەخایاند حکومەتی عێراق دەستووری بن پێ کرد و مافەکانی کوردی بەجێ نەهێنا و ئەمەش کاردانەوەی کوردی لێ کەوتەوە. لە بەرانبەردا حکومەتی عێراق لە جیاتی بەخۆدا بچێتەوە، لە ئەیلولی (1961 ز) هێرشی نامرۆڤانەی لە دژی کورد لە رێگەی فرۆکەکانی دەست پێکرد و بوە هۆی سەرهەڵدانی شۆرشی مەزنی ئەیلول. خۆراگری گەلی کورد و خوێنی هەزاران شەهید لەو شۆرشە، بووە هۆی بەدی هاتنی رێکەوتنی (ئازاری 1970 ز) لە نێوان سەرکردایەتی کورد و حکومەتی بەعس، لەو رێکەوتنە دان بە بوونی نەتەوەی کورد نرا. بەڵام دیسان حکومەتی عێراق پێشیلی ئەو پەیماننامەی کرد و لە (1974 ز) یەک لایەنە ئەو رێکەوتنەی هەڵوەشاندەوە و جەنگی بەرانبەر بە کورد هەڵگیرساندەوە. ئەو جەنگە زۆر وێرانکار بوو و بۆوە هۆی رشتنی خوێنی هەزاران شەهید بەناحەق و هەزاران لادێی کوردی بە تۆپ و بوردمانی وەحشیانە وێران کرد.
کردەوەکانی حکومەتی بەعس تەنها بە تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی نەوەستا، بەلکو ئەوان بە ووردی سیاسەتی زەوی سووتاویان لە دژی خەڵکی بێ تاوانی کورد دەست پێ کرد و بیرە ئاوە و جۆگەکانیان ووشک کرد، دارستانەکانیان سووتاند و ئاوەدانیەکانیان وێران کرد. ئامانجی ئەوان تەنها لەناو بردنی کورد بوو لە رێگەی لەناو بردنی سەرچاوەکانی ژیانی ئەوانەوە. ئەوان بۆ ئەم مەبەستەیان سوودیان دیت لە کۆمەڵە سیاسەتێکی نەفرەت لێکراوی وەک: (وێران کردنی زیاتر لە چوار هەزار لادێ‌، گواستنەوەی دانیشتوانی لادێکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و سپاردنی زەوی و زاری ئەوان بە عەرەبی هاوردە).
دەوڵەتی بەعس بە عەقلیەتێکی کاڵ فامانە، ئامانجی لەناو بردنی کوردیان هەبوو و لەو پێناوشدا هەموو کردەوەیەکی وەحشیانەیان بە ئەنجام گەیاند، ئەوان بە زەبر و هەرەشە کوردە (ئێزیدی، شەبەک و فەیلیەکان) یان ناچار بە گۆرینی رەگەزنامە کوردیەکانیان بۆ عەرەب کرد. لە رۆژی (05-04-1980ز) دەستیان کرد بە لەناو بردنی کوردی فەیلی لە بەغدا و لە رۆژهەڵاتی بەغداوە ئەو کارەیان دەست پێکرد. ئەوان دوای زەوت کردنی ماڵ و موڵکی فەیلیەکان، پێنج هەزار کەسیان لێ کوشتن و ئەوانی دیکەیان لە ووڵات دەرکرد، بەشێکی زۆریان بۆ ئێران دەرکردن. ئەو وەحشیگەریە بۆ ئەوان بەس نەبوو و لە (31-07-1983 ز) هەشت هەزار کەس لە بارزانیەکانیان برد و بەرە بەرە لەناویان بردن. حزبی بەعس خۆی بەو کردەوانەوە گرت و دەستە دەستە خەڵکی بێ تاوانی کوردی لەناو دەبرد و هیچ شوێنەواری نەدەهێشتن. سەرەرای هەموو ئەوانە، بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد بەردەوام بوو و سەریان بۆ ئەو ستەم و بێدادانە شۆر نەکرد کە دژی بەها مرۆڤایەتیەکان بوون.
ئەشکەنجە سەختەکانی زیندانە تاکەکەسیەکان، گوللە باران کردنی شۆرشگێران لە شوێنەگشتیەکان، رووخاندنی لادێ و شارەکان و کوشتنی بە کۆمەڵی کوردان، بەعسیەکانی تێر نەکرد و بۆیە فرۆکەکانی ئەو رژێمە بۆگەنە هەستان بە بۆردمانی کیمیایی ناوچەی (بالیسان و شێخ وەسان) و تەنها لە چەند ساتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بێ تاوانی ئەو شوێنانەی لەناو برد. ئەم جارە تەنها مرۆڤەکان نەبوون کە دەمردن، بەڵکو باڵندە و ئاژەڵە ماڵی و کێویەکانیش بە گشتی دووچاری هەمان چارەنووس بوون.
کوشتار و ستەمی رژێمی بەعس گەیشتە رادەیەک کە نەزوبان دەتوانێت باسی بکات و نە گوێکان بیبیستن، ئەمجارە رژێم بۆ لەناو بردنی کورد و بە بێ شەرمی تەواو، سوودی لە ناوی سورەتی پیرۆزی (انفال) وەک سەرپۆش بۆ وەحشیانەترین پرۆسەی سەربازی یا جینۆسایدی کورد وەرگرت. ئەو پرۆسەیە لە (19-02-1988) دەستی پێکرد و تا (06-09-1988) بەردەوام بوو و بە شەش قۆناغ بەرێوەچوو. مەبەست تاڵان و کوشتن و لەناو بردنی کورد لە باشوور بوو بەکاربردنی ووشەی (انفال) خۆی باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی ماڵ و خوێنی کوردیان بە حەڵال زانیوە. ئەو هێرشانە تەواوی ناوچە و شارەکانی (کەلار، کفری، دەربەندیخان، خانەقین، دووبز، چەمچەماڵ، قەرەداغ، دۆڵی جافایەتی، زاخۆ، دهۆک، دەوروبەری کەرکوک، دەشتی کۆیە، شەقڵاوە و ئامێدی) گرتەوە و لە ئاکامدا سەد و هەشتا و دوو هەزار کەس لە ژن و پیاو و منداڵی بێ تاوان، لەو پەڕی دڕندەیی بەرەو دەشتە وشکەکانی باشووری عێراق بردران و بەشێک لە ئەوان لە برسان و لە تینویەتی مردن، ئەوانی دیکەش بە زیندوویی خرانە ناو گۆرە بە کۆمەڵەکان و بەم شێوەیە (182000) مرۆڤ شەهید کران، بەبێ ئەنجامدانی هیچ تاوانێک و تەنها لە پێناو کورد بوونیان.
هەڵەبجە شارێک کە ناوی تا هەتایە دەمێنێ، تاوانێکی دیکە کە تا هەتایە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکاندا وەک نمونەی چەپەڵترین کاری مرۆڤ دەگوترێت و دەگوترێتەوە. تەنها لە ماوەی چەند خولەکێکدا و لە (16-03-1988) بومبی کیمیایی بەعسەکان، لە جۆری خەردەل و بە بۆنی سێو، پێنج هەزار کەس لە ژن و منداڵ و پیاوانی ئەو شارەی بەرەو بارەگای خودا و بەهەشتی بەرین فڕاند و زیاتر لە دە هەزار برینداری لێکەوتەوە. ئەو بوردمانە نەتەنها بوو بە هۆی ژهراوی بوونی ئاسمان و زەوی ئەو شارە و دەوروبەری، بوو بە هۆی لەناو چوونی هەموو جۆرەکانی رووەک و ئاژەڵەکان. تا بە ئەمرۆش زۆرن ئەو کەسانەی کە بە هۆی کاریگەریە نەرێنیەکانی ئەو گازە، ژیانیان لە رەنج و ناخۆشیدا بەسەر دەبەن.
ستەم و زۆری بەعس بۆوە هۆکاری راپەرینی گەلی کورد لە (05-03-1991)، ئەو راپەرینە بەعسی بە تەواوەتی لە کوردستان دەرکرد و بەداخەوە پێنەگەیشتوویی جیهان بۆ بە هاناوە هاتنی گەلی کورد، بوو بە هۆی گەرانەوەی ئەو رژێمە بۆ هەندێک لە بەشەکانی ئەو هەرێمە. بەڵام بەشەکانی دیکەی باشوور کە بە هەرێمی کوردستان ناسراون، توانیان دامودەزگا و دامەزراوەی حکومەت بۆ خۆی دابمەزرێنێت و تا بە ئەمرۆ بەردەوامە. دوای رووخانی رژێمی بەعس و پرۆسەی ئازادی عراق لە ساڵی (2003)، کۆمەڵێک گۆری بە کۆمەڵ لە سەرتاسەری عێراق دۆزرانەوە. بە داخەوە زۆربەی قوربانیانی ناو گۆرەکانیش لە گەلی کورد بوون و بەم شێوەیە تاوانەکانی رژێمی بەعس بەدوای یەکدا بۆ جیهانیان ئاشکرا دەبوون و بەداخەوە تاوانەکان هۆکاری لەناو چوونی ژمارەیەکی زۆری رۆڵەکانی گەلەکەمان بوو.
هاوکات لەگەڵ رووخانی بەعس، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دیکتاتۆر لە عێراق نەیەتەوە سەرکار و تاوانەکان دووبارە نەبنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی بەیەکەوە ژیانی باشتر بۆ هاونیشتیمانیانی عێراق لە (کورد، عەرەب و تورکمان) دابین ببێت، گەلی کورد دەوری زۆر کاریگەری دیت لە دامەزراندنەوەی عێراقی تازە و حکومەتەکەیدا و لە نووسینەوەی دەستووری وڵاتدا کاریگەرانە کاری کرد. بە پێی دەستووری تازە، سیستەمی سیاسی لە عێراق بوو بە دیموکراتی فیدرالی و ناوی عێراق بوو بە (کۆماری فێدراڵی عێراق). دەوڵەتی خۆجێیی کوردیش ناوی (هەرێمی کوردستان ـ عێراق) لێنرا، لە دەستووردا ماف و دەسەڵاتەکانی لە رووی (سیاسی، ئابووری، کولتووری و بەرێوەبردن) بۆ دابین کرا. بەڵام ناوچەیەکی بەرفراوان لە خاکی کوردستانی باشوور مایەوە کە تا بە ئێستاش نەکەوتووتە ژێر دەسەڵاتی هەرێم و بە ناوی (ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم) ناو دەبردرێن، ئەو ناوچانە خاکی کوردستانی باشوورن و زۆرینەی دانیشتوانەکانیشی کوردن، بەشێکی کەمیشیان لە نەتەوەکانی عەرەب و تورکمانن.
ناکۆکی لەسەر بەرێوەبردنی ئەم ناوچانە لە نێوان هەرێم و حکومەتی فدراڵ هەبوو و ماددەی (58) لە دستووری کاتی عێراق بۆ چارەسەری ئەم ناکۆکیە تەرخان کرابوو و دواتر لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا گۆڕا بە ماددەی (140)، ئەو ماددەیە مافی گشتپرسی بۆ گەرانەوە بۆسەر هەرێمی کوردستان دەداتەوە بە دانیشتوانی ئەو سنوورە. لەگەڵ ئەمەشدا تا بە ئێستا ئەم ماددەیە بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە و هێشتا بەشێکی مەزن لە خاکی کوردستان لە دەرەوەی بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. تا ئێستا چەند هەڵبژاردنێک بۆ پەرلەمانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دراوە، ئێستا کوردستان خاوەنی دەیان دامەزراوەی حکومەتی و شارستانیە، پێشکەوتنی ئابووریش لە هەرێم بەرەو پێش دەروات. ئاسایش و ئارامیش لە هەرێم بەرقەرارە، بەیەکەوە ژیانی برایانە لە نێوان هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کوردستان، هەرلە (کورد، تورک، موسولمان، مەسیحی و ئیزیدی و ئەوانی دیکە) لە ئاستێکی بەرزدایە.
گەشتوگوزار یەک لەو بابەتانەیە کە بەرەو پێش چوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سروشتی جوان و دڵڕفێنی ئەو ناوچەیە بۆتە هۆی راکێشانی گەشتیاران، ئێمە تێدەکۆشین تا بە هۆی ئەو رێبەرەوە بنەما و تایبەتمەندیەکانی گەشتوگوزار لە کوردستان بخەینەبەر دیدەتان.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-04-1980
2.👁️06-09-1988
3.👁️16-03-1988
4.👁️19-02-1988
5.👁️31-07-1983
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
1.👁️عەرەبی هاوردە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 23 2015 4:17PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 5:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,270 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.148 KB Sep 23 2015 4:17PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,343 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574