پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەیەکی مێژووی باشووری کوردستان -هەرێمی کوردستان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû13
English6
عربي1
فارسی1
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人2

کورتەیەکی مێژووی باشووری کوردستان -هەرێمی کوردستان

کورتەیەکی مێژووی باشووری کوردستان -هەرێمی کوردستان
بە کورتە باسێک دەست پێ دەکەین و بۆ ماوەیەکی کورت، خوێنەری بەرێز لە گەڵ خۆمان بۆ قوڵایی مێژووی ئەو هەرێمە ڕادەکێشین و هەڵبەت ئەمەش تەنها بە مەبەستی ئاشنایی گەشتیارانی ئازیز بە ئەنجام دەگەیێنین. لای هەمووان ڕوونە کە کوردستان بێشکەی شارستانیەت و ناوەندی دەرکەوتنی یەکەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی بووە، بەڵام نەک (هەرێمی کوردستانی عێراق) و بەڵکو هەموو خاکی کوردستان کە بە داخەوە لە ئێستادا دابەش بووە بەسەر وڵاتانی (عێراق، سوریا، تورکیا و ئێران). هەروەها هەندێ‌ لە کوردان لە پارێزگای خوراسانی ئێران و وڵاتانی یەکێتی سوڤیەتی پێشوو وەک (ئازەربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان و... هتد) دەژین.
کوردستان خاوەنی شارستانیەتێکی زۆر کۆنە و ئەم بابەتەش لە لایەن شوێنەوارناس و ڕۆژهەڵات ناسەکان بە دۆزینەوەی ئاسەوارە کۆنەکان سەلمێندراوە، کۆنی هەندێک لەو شوێنەوارانە دەگاتە زیاتر لە شەست هەزار ساڵ و دووبارە ڕاستی شارستانیەتی کۆنی کوردی پشتراست دەبێتەوە. بۆ نمونە دۆزینەوەی چەندین نمونە لە ئێسک و پروسکی مرۆڤە سەرەتاییەکان لە ئەشکەوتی شانەدەر کە دەکەوێتە نزیک گوندی (زۆیا چەمێ‌) و مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ بەرلە زایێن، هەروەها کۆمەڵێک لە ئامێر و ئامرازە پێویستەکانی کشتوکاڵی کۆن کە لە گوندێ‌ (چەرمۆ) لە نزیک شاری (چەمچەماڵ) لە لایەن لێکۆڵەر و شوێنەوارناسان لە دڵی خاک دەرهێندراون، جگە لە ئەمانەش هەندێک لە پێداویستیەکانی ناو ماڵ کە هەر لە هەمان شوێن دۆزراونەتەوە و تەمەنیان بۆ حەوت هەزار ساڵ دەگەرێتەوە. شایەنی باسە ئەم دوو گوندە لە کۆنترین گوندە کشتوکاڵیەکانی جیهان هەژمار دەکرێن.
کورد لە مێژووی نوێ دا:
بۆ زیاتر ناسینی کوردستان پێویستە زیاتر قوول ببینەوە و وەک ووتمان بچینە ناو مێژووی کوردستان، ئەم سەرزەویە لە (3000 پ. ز) بەردەوام خاوەنی حکومەتە خێڵەکیەکان بووە و دانیشتوانی ڕەسەنەکەی بریتی بوون لە: (کاسنی، کاردۆخی یا کاردۆکی، گووتی، لولوبی و حالدیەکان). ئەو نەتەوانە کە هەموویان لە باپیرانی ماد (کورد) بوون، دوای ماوەیەک یەکیان گرت. مادەکان یەکەم دەوڵەت یا ئیمپراتۆریەتی بەهێزی ئەو ناوچەیە بوون کە توانیان لەشکری گەورە پێک بهێنن و ناوچەگەلێکی زۆر بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، ئەوان بوون توانیان حکومەتە خوێنرێژەکەی ئاشوور لە ناو ببەن. دەوڵەتی ماد (هۆخشتەرە) توانی دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەوکاتی وەک (ئاشوور و بابل) لاواز بکات و دەستیان گرت بەسەر تەواوی ئەرمەنستان و ئاسیای بچووک تا دەگەیشتە ڕووباری هالیس. عیلام، پارس، هێرکانی، تەبەرستان و باکتریا لە ژێر ڕکێف و فەرمانی مادەکان بوون. ئەو دەوڵەتە بوو کە بنەماکانی بەرێوەبردنی وڵات، یەکگرتنی خێڵەکان و ڕێکارەکانی جەنگی داهێنا، هەروەک (کوروش) دامەزرێنەری زنجیرە پاشایەتی ئەخمینیەکان (هەخامەنشیەکان) سوودی لە داب و نەریت و ڕێورەسم و تەنانەت شێوازی پۆشاکی مادەکان بینیوە.
بۆ یەکەم جار ناوی ماد لە کەتیبەی بەردینی (شەلەم نەصری دووەم) هاتووە و هەروەها (شەمسی ئاداد) ناوی مادەکانی هێناوە، (تیگلات پالسەری چوارەم) لە (744 پ. ز) لەشکرکێشی کردۆتە سەر مادەکان. بە داخەوە پاشماوەی شوێنەوارەکانی ئەوکات بە کەمی ماونەتەوە و هەندێک لە شوێنەوارە بەناو بانگەکانی ئەوکات بریتین لە: (پەیکەری بەردینی شێرێک لە نزیک هەمەدان، ڕوخساری پیاوێک بە پۆشاکی مادەوە کە لە سەر بەرد هەڵکەندراوە لە نزیک دەخمەیەک لە سەرپێڵی زەهاو، وێنەی فروهەر لە سەر بەردێک و لە سەرووی دەخمەیەک لە لورستان کە لە ئێستادا بە "ژووری فرهاد" ناو دەبرێت، وێنەی پیاوێک لە کاتی نزادا لە دەخمەیەکی بچووک کە لە سەر بەرد هەڵکەندراوە و لە گوندی "نواسحەق وەند" لە نزیک کرمانشاهە، وێنەی شا و زانایەکی ئایینی کە لە دوولای ئاگرێک لە ئەشکەوتی قزقاپانن و سەرەڕای ئەمانە شاری هەمەدان بە حەت قەڵای ڕەنگاورەنگ و ئەو کۆشکەی کە لە ناویدا هەبووە) ئەمانە هەموویان دەرخەری شارستانیەتی گەشاوەی مادەکانن. مێژووی ماد لەگەڵ دەستپێکی ئەخمینیەکان کۆتایی هات و یۆنانیەکان دەوڵەتی ئەخمینی (پارس، ماد) یان لەناو برد و دوای ئەوان یۆنانیەکان بوونە حوکمرانی ئەو سەرزەویە.
پێویست ناکات تا مێژوو دووبارە بنوسینەوە و تەنها دەڵێین دەوڵەتەکان یەک بەدوای یەکدا هاتن و ڕۆیشتن، بەڵام کورد بەردەوام بەشێکی گرنگی دەوڵەتداری ئەو ناوچەیە بووە و هەروەها وێڕای بوونی ئەو گوشارە زۆرەی بەرانبەریان کراوە، بەردەوام دەسەڵاتی ناوچەکانی خۆیان بەدەستەوە بووە. نەیارانی کورد بەردەوام لەبیری دابەش کردنی کورد و خاکە فراوانەکانیان بوون و بۆ ئەمەش خۆیان لە هیچ کردەوەیەک نەپاراست. یەکەم کۆششی گەورە بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن هەر دوو ئیمپراتۆری بە ڕەچەڵەک تورکی (سەفەوی و عوسمانی) و بە هۆی جەنگی چاڵدێران بە ئەنجام گەیشت. ئەو جەنگە لادێ‌ و ئاواییە کوردیەکان وێران کرد و خاکەکەیانی کردە سووتماک، دانیشتوانەکەشیانی لەناوبرد. هەردوو دەوڵەت بێ باک بوون لەو کارانە، چونکە جەنگ لەناو خاک و ماڵی کوردان بوو. لە جەنگی چاڵدێران بە کردەوە خاکی کوردستان بۆ یەکەم جار دابەش بوو و دوای ئەمەش لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆریەتە (دوو دوژمنی سەرسەختی کورد) و لە سەدەکانی هەژدەهەم و نۆزدەهەمدا، دابەشکاریە سنووری و ئیداریەکان بەجێ‌ هێندران.
دواجار لە سەدەی ڕابردوو و دوای شکستی عوسمانیەکان لە بەرانبەر هاوپەیمانە ئەوروپیەکان، لە ساڵی (1916 ز) بە پێی پەیماننامەی (سایکس بیکۆ)، کوردستانی گەورە لە لایەن (روسیا، فەرەنسا و بەریتانیا) بۆ چوار پارچە و بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش کرا. لە دەست چوونی سەربەخۆیی کوردان و لەناوچوونی یەکپارچەیی کورد، هاوکات بوو لە گەڵ ستەم و بێدادی زۆر کە بوونە هۆی لاواز بوونی کورد. بە پێی ڕێکەوتنی (سایکس بیکۆ) باشووری کوردستان لە ساڵی (1925 ز) لە گەڵ هەریەکە لە دوو ولایەتی (بغدا و بصرا) یەکی گرت و ووڵاتێکی تازە بەناوی عێراقی لێ کەوتەوە و ئەمەش خۆی بوو بە دەستپێکی گەورەترین جۆرەکانی جینۆسایدی کوردان لەم پارچەیە لە خاکی کوردستان.
دەوڵەتە تازە دروست بووەکەی عێراق، هەرلە سەرەتاوە بە پشتیوانی بەریتانیا کەوتە پێشێلی مافەکانی کورد و لە بەرانبەریشدا، بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و بۆ وەرگرتنەوەی ماف و مێژووە زەوت کراوەکەیان، دەستی پێکرد و هەرگیز نەگیرسایەوە. لە ساڵی (1958 ز) دەوڵەتی پاشایەتی لە عێراق ڕووخا و خۆراگری کورد لە بەرانبەر ئەو ستەمانەی بەرانبەری دەکرا، بوو بە هۆی چەسپاندنی ناوی نەتەوەی کورد وەک دووەم نەتەوە لە دەستووری ئەو وڵاتە.
زۆری نەخایاند حکومەتی عێراق دەستووری بن پێ کرد و مافەکانی کوردی بەجێ نەهێنا و ئەمەش کاردانەوەی کوردی لێ کەوتەوە. لە بەرانبەردا حکومەتی عێراق لە جیاتی بەخۆدا بچێتەوە، لە ئەیلولی (1961 ز) هێرشی نامرۆڤانەی لە دژی کورد لە ڕێگەی فرۆکەکانی دەست پێکرد و بوە هۆی سەرهەڵدانی شۆرشی مەزنی ئەیلول. خۆراگری گەلی کورد و خوێنی هەزاران شەهید لەو شۆرشە، بووە هۆی بەدی هاتنی ڕێکەوتنی (ئازاری 1970 ز) لە نێوان سەرکردایەتی کورد و حکومەتی بەعس، لەو ڕێکەوتنە دان بە بوونی نەتەوەی کورد نرا. بەڵام دیسان حکومەتی عێراق پێشیلی ئەو پەیماننامەی کرد و لە (1974 ز) یەک لایەنە ئەو ڕێکەوتنەی هەڵوەشاندەوە و جەنگی بەرانبەر بە کورد هەڵگیرساندەوە. ئەو جەنگە زۆر وێرانکار بوو و بۆوە هۆی ڕشتنی خوێنی هەزاران شەهید بەناحەق و هەزاران لادێی کوردی بە تۆپ و بوردمانی وەحشیانە وێران کرد.
کردەوەکانی حکومەتی بەعس تەنها بە تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی نەوەستا، بەلکو ئەوان بە ووردی سیاسەتی زەوی سووتاویان لە دژی خەڵکی بێ تاوانی کورد دەست پێ کرد و بیرە ئاوە و جۆگەکانیان ووشک کرد، دارستانەکانیان سووتاند و ئاوەدانیەکانیان وێران کرد. ئامانجی ئەوان تەنها لەناو بردنی کورد بوو لە ڕێگەی لەناو بردنی سەرچاوەکانی ژیانی ئەوانەوە. ئەوان بۆ ئەم مەبەستەیان سوودیان دیت لە کۆمەڵە سیاسەتێکی نەفرەت لێکراوی وەک: (وێران کردنی زیاتر لە چوار هەزار لادێ‌، گواستنەوەی دانیشتوانی لادێکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و سپاردنی زەوی و زاری ئەوان بە عەرەبی هاوردە).
دەوڵەتی بەعس بە عەقلیەتێکی کاڵ فامانە، ئامانجی لەناو بردنی کوردیان هەبوو و لەو پێناوشدا هەموو کردەوەیەکی وەحشیانەیان بە ئەنجام گەیاند، ئەوان بە زەبر و هەرەشە کوردە (ئێزیدی، شەبەک و فەیلیەکان) یان ناچار بە گۆرینی ڕەگەزنامە کوردیەکانیان بۆ عەرەب کرد. لە ڕۆژی (05-04-1980ز) دەستیان کرد بە لەناو بردنی کوردی فەیلی لە بەغدا و لە ڕۆژهەڵاتی بەغداوە ئەو کارەیان دەست پێکرد. ئەوان دوای زەوت کردنی ماڵ و موڵکی فەیلیەکان، پێنج هەزار کەسیان لێ کوشتن و ئەوانی دیکەیان لە ووڵات دەرکرد، بەشێکی زۆریان بۆ ئێران دەرکردن. ئەو وەحشیگەریە بۆ ئەوان بەس نەبوو و لە (31-07-1983 ز) هەشت هەزار کەس لە بارزانیەکانیان برد و بەرە بەرە لەناویان بردن. حزبی بەعس خۆی بەو کردەوانەوە گرت و دەستە دەستە خەڵکی بێ تاوانی کوردی لەناو دەبرد و هیچ شوێنەواری نەدەهێشتن. سەرەرای هەموو ئەوانە، بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەردەوام بوو و سەریان بۆ ئەو ستەم و بێدادانە شۆر نەکرد کە دژی بەها مرۆڤایەتیەکان بوون.
ئەشکەنجە سەختەکانی زیندانە تاکەکەسیەکان، گوللە باران کردنی شۆرشگێران لە شوێنەگشتیەکان، ڕووخاندنی لادێ و شارەکان و کوشتنی بە کۆمەڵی کوردان، بەعسیەکانی تێر نەکرد و بۆیە فرۆکەکانی ئەو ڕژێمە بۆگەنە هەستان بە بۆردمانی کیمیایی ناوچەی (بالیسان و شێخ وەسان) و تەنها لە چەند ساتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی بێ تاوانی ئەو شوێنانەی لەناو برد. ئەم جارە تەنها مرۆڤەکان نەبوون کە دەمردن، بەڵکو باڵندە و ئاژەڵە ماڵی و کێویەکانیش بە گشتی دووچاری هەمان چارەنووس بوون.
کوشتار و ستەمی ڕژێمی بەعس گەیشتە ڕادەیەک کە نەزوبان دەتوانێت باسی بکات و نە گوێکان بیبیستن، ئەمجارە ڕژێم بۆ لەناو بردنی کورد و بە بێ شەرمی تەواو، سوودی لە ناوی سورەتی پیرۆزی (انفال) وەک سەرپۆش بۆ وەحشیانەترین پرۆسەی سەربازی یا جینۆسایدی کورد وەرگرت. ئەو پرۆسەیە لە (19-02-1988) دەستی پێکرد و تا (06-09-1988) بەردەوام بوو و بە شەش قۆناغ بەرێوەچوو. مەبەست تاڵان و کوشتن و لەناو بردنی کورد لە باشوور بوو بەکاربردنی ووشەی (انفال) خۆی باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی ماڵ و خوێنی کوردیان بە حەڵال زانیوە. ئەو هێرشانە تەواوی ناوچە و شارەکانی (کەلار، کفری، دەربەندیخان، خانەقین، دووبز، چەمچەماڵ، قەرەداغ، دۆڵی جافایەتی، زاخۆ، دهۆک، دەوروبەری کەرکووک، دەشتی کۆیە، شەقڵاوە و ئامێدی) گرتەوە و لە ئاکامدا سەد و هەشتا و دوو هەزار کەس لە ژن و پیاو و منداڵی بێ تاوان، لەو پەڕی دڕندەیی بەرەو دەشتە وشکەکانی باشووری عێراق بردران و بەشێک لە ئەوان لە برسان و لە تینویەتی مردن، ئەوانی دیکەش بە زیندوویی خرانە ناو گۆرە بە کۆمەڵەکان و بەم شێوەیە (182000) مرۆڤ شەهید کران، بەبێ ئەنجامدانی هیچ تاوانێک و تەنها لە پێناو کورد بوونیان.
هەڵەبجە شارێک کە ناوی تا هەتایە دەمێنێ، تاوانێکی دیکە کە تا هەتایە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکاندا وەک نمونەی چەپەڵترین کاری مرۆڤ دەگوترێت و دەگوترێتەوە. تەنها لە ماوەی چەند خولەکێکدا و لە (16-03-1988) بومبی کیمیایی بەعسەکان، لە جۆری خەردەل و بە بۆنی سێو، پێنج هەزار کەس لە ژن و منداڵ و پیاوانی ئەو شارەی بەرەو بارەگای خودا و بەهەشتی بەرین فڕاند و زیاتر لە دە هەزار برینداری لێکەوتەوە. ئەو بوردمانە نەتەنها بوو بە هۆی ژهراوی بوونی ئاسمان و زەوی ئەو شارە و دەوروبەری، بوو بە هۆی لەناو چوونی هەموو جۆرەکانی ڕووەک و ئاژەڵەکان. تا بە ئەمرۆش زۆرن ئەو کەسانەی کە بە هۆی کاریگەریە نەرێنیەکانی ئەو گازە، ژیانیان لە ڕەنج و ناخۆشیدا بەسەر دەبەن.
ستەم و زۆری بەعس بۆوە هۆکاری ڕاپەرینی گەلی کورد لە (05-03-1991)، ئەو ڕاپەرینە بەعسی بە تەواوەتی لە کوردستان دەرکرد و بەداخەوە پێنەگەیشتوویی جیهان بۆ بە هاناوە هاتنی گەلی کورد، بوو بە هۆی گەرانەوەی ئەو ڕژێمە بۆ هەندێک لە بەشەکانی ئەو هەرێمە. بەڵام بەشەکانی دیکەی باشوور کە بە هەرێمی کوردستان ناسراون، توانیان دامودەزگا و دامەزراوەی حکومەت بۆ خۆی دابمەزرێنێت و تا بە ئەمرۆ بەردەوامە. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پرۆسەی ئازادی عراق لە ساڵی (2003)، کۆمەڵێک گۆری بە کۆمەڵ لە سەرتاسەری عێراق دۆزرانەوە. بە داخەوە زۆربەی قوربانیانی ناو گۆرەکانیش لە گەلی کورد بوون و بەم شێوەیە تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەدوای یەکدا بۆ جیهانیان ئاشکرا دەبوون و بەداخەوە تاوانەکان هۆکاری لەناو چوونی ژمارەیەکی زۆری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بوو.
هاوکات لەگەڵ ڕووخانی بەعس، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دیکتاتۆر لە عێراق نەیەتەوە سەرکار و تاوانەکان دووبارە نەبنەوە، هەروەها بۆ ئەوەی بەیەکەوە ژیانی باشتر بۆ هاونیشتیمانیانی عێراق لە (کورد، عەرەب و تورکمان) دابین ببێت، گەلی کورد دەوری زۆر کاریگەری دیت لە دامەزراندنەوەی عێراقی تازە و حکومەتەکەیدا و لە نووسینەوەی دەستووری وڵاتدا کاریگەرانە کاری کرد. بە پێی دەستووری تازە، سیستەمی سیاسی لە عێراق بوو بە دیموکراتی فیدرالی و ناوی عێراق بوو بە (کۆماری فێدراڵی عێراق). دەوڵەتی خۆجێیی کوردیش ناوی (هەرێمی کوردستان ـ عێراق) لێنرا، لە دەستووردا ماف و دەسەڵاتەکانی لە ڕووی (سیاسی، ئابووری، کولتووری و بەرێوەبردن) بۆ دابین کرا. بەڵام ناوچەیەکی بەرفراوان لە خاکی کوردستانی باشوور مایەوە کە تا بە ئێستاش نەکەوتووتە ژێر دەسەڵاتی هەرێم و بە ناوی (ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم) ناو دەبردرێن، ئەو ناوچانە خاکی کوردستانی باشوورن و زۆرینەی دانیشتوانەکانیشی کوردن، بەشێکی کەمیشیان لە نەتەوەکانی عەرەب و تورکمانن.
ناکۆکی لەسەر بەرێوەبردنی ئەم ناوچانە لە نێوان هەرێم و حکومەتی فدراڵ هەبوو و ماددەی (58) لە دستووری کاتی عێراق بۆ چارەسەری ئەم ناکۆکیە تەرخان کرابوو و دواتر لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا گۆڕا بە ماددەی (140)، ئەو ماددەیە مافی گشتپرسی بۆ گەرانەوە بۆسەر هەرێمی کوردستان دەداتەوە بە دانیشتوانی ئەو سنوورە. لەگەڵ ئەمەشدا تا بە ئێستا ئەم ماددەیە بە تەواوەتی جێبەجێ نەکراوە و هێشتا بەشێکی مەزن لە خاکی کوردستان لە دەرەوەی بەرێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. تا ئێستا چەند هەڵبژاردنێک بۆ پەرلەمانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام دراوە، ئێستا کوردستان خاوەنی دەیان دامەزراوەی حکومەتی و شارستانیە، پێشکەوتنی ئابووریش لە هەرێم بەرەو پێش دەروات. ئاسایش و ئارامیش لە هەرێم بەرقەرارە، بەیەکەوە ژیانی برایانە لە نێوان هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کوردستان، هەرلە (کورد، تورک، موسولمان، مەسیحی و ئیزیدی و ئەوانی دیکە) لە ئاستێکی بەرزدایە.
گەشتوگوزار یەک لەو بابەتانەیە کە بەرەو پێش چوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و سروشتی جوان و دڵڕفێنی ئەو ناوچەیە بۆتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران، ئێمە تێدەکۆشین تا بە هۆی ئەو ڕێبەرەوە بنەما و تایبەتمەندیەکانی گەشتوگوزار لە کوردستان بخەینەبەر دیدەتان.
ئەم بابەتە 21,376 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
هۆز - تیرە - بنەماڵە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 23-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 21,376 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.148 KB 23-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,834
وێنە 104,285
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.204 چرکە!