🏠 Alku
Lähetä
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Yhteystiedot
Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📷 دەگمەنترین باڵندەی کوردستان مەترسی لەناوچوونی لەسەرە | Ryhmä: Kuva ja kuvaus | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دەگمەنترین باڵندەی کوردستان مەترسی لەناوچوونی لەسەرە
باڵندەی چێرگ کە یەکێک لە دەگمەنترین باڵندەکانی کوردستان و تەنانەت جیهانە، مەترسی لەناوچوونی لێ دەکرێت.
چێرگ کە لە زمانی زانستی به (otis tarda) بەناوبانگە، گەورەترین باڵندەی گیاخۆری جیهانە.
ئەو باڵندەیە کە ئێستا به هێمای ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت ئێران ناسراوە، سەرەرای کێشی زۆری خاوەنی دوو باڵی درێژ و پڕهێزە و بەو هۆیەوە نازناوی قورسترین باڵندەی جیهانی پێدراوە کە توانای فڕینی درێژ مەودای هەبێت.
ناوچە دەشتاوییەکانی کوردستان یەکێک لە ژینگە رەسەنەکانی چێرگه و رۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین ژینگەکانی ئەو باڵندەیەی لەخۆ گرتووە.
چێرگ لە دەشتەکانی خوارووی دەریاچەی ورمێ (کانی بەرازان، گردە قیت، مەیمەند، قەرەشلاغ) لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ)، دەشتی قوروە، دەشتی گەز، دیواندەڕە و زەرینەی ئوباتۆ لە پارێزگای سنه و دەشتی هەشتلان و تلێسم لە پارێزگای کرماشان بینراوە.
ئەو باڵندەیە زیاتر لە نێو کێلگەکانی گەنم و جۆ و نیسک و وێنجە هێلانە دەکات.
ناوچەی موکریان بەتایبەت دەشتەکانی نێوان بۆکان و مەهاباد گرنگترین ژینگەی باڵندەی چێرگ لە کوردستان و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته کە نزیکەی 45 دانە لەو باڵندەیەی لەخۆ گرتووە.
ئامارێکی دروست بۆ رێژەی راستەقینەی ئەو باڵندەیە لە کوردستان لەبەر دەست نییە، بەڵام دەشتی سووتاو لە بۆکان سەرەکیترین و گەورەترین ژینگەی چێرگه که زیاتر لە 20 باڵندەی چێرگ تێیدا دەژی.
لە ماوەی رابردوودا، یەکەمین ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی چێرگ لە ئێراندا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
ئێستاکە ئەو باڵندە دەگمەن و ئەفسانەییەی کوردستان رووبەڕووی هەڕەشەی لەناوچوون بووەتەوە و تەنانەت خراوەتە ناوریزی سوور (دۆخی مەترسیدار)ی یەکێتی نێودەوڵەتی پاڕاستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان (iucn)ی سەر بە رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

کورتە فیلمی ” چێرگ لە بۆکان دا “
ئەوکەسانەی زانیاریان لە بارەی چێرگەوە نیە یان قەتیان نەدیوە ئەم کورتە فیلمە ببینن
کورتە فیلمی ” چێرگ لە بۆکان دا ” بە دەرهێنانی کاک محەمەد باوەردی موقەدەم

ئەو کەسانەی فایلە پڕکوالیتەکەیان (بەکەیفیەتەکەیان) دەوێ پەیوەندی بەکەن بە بەشی پەیوەندی ئەم ماڵپەڕەیەوە http://www.kizanyari.com یان لەم ئەدرەسەوە https://www.youtube.com/watch?vkty41spkny4

چێرگ باڵەندەیەکی ئەفسانەیی، مل و قاچ درێژ، باڵ و دەنووک پان و تووک رەنگاڕەنگ و جنجر، چێرگ و چرگ باڵەندەیەک کە لەسەر زەوی هێلانە دەکات و تەنیا لە لەوەڕگەکان و مەزراکانی دانەوێڵەدا دەژیت.

چێرگ چەندین ساڵە کە لە ژێر چاودێری دایە، دەگوترێ هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە، بەپێی ئاماری یەکێتی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە، چێرگ لە لیستی سووردایە و ژمارەیان کەمترە لە 40 هەزار دانە، ئەوان لە وڵاتانی رووسیا، ئیسپانیا، هەنگاریا و باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.

دەستەیەکی چێرگەکان لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین، لە دەشتی سووتاو، دەشتێک بە پانایی 1600 دۆنم واتە 400 هێکتار کە ساڵانە میوانداری لە 20 تا 25 سەر چێرگ دەکات.

دەشتی سووتاو ئێستا بە سەرەکیترین ژینگەی چێرگ لە هەموو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەندرەێت، بە دەستپێشخەری رێکخراوەی ژینگەپارێزی بۆکان و هەوڵی چالاکڤانانی ژینگەپارێزی بۆکان، یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوەی چێرگناسی ئێران لەو شارە کراوەتەوە.

چێرگ بەهۆیی راوی لە رادەبەدەر و تێکچوونی جێژینی لە مەترسی لەناوچووندایە.
20150921221841127085

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


📚 Liittyvät tiedostot: 2
🖇 liittyy kohdetta: 3
👫 Elämäkerta
1.👁️محەمەد باوەردی موقەددەم (رزگار)
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️07-02-2016
🎵 Teokset
1.👁️چێرگ لە بۆکان دا
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📷 Kuva ja kuvaus
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Kaupungit: ⚪ Bokan
🏙 Kaupungit: ⚪ Mahabad
🏙 Kaupungit: ⚪ Urumiya
🗺 Maa - Alue: ➡️

⁉️ Technical Metadata
©️ Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Seryas Ehmed) on Sep 21 2015 10:18PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Hawrê Baxewan) on: Feb 20 2016 6:35PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Tämän tuotteen mukaan Kurdipedia n 📏 Standardit ei ole viimeistelty vielä!
👁 Tämä tuote on katsottu 6,508 kertaa

📚 Attached files - Version
Tyyppi Version 💾📖🕒📅 👫 Toimittajatunnuksesi
📷 Kuvatiedostoa 1.0.19 KB Sep 21 2015 10:18PMSeryas Ehmed
📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📊 Tilastot Artikkelit 382,812
Kuvat 62,945
Kirjat 11,995
Liittyvät tiedostot 50,496
📼 Video 201
🗄 Lähteet 16,142
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 0,078 toinen!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)