پاشەکشەی ئابووری تورکیا لەسەر زیادبوونی ڕێژەی بێکاریی ڕەنگیداوەتەوه و ئه و ڕێژەیە بۆ 9.6% بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردوودا 9.1% بوو.
پێدراوەکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئاشکرایکرد کەژمارەی ئەوانەی بێکارن و تەمەنیان لەسەرووی 15 ساڵانەوەیە، گەیشتووەتە 880 هەزار کەس لەحوزەیرانی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی 226 هەزار بێکاری نوێ چوونەڕیزی بێکارانەوە، ئەوەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا.
رێژەی بێکاری لەنێو ئه و لاوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 و 25 ساڵیدایە بەتێکڕای 1.0 بەرزبووەتەوە تا بگاتە 17.7%، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری لەنێوان ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 و 64 ساڵیدایە بەتێکڕای 0.4 بەرزبووەتەوه و گەیشتووەتە 9.7%.
- 15-09-2015
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 6,253 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!