باکووری کوردستان
- لە باکوری کوردستان، لەسەر ڕێگای نێوان
موشموش-
ئامەدئامەد لە کاتی تێپەڕبوونی بوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک تەقینەوەیەک ڕوویدا، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک بریندار بوون.
- کاتژمێر 5 لە نزیک (پردی جوانان) کە 30 کم دووری شاری وان –
جولەمێرەگجولەمێرەگە، لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی زریپۆش دا تەقینەوەیەک ڕوویدا. لە تەقینەوەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و دووانی تریش بریندار بوون کە یەکێکیان برینەکەی سەختە.
- لە گەڕەکی مەمانی شارۆچکەی تەکمانی سەر بە پارێزگای
ئەرزرومئەرزروم 3 گەریلای
هەپەگەهەپەگە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.
باشووری کوردستان
- فەرمانبەرانی دادگای
سلێمانیسلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە دەستیان بەمانگرتن کرد و دەوامەکانیان ڕاگرت.
- لەسەر ڕێگەی
کەلارکەلار- سلێمانی، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکەش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەکرەی کەیبڵی کارەبوە بووە لە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە سیانیان خوشکی یەکتربوون.
رۆژئاوای کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی، پشتبەست بە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، تانکە ڕووسیەکان گەیشتونەتە بارەگای هەوایی شاری (لازقیە)ی سوریا، بەپێی هەواڵەکە حەوت تانکی ڕووسی جۆری (T- 90) لەگەڵ چەند تۆپی دوورهاوێژ لە بارەگاکە بینراون.
- کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەباحی قەزای مشێخی سەربە شاری
حەسەکەحەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.