لەسەر رێگەی کەلار- سلێمانی، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا
باکووری کوردستان
- لە باکوری کوردستان، لەسەر ڕێگای نێوان
موشموش-
ئامەدئامەد لە کاتی تێپەڕبوونی بوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک تەقینەوەیەک ڕوویدا، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک بریندار بوون.
- کاتژمێر 5 لە نزیک (پردی جوانان) کە 30 کم دووری شاری وان –
جولەمێرەگجولەمێرەگە، لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلی زریپۆش دا تەقینەوەیەک روویدا. لە تەقینەوەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و دووانی تریش بریندار بوون کە یەکێکیان برینەکەی سەختە.
- لە گەڕەکی مەمانی شارۆچکەی تەکمانی سەر بە پارێزگای
ئەرزرومئەرزروم 3 گەریلای
هەپەگەهەپەگە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.
باشووری کوردستان
- فەرمانبەرانی دادگای
سلێمانیسلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە دەستیان بەمانگرتن کرد و دەوامەکانیان راگرت.
- لەسەر رێگەی
کەلارکەلار- سلێمانی، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، رووداوەکەش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەکرەی کەیبڵی کارەبوە بووە لە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگردا، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا کە سیانیان خوشکی یەکتربوون.
رۆژئاوای کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی، پشتبەست بە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، تانکە ڕووسیەکان گەیشتونەتە بارەگای هەوایی شاری (لازقیە)ی سوریا، بەپێی هەواڵەکە حەوت تانکی ڕووسی جۆری (T- 90) لەگەڵ چەند تۆپی دوورهاوێژ لە بارەگاکە بینراون.
- کاتژمێر 11 ی پێش نیوەڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەباحی قەزای مشێخی سەربە شاری
حەسەکەحەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 大事年表