هونەرمەند لە #03-07-1986# لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە. هەر لە منداڵییەوە خولیایی هونەری مۆزیکی هەبووە و لە قۆنای سەرەتاییدا بەشداری خولی مۆزیکی کردووە، لە ساڵی 2002 دەچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی مۆزیک، ساڵی 2009 پەیمانگا تەواودەکات و دەبێتە مامۆستای هونەر لە شارباژێر، هونەرمەند لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی گەنجیدا گرووپی مۆزیکی ڤینۆ درووست دەکەن و بەردەوامی دەدەن بە کاری هونەری و چەندین ئەلبوومی هونەری بۆ هونەرمەندە لاوەکان و هونەرمەندە دیارەکان تۆمار دەکەن، بەشداری لە چەندین کۆنسێرت و چالاکی هونەری دا کردووە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان. هونەرمەند سەرەڕایی کاری مۆزیک کاری خۆشنووسی و فۆتۆگرافەریش دەکات.خاوەنی سەلیقەیەکی جوانی هونەرییە، گەنجێکی چالاک و دیاری هونەری مۆزیکە لە سلێمانیدا، یەکێکە لە مامۆستا خۆشەویستەکان لای قوتابییەکان و توانیویەتی چەندین بەرهەمی سروود و گۆرانی بۆ قوتابییەکانی تۆمار بکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,699 جار هاتیە دیتن