Bibliothèque Bibliothèque
Rechercher

Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!


Search Options





Recherche avancée      Clavier


Rechercher
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
Outils
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Langues
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mon compte
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
Rechercher Envoyer Outils Langues Mon compte
Recherche avancée
Bibliothèque
Noms Kurdes
Chronologie des événements
Sources
Histoire
Collections de l'utilisateur
Activités
Rechercher Aide?
Publication
Video
Classifications
Élément aléatoire!
Envoyer l'article
Envoyer l'image
Survey
Vos commentaires
Contactez
Quel type d'information devons-nous!
Normes
Conditions d'utilisation
Point qualité
À propos
Kurdipedia Archivists
Articles de nous!
Ajouter Kurdipedia à votre site Web
Ajouter / Supprimer Email
Statistiques des visiteurs
Les statistiques de l'article
Polices Converter
Calendriers Converter
Vérification orthographique
Langues et dialectes des pages
Clavier
Liens utiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Connexion
L'adhésion!
Vous avez oublié votre mot de passe!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 À propos
 Élément aléatoire!
 Conditions d'utilisation
 Kurdipedia Archivists
 Vos commentaires
 Collections de l'utilisateur
 Chronologie des événements
 Activités - Kurdipedia
 Aide
Nouvel élément
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
La révolution kurde. Le PKK et la fabrique d\'une utopie
05-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Osman Sebrî (Apo): Analyse Bio-bibliographique
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Quelles Frontières Pour Le Moyen-Orient ? - II
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles 518,852
Images 106,268
Livres 19,333
Fichiers associés 97,316
Video 1,398
Bibliothèque
L'Arménie dans le folklore ...
Bibliothèque
Documents du VIème Congres ...
Bibliothèque
Les Kurdes d'Irak
Bibliothèque
L' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres...
نەجات ماملێ - ڕەحیم
Groupe: Martyrs | Articles langue: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Classement point
1 Voter 5
Excellente
Très bon
Moyenne
Mauvais
Mauvais
Ajouter à mes collections
Donnez votre avis sur ce produit!
Histoire des Articles
Metadata
RSS
Recherche dans Google pour les images liées à l'élément sélectionné!
Recherche dans Google pour l'élément sélectionné!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەجات ماملێ - ڕەحیم

نەجات ماملێ - ڕەحیم
کوڕی گەورە هونەرمەندی کورد #محەمەدی ماملێ# ڕۆژی #10-09-1983# لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە شەهید کرا.
عبدالرحیم ماملی (نجات)، کوڕی محەممەد ماملێ و ئامینە مەولودیان، لە ڕێکەوتی 23ی 09ی 1345 هەتاوی (14/12/1966 زایینی) لە شاری #مەهاباد# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی هەر لەو شارە و لە خوێندنگاکانی (شەشی بەهمەن و ئیبنی سینا) خوێند و تێیدەپەڕاند. ژمارەی پێناسەکەی 480 بوو کە لە شاری مەهاباد بۆیان دەرکردووە.
نەمرنەجات ئەوکاتەی کە گیرا خوێندکاری پۆلی دووی دەبیرستان بوو. لە ماڵی خۆیان لە چواڕڕای مەولەوی لە کاتژمێر 2:10 خولەکی نیوەشەوی 4ی1ی1362 (24/03/1983) کاتێک کە لە غوڕابی خەودا بوون، لەلایان پاسدار و جاشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چرایان لەسەر هەڵدەکرێتەوە و نەجات دەگرن و دەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ زیندانی مەهاباد.
ئەو نەمرە کە لایەنگری ڕێکخراوی (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان) بوو بە هاوکاری کردنی ئەو سازمانە وەک کۆکردنەوەی یارمەتی و دەرمان، بڵاوکردنەوەی گۆڤار و نووسینی شوعار چالاکی دەکرد کە هیچکام لەو چالاکییانە لە هیچ یاسایەکدا سزاکەی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان نییە جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەوکاتەوە کە گیرا بۆ ماوە سێ مانگان بێسەر و شوێن بوو. تا لەبەردەرگای زیندانی مەهاباد کە بە شوێنی کەوتبووین، بنەماڵەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە نەجات ڕاگوێزراوەتە (زیندانی دریا)ی #ورمێ#(ارومیە). کاتێک بنەماڵەکەی خۆیان گەیاندە ئەوێ، نۆرەی دیداریان دابوونێ بۆ پێنج شەممۆی دوو حەوتوو دواتر. بۆ یەکەم جار لەو زیندانە لە پشت جامی شیشە و بە تەلەفۆن توانیبوویان چاویان پێی بکەوێتەوە. بەڵام چ دیتنێک؟ بنەماڵەکەی ئاوا دەیگێڕنەوە:
ئاسەواری ئەشکەنجە بە هەموو جەستەیەوە دیار بوو. دەستەکانی دەوراندەور بە سیغاری سوتێندرابوو کە لە پشتی دەستی ڕا تا ئانیشکی زیاتر لە بیست جار سووتابوو و شوێنی هەر سووتاوەی نووکی قامکی مرۆڤی تێدەچوو. لەو دیدارەدا دیار بوو هەڕەشەی لێکرابوو کە ئاگای لە قسەکانی بێت بەڵام، ئەو هەوڵی دەدا کە بە ئیشاڕە و بە ڕەمز تێمانگەیێنێت کە لە دۆخێکی دژوار دایە و بە فریای کەوین. لە پشت سەریشی پاسدار بە دووری 2 میتران ڕاوەستابوون و چاوەدێرییان دەکرد.
نەجات ماملێ لە مقەڕی خوڕخوڕەی کۆمەڵە
ئەو دیدارەمان 10 خولەکی خایاند و ئیتر لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا کە لە زیندانی ورمێ بوو، هەموو پێنشەممۆیان دەچووین بۆ دیداری و لە پشت جامی شیشە و بە تەلەفۆن دەماندواند. بە باوکم و دۆستەکانمان بڵێن کە چی تر خەڵک ئەزیەت مەدەن، پێیان گوتووین کە لە سێدارەمان دەدەن.
هێندەی پێنەچوو بینیمان لە تێلێویزیۆنی ناوەندی مەهاباد دانپێدانانی 42 کەس لەو قارەمانانەیان پێشان دا کە و وەک ئەندامانی (ضد انقلاب) پێناسەی کردن. لەناویان دا نەمر نەجاتی ماملێ ی تێدابوو. ئەو 42 کەسە بەناچاری و لە ژێر ئەشکەنجەدا ئەو تاوانانەی کە هیچیان نەیانکردبوو بەسەریان دا سەپاندبوون و دەیانگوتەوە.
ئیتر پاشی دوایین دیدارمان کە بە شێوەی حزووری بوو، بۆ جاری دواتر کە چووینەوە زیندانی ورمێ و داوای دیدارمان کرد، پێیانڕاگەیاندین کە کوڕەکانتانمان بەڕێ کردووە بۆ (زیندانی تەورێز). بنەماڵەکان بە تاک و بە کۆ خۆیان گەیاندە زیندانی تەورێز. لەوێ چەند ڕۆژێک بنەماڵەکانیان تەفرە دا و پاشان لە ڕێکەوتی 19/06/1362هەتاوی (10/09/1983زایینی) لە لایان پۆلێک لە بنەماڵەی گیراوەکان کە بە شوێن کاری گیراوەکانیان لە بەر دەرگای زیندانی تەورێز بوو پێیان ڕاگەیاندین کە ناوۆ پۆلێک زیندانییان خوێندۆتەوە کە یەک لەو لەسێدارەدراوانە کوڕەکەتان عەبدولڕەحیم ماملێ (نەجات)ە
بە پەلە باوکم و پۆلێک لە بنەماڵەکان بەرەو تەورێز وەڕێ دەکەون و داوای وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان کرد بەڵام، بە بنەماڵەکانیان گوت کە لە گۆڕستانی (وادی ڕحمت) لە تەورێز ناشتوومانن. کە دەچنە ئەوێ، چەند گڵکۆیەکیان پێشان دەدەن کە لەسەر گۆڕی هەرکامیان تەختە دارێکیان چەققاندووە و ناوی ئەو ئازیزانیان لەسەر نووسرابوو.
ئیتر نە ئێمە و نە هیچکام لەو بنەماڵانە تەرمەکانمان وەرنەگرتۆتەوە و نازانین کە دەناو ئەو گۆڕانەدا کە پێشانیان داوین، خۆشەویستەکەی خۆمانی تێدایە یان کەسێکی ترە؟ یان کەس دەو گۆڕە دا هەیە یان چۆلە؟ ئیتر لە ڕووی ناچاری مەجبورین کە لەو گۆڕە خۆ بکەین بە خاوەن وخۆشمانبوێ. چوون ئەوە دوا یادگارێکی کە دەتوانین بۆنی ئازیزەکەمانی لێبکەین تەنانەت گەر چۆلیش بێت.
بەو چەشنە نەمر نەجاتی ماملێ لە تەمەنی 17 ساڵی دا لە سێدارە درا و گیانی پاکی لە ڕێی دەرکردنی داگیرکەر لە نیشتمان و وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی دا بەخشی.
بنەماڵەی نەمر عەبدولقادر بایەزیدی بیرەوەرییەک دەگێڕنەوە کە کوڕی ئەو نەمرە کاک خەبات بایزیدی نوسیوەتەوە و لە ماڵپەڕی نەمران دا بڵاو کراوەتەوە، ئاوا شایەدی دەدەن و دەڵێن:
… بەشێک لە بنەماڵەکان بە ناچار چوون لە قاوەخانەیەکی نیزیک لە زیندان دانیشتین تا چاوەڕوانی چارەنووس بن. لە پڕ کەسێک بە جل و بەرگی سەربازی لە قاوەخانەکە وەژوور دەکەوێت و بە زاراوەی کوردی لای #سنە#، پییان دەڵێ کە دەمهەوێ بە نوێنەرایەتی هەمووتان دەگەڵ دوو کەستان قسان بکەم. دایک و برای نەمر عەبدولقادر بایزیدی بە نوێنەرایەتی دەچنە پێش و ئەویش دەیانباتە چەند میتر ئەولاتر و کە چۆلتر بوو و کەسی لێنەبوو. لەوێ کابرا سوێندیان بۆ دەخوات کە ئەوەی بە چاوی خۆی بینیوێتی بۆیان بگێڕێتەوە. دەڵێ:
• من شایەدی ئەو دیمەنانە بووم کە ئەو نەمرانەیان دەبرد بۆ لەسێدارەدانێ. ئەوان 33 کەس بوون. کوڕێکی مێرمنداڵ و کەم تەمەنیان دەگەڵ بوو کە لە پێشەوەی هەموویان دەڕۆییشت و بە دەنگی بەرز سروودی (ئەی ڕەقیب)ی دەگوتەوە.
بەو نیشانانەی کە کابرا سنەییەکە دەیدا، ئەو کەسە کە بەدەم سروود گوتنەوە بەرەو سێدارە ڕۆیوە، (عەبدولڕەحیم یا نەجات ماملێ کوڕی هونەرمەند محەممەدی ماملێ) بووە.
لەو ماوەیەدا کە نەمر نەجات لە بەندیخانەکانی ورمێ و تەورێز دا بوو، بەردەوام محەممەدی ماملێ لەو شار بۆ ئەو شار لە سەفەردابوو تا بەڵکوو بتوانێ دەرەتانێک بدۆزێتەوە تا کوڕەکەی لە پەت ڕزگار بکات بەڵام، پیاو نازانێ بڵێ بەختەوەرانە یان مخابن کە ماملێ کەسێکی وای نەدەناسی کە لەو ڕژێمە نیزیک بێت و قسەی بڕوات. ڕۆژێک هەندێک پیاوخاس هاتن تا یارمەتی ماملێ بکەن و ڕاوێژی پێبدەن. پەیامیان دایە کە
– فڵانە کەس لە فڵانە شار لە لای پاسداران قسەی وە عەرز ناکەوێ و دەنگی تۆی زۆر پێخۆشە و زۆریشی خۆش دەوێی گەر بچی و داوای لێبکەی بە دڵنیاییە بە قسەت دەکات. لە وەڵامدا ماملێ دەڵێ:
ئەگەر مەیتی هەموو عەولادەکانم ئەمڕۆ لەبەر دەرگاکەم بۆ ڕیز بکەن، ئامادە نیم بچم لە کەسێکی ئاوا بپاڕێمەوە.
ئەوکاتی کە پۆل پۆل ڕۆڵەکانی نیشتمان لە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریان بە داری قەنارەوە دەکرا و جەستەی نیشتمان دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێ دەتکا، هاوکات ماملێ نەجاتی کوڕیشی یەک لەو شەهیدانەی نیشتمان بوو. ئەو بە گۆرانییەک ویستی هەستی خۆی بۆ گشت شەهیدانی کوردستان دەرببڕێت بە نەجاتی کوڕیشییەوە. ئەو گۆرانییە لە ساڵی 1984 لە ژێرزەمینی ماڵی
هونەردۆستی ڕەحمەتی کاک وەستا عەزیز خاڵەندی بە هاوکاری مامۆستا ڕەشید فەیزی نیژاد تۆمار کرا کە ناوی (تاکەی چاوەڕێی یاران بم)
بوو. وەک شاهیدانی ئەو شەوە دەیگێڕنەوە و لە گۆرانییەکەش دا دەرکەوتووە، ماملێ هەموو ئەو گۆرانییەی بە چاوی بەگریانەوە تۆمار کردووە و بەردەوام فرمێکی دەباراند و بە ئەوکی لەکوڵەوە گۆرانییەکەی تەواو دەکات. تەنانەت بڕگەیەدا کە دەڵێ:
“گەرنەمدیتیەوە(ئازیزم)بڕۆبۆخۆتسڵامەت
دیدنییاران(ئازیزم، گیانە)کەوتەقیامەت”
ماملێ بەندەکەی بەباشی ئەدا ناکات و تێکی دەدات. ئەو گۆرانییە بۆ ساڵیانێکی دوور و درێژ بێدەنگەی لێکرا و بڵاو نەکرایەوە چوون دەیتوانی ببێتە هەوێنی بیانووپێگرتن بە ماملێ و گوشارەکان کە بەردەوام لەسەر ئەو هەبوو، زیاتری بکات.
پێش ئەوەی گۆرانییەکە بە فەرمی بڵاو بکرێتەوە (لە ئاڵبۆمی با بچینە ناو شلێران)، هەندێک کەس زانیبوویان کە ماملێ هەستی خۆی لە کۆی گۆرانییەک بۆ شەهیدان دەربڕیوە. زۆریان حەز دەکرد کە بیبیسن. بۆ ئەوی گوشاری بۆ بێنن تا بڵاوی بکاتەوە، بێ ئەوەی فکر لە ئاسایشی ماملێ لەو سەردەمدا بکەنەوە، بە شێوەیەکی ناشیرین دەنگۆیان بۆ ساز دەکرد کە ئە گۆرانییەی بۆ کوڕەکەی گوتووە. ئەویش زۆر بەو دەنگۆیە تێک دەچوو و دەیگوت:
بۆ کوڕی من چ فەرقێکی هەیە دەگەڵ کوڕی ئەو میللەتە؟ چۆن من دەتوانم لەناو دەریایەک لە شەهیدە قارەمانەکانی ئەو گەلە، تەنیا کوڕی خۆم ببینم. ئەو دەنگۆیە ئەوپەڕی بێدادییە کە دەرحەقی منی دەکەن. من ئەو گۆرانییەم بۆ هەموو شەهیدانی کوردستان گوتووە نەک بە تەنیا بۆ کوڕەکەی خۆم. گەر بە تەنیا بۆ نەجاتی کوڕم گوتبا ئەوە لە گۆرانییەکەدا ناوم دەهێنا.
یەک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەهاباد کە هەنووکەش لە ژیاندا ماوە و لەبەر ئاسایشی بەڕێزیان ناوی نانووسین ئاوا دەگێڕێتەوە:
چەند ڕۆژێک پاش لە سێدارەدانی ئەو پۆلە لە قارەمانانی شارەکەمان پشووی هاوینی تەواو بوو و مەدرەسەکان کرانەوە. ڕۆژێ دووهەم یان سێهەم بوو کە کاک محەممەدی ماملێ هاتە مەدرەسەکەمان. هەموو پەشۆکاین! نە دەمانزانی بۆ هاتووە! بە ڕێزێکی زۆرەوە فەرموومان کرد بۆ زووری بەریوەبەر بەڵام، نەهات و گوتی:
– دەمهەوێ ئەو پۆلە ببینم کە نەجات دەرسی لێ دەخوێند.
وەپێشی کەوتین و پۆلەکەمان پێشان دا. فەرمووی:
– نەجات لە کوێ دادەنیشت؟
– پێشانمان دا.
چوو یەکسەر لە جێی نەمر نەجات دانیشت.
پێمانگوت بۆ بۆ لێرە دادەنیشی؟ هەستە با بچینە دیوی بەڕێوەبەر لەوێ لە خزمەتتدا دەبین. فەرمووی:
– نا پێمخۆشە لێرە لە جێی نەجاتی دانیشم. دەمهەوێ کە مامۆستاکەی هات و ناوی قوتابییەکانی خوێندەوە من لە جیاتی نەجات بڵێم “حاضر”
دوو نامەکە نەمر نەجات کە لە زیندانەوە نووسیویەتی
سڵاو دایە گیان
هیوادارم باش بن و چ خەمێکتان نەبێ. سڵاوی گشت ئەندامانی بنەماڵە دەگەیێنم بەتایبەت باوکی هێژام. دایە گیان حاڵیی من زۆر باشە خەمم لێ مەخۆن. من جوتێک دەمپایی (نەعل) و تەسبێحێکم پێویستە. ئەو شتانەی دیکە گەیێشتنە دەستم. سڵاوم هەیە بۆ ئاسۆ و خوشکە چکۆلەکەمان.
خودات لەگەڵ
کوڕەکەت نەجات ماملێ
واژۆ
5/6/1362

سڵاو دایە گیان
هیوادارم کە خۆت و هەموو ئەندامانی بنەماڵەمان باش بن.سڵاوم هەیە بۆ بابم. سڵاوی براکانم و خوشکەکانم بگەیێنە. دایە گیان تکایە گەر بۆت دەلوێ وێنەی دانەبەدانە ئەندامانی بنەماڵە و ئاسۆ و خوشکە بچوکەکەمان (ناوەکەشی لەسەر بنووسە) بۆم بنێرن. سڵاوم هەیە بۆخاڵە خانە، کاک یۆسف، کاک یۆنس، کاک صادق، کاک عەلی و بنەماڵەکانیان. لە لای خودا بۆم بپاڕێنەوە. هەروەها گەر نامەتان بۆ من نووسی تکایە ناوی منی لەسەر بنووسن دەنا ناگاتە دەستم. هیوادرام لە کاروبارەکانتاندا سەرکەوتوو بن.
خوداتان دەگەڵ.
ڕەحیم – نەجات ماملێ
26/4/1362
چارەنووسی دڵتەزێنی ئەو نەمرانە بەردەوام لەلایان هونەرمەندان و هەڵبەستوانانی نیشتمان ئاوڕی لێدراوەتەوە و یادیان کراوەتەوە. شاعیر کۆچکردوو و نیشتمانپەروەری کورد مامۆستا ناسر ئاغابرا لە ناوخۆی وڵاتەوە ئەو شێعرەی بۆ کۆچی نەمر نەجاتی ماملێ هۆنیوەتەوە:
“خەمی زەمانە”
هۆنراوەی: ناسر ئاغابرا (ژاکاو)
(بۆ کوڕی شەهید و لەسێدارەدراوی محەممەد ماملێ، نەجاتی ماملێ گوتراوە)
گەردوون گەر ئاهێک لە دۆزەخی دڵ
بکەم ڕەوانە بەرەو تۆی غافڵ
بۆ چەک لە تەخت و بەختت هەڵدەستێ
چەرخی چەپگەردت لە گەڕ دەوەستێ
تاقی میناییت لێ دادەبێژم
داخی زەمانەت پێهەڵدەڕێژم
چوونکە هەر ناڵیم لە داخی دەورت
قەت بێبەش نەبووم لە تیغی جەورت
جەفا لە دوونیا نەما نەیبینم
ڕۆژێک دڵشادم دە ڕۆژ غەمگینم
یادی غەریبان لە دڵم بارن
وەک پیری کەنعان دوو دیدەم تارن
ڕۆژم لێ شەوە و شەوم دەیجوورن
هەواری سەوزی دڵم خاپوورن
نە بە سۆزی نەی دڵم دەلاوێ
نە بەجامی مەی خەمم دەتاوێ
تاکەی مەینەتی فەڕاق و دووری
خۆ من ئەیوب نیم، تاکەی سەبووری؟
قەدی چەماندم خەمی زەمانە
تەمەن بەسەرچوو، نەمدی فەرعانە
فەلەک بڵێی قەت نەکەومە شادی؟
بڕۆم لە دوونیا بە نامردای؟
ئەگەر دەمێکی لە ڕۆژگارم
شەهێنی ئیقباڵ ببیتە یارم
بگەم بە ئاوات بە کامەرانی
کەساسیم ببی بە شادمانی
شنەی بزەی لێو بەرێ پەژارە
خەزانی زەردیش لە من بەهارە
هۆنراوەی: خوالێخۆشبوو ناسر ئاغابرا (ژاکاو)
هەروەها مامۆستا ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو) لە سەرەخۆشی هونەرمەند محەممەدی ماملێدا لە مزگەوتی سووری مەهاباد هۆنراوەیەکی خۆیانی بە ناوی (خاسەکەو) کە تێیدا ئاماژەی بە لەسێدارەدانی نەجاتی کوری محەممەدی ماملێ کرد و بوێرانە لەو مەراسیمەدا خوێندییەوە. کە ئەو بەشە لە مەراسیمەکەتان لێرە پێشکەش دەکەین:
خاسەکەو
بۆ کۆچیدوایی بولبوولی
ئاوازی کوردستان مامۆستا “ماملێ”
هۆنراوەی: ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو)
ئەو چوارێنە نانە دە ڕۆژ بە ڕ لە
کۆچی مامۆستا ماملێ نووسراوە

خاسە کە و
دەزانم بۆچی بێدەنگ و نەوا بووی
له شوێن ویستت وەکوومن بێنەوا بووی
دەزانم بۆچی تاساوی عەزیزم
که هێنده چاوەرێی مافی ڕەوا بووی
مامۆستا ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو)
دەزانم ئەو دەمەی لەم شاره سووره
له زۆربەی ماڵەکانی کۆچی سووره
دڵی تۆ ناسکه وەک گوڵپەڕی گوڵ
که ژاکاوه و غەمی تو بێ سنووره
له بەر چی خاڵیه ئیمڕۆ هەوارت
دەزانم زۆر بە سامه ئینتیزارت
ونه لێت مەقسەد و مەقسوودی عاشق؟
لە بەروەی ئێسته تۆراوی له شارت؟
دەزانم چاوەرێی مافی ڕەواتی
دەزانم بۆ چی تۆ تاساو و ماتی
وەکوو دەریایه دەردی تۆ بەریینه
دەزانم هەر به ئاواتی (نەجاتی)
هەڵێنه دەنگی پڕ سۆز و گودازت
دەریخه ماملێ ڕاز و نیازت
له مێژه چاوەرێتن خەڵکی شارێ
ببیسن جاری تر ئاواز و سازت
ئەتۆ ئەی ماملێ ئەی شازی ئاواز
ئەتۆ ئەی بولبولی پڕ هەستی بێ ناز
به یادی ئەو گوڵانەی هەڵپڕووکان
قەتارێکی بڵێ، با دەرکەوێ ڕاز
وەرە بۆ سەیری کێو و چۆم و پێدەشت
بکه یادی #هەڵەبجە# و پیره #سەردەشت#
به دەنگی پڕ له سۆز و دڵنەوازت
به سۆزم بۆ بڵێ گاتێکی زەردەشت
بەبێ تۆیه که کاسن مەی پەرەستان
له کوێن تالالە یەک بگرن به دەستان
به چەشنی پیرەکانی خانەقاکەت
ئەتۆی هۆی تین وتاویکۆڕی مەستان
وەهابوو ویستیتۆ، شیریش نەڕێژن
چ کەس دەرد و غەم و مەینەت نەچێژن
هونەرمەندی وڵاتی من وەکوو تۆ
دەبێ غەرقیخەفەت بن هیچ نەبێژن
وەره هۆزانەکەی هۆزی وەفایی
وەره ڕێبوارە کەی ڕێی ئاشنایی
وەرە؟دیسان بەدەنگی پڕ له سێحرت
بلاوێنه گەلت بەو لای لایی
سکووتت پڕ له ڕازه و پڕ له مانا
هونەروەر بێکەسه و بێپشت و هانا
له سەر لێوت قەتیس ماوه بزەی تاڵ
که برکه و ژانه ژینی پیاوی زانا
هونەروەر بۆ گەلی چەشنی چرایه
بەبێ تۆیه هونەر خاوەن عەزایه
بەیادی ئەو دەمەی سەرمەسته بولبول
که ماملێ بۆ گەلی کوت لایەلایه
هونەروەر بۆ گەلی چەشنی چرایه
بەبێ تۆیه هونەر خاوەن عەزایه
بەیادی ئەو دەمەی سەرمەسته بولبول
که ماملێ بۆ گەلی کوت لایەلایه
ئەتۆ هۆزانەکەی پڕ تین و تەو بووی
وەکوو خۆرێ دژی تاریکەشەو بووی
هەڵێنه دەنگی پڕ سۆز و زوڵاڵت
کەبۆئاواتی گەل وەک خاسەکەو بووی
له چوار پارچەی وڵاتی کوردەواری
به پیر و لاو و بێچاره و هەژاری
هەموولایەک دەڵێن بۆ بولبولیکورد
خودا، خاڵی نەبێ ساتێ هەواری
ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو)
نووسینی: وریا ماملێ
تێبینی: بەشێک لەو نووسینە لە ماڵپەڕی نەمران وەرگیراوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,766
HashTag
Sources
[1] | کوردیی ناوەڕاست | mamle.net
Fichiers associés: 6
Les éléments liés: 2
Biographie
Dates et événements
Groupe: Martyrs
Jour du martyre: 10-09-1983
Cause of death: Exécution
Education: Économie
Education level: Central
Les gens de type: Exécuté
Les gens de type: Prisonnier politique
Les gens de type: Activiste politique
Lieu de naissance: Mahabad
Nation: Kurd
Pays - Région (Naissance): Est Kurdistan
Political trend: Comonist
Sexe: Homme
Technical Metadata
L'auteur de cet article a été délivré à Kurdipedia par le propriétaire de l'article!
Point qualité: 99%
99%
Ajouté par ( هاوڕێ باخەوان ) sur 12-09-2015
Cet article a récemment mis à jour par ( ڕۆژ هەژار ) sur: 26-05-2022
URL
Cet article selon Kurdipedia de Normes n'est pas encore finalisé!
Cet article a été lu fois 4,766
Attached files - Version
Sorte Version Nom de l'éditeur
Fichier de photos 1.0.135 KB 12-09-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Biographie
Hamit Bozarslan
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales

Actual
Bibliothèque
L\'Arménie dans le folklore Kurde
17-02-2014
هاوڕێ باخەوان
L\'Arménie dans le folklore Kurde
Bibliothèque
Documents du VIème Congres du PDK-I
28-01-2014
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIème Congres du PDK-I
Bibliothèque
Les Kurdes d\'Irak
11-04-2014
هاوڕێ باخەوان
Les Kurdes d\'Irak
Bibliothèque
L\' Homme Debout
14-10-2016
هاوڕێ باخەوان
L\' Homme Debout
Bibliothèque
Documents du VIIème Congres du PDK-I
31-08-2017
هاوڕێ باخەوان
Documents du VIIème Congres du PDK-I
Nouvel élément
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
09-09-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biographie
Auguste de Jaba
29-06-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d\'Orhan Pamuk
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
L\'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
02-12-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Temps et espaces de la violence interne: revisiter les conflits kurdes en Turquie à l\'échelle locale
07-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
La révolution kurde. Le PKK et la fabrique d\'une utopie
05-09-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Osman Sebrî (Apo): Analyse Bio-bibliographique
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothèque
Quelles Frontières Pour Le Moyen-Orient ? - II
24-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Statistiques
Articles 518,852
Images 106,268
Livres 19,333
Fichiers associés 97,316
Video 1,398
Kurdipedia est des plus importantes sources d'information kurde!
Bibliothèque
Kurdistan ou Arménie: tyrans ou martyrs
Bibliothèque
L'AUGMENTATION DU TAUX DE SUICIDE CHEZ LES FEMMES KURDES
Biographie
Hamit Bozarslan
Bibliothèque
Libérer la vie : la révolution de la femme
Articles
Les Kurdes et la construction d’une contre-mémoire du génocide arménien
Articles
Insurrection urbaine dans l’espace kurde et Écologie sociale
Articles
Province de Bitlis (1908-1915)
Bibliothèque
Qui suis-je, kurde ou français(e)
Bibliothèque
Réception de la littérature européenne dans les romans d'Orhan Pamuk
Articles
Les Kurdes en Irak : une communauté linguistique qui protège son identité nationale
Articles
La Question kurde au Moyen-Orient: entre dynamiques régionales et reprises en main nationales

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contactez | CSS3 | HTML5

| Page temps de génération: 0.422 seconde(s)!