تاقی گەرا (پاتاق):
لە شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای #کرماشان# بینایەکی مێژوویی هەیە و شوێنەوارناسان لەبارەی درووستکردنی ئەو بینایە دەڵێن ئەو بینایە نیشانەی کۆتایی هاتنی سنووری مادەکان بووە لەگەڵ سنووری ئەشکانییەکان. ژمارەیەکیتر پێیان وایە شوێنی حەسانەوەی خەسرەو پەروێز بووە لە کاتی ڕاوکردندا. کەسانێکیش دەڵێن ئەو بینایە وەک ئاتەشگا و شوێنی مانەوەی گەشتیاران لە شەواندا کەڵکی لێوەرگیراوە.
ئەم بینایە 58/5 مەتر بەرزە و درێژیی دەروازەکەی 28/4 مەترە و 17/3 مەتریش قووڵە. پێدەچێت ئەو بینایە لە سەدەی 2 بۆ 5ی زاینی درووستکرابێ، بەڵام زۆرینەی ئەو شوێنەوارناسانەی لەبارەیەوە نووسیویانە دەڵێن شێوەی بیناسازییەکەی ئەگەرچی لە بیناسازی ساسانیەکان نزیکە بەڵام دوور نییە مێژووی بیناکە بۆ قۆناخی ئەشکانییەکان بگەڕێتەوە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,690 times
Write your comment about this item!