ئاسایشی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر برینداربوونی بەڕێوەبەری ئاسایشی کەلار بڵاو کردەوە
📝 وەڵگەنۆمەل
سەبارەت بە برینداربوونی عەقید سەیوان غازی لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە ئەو رووداوە بە هیچ جۆرێک تیرۆریستی نەبووە، رووداوەکەش لەکاتێکدا بووە کە ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بووه و دەمانچەکەی خۆی بەدەستەوە بووە، نازانرێت گوللە لەدەستی دەرچووە یان بە ئەنقەست خۆی لە خۆی داوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی چۆنێتی رووداوەکە پێکهێنراوە، ئەنجامی لیژنەکەش بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.
بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی گەرمیان
10-09-2015
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!