سەبارەت بە برینداربوونی عەقید سەیوان غازی لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کەلار، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە ئەو ڕووداوە بە هیچ جۆرێک تیرۆریستی نەبووە، ڕووداوەکەش لەکاتێکدا بووە کە ناوبراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بووه و دەمانچەکەی خۆی بەدەستەوە بووە، نازانرێت گوللە لەدەستی دەرچووە یان بە ئەنقەست خۆی لە خۆی داوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی چۆنێتی ڕووداوەکە پێکهێنراوە، ئەنجامی لیژنەکەش بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی گەرمیان
10-09-2015
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 13,168 gånger